نامه‌یه‌کی کراوه بۆ به‌ڕیز کاک عه‌بدولا موهته‌دی
Sunday, 11/09/2011, 12:00
به‌ڕێز گیان ده‌مێکه، ده‌خوازم هێندێک ورده گلله‌ی، یان به وته‌یه‌کی تر ڕه‌خنه‌ی سیاسیتان ئاراسته بکه‌م و توڕه‌یی خۆمتان له‌و کاناڵه‌وه له ئاست هه‌ڵویستی سیاسی ئێوه پێشکێش بکه‌م .
هه‌ر مرۆڤێک چ سیاسی بێت یا نا، هه‌ڵویست و ئاکاری ڕۆژانه‌ی ده‌بێته پێوانه بۆ خه‌لک. هه‌مو که‌س مێژوی خۆی به‌و هه‌نگاوانه‌ی ڕۆژانه‌ی تۆمار ده‌کات و ڕاده‌ی شۆڕشگێڕی و خۆشه‌ویستی له لای گه‌ل له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
نامهه‌وێت له باری فه‌لسه‌فی وکۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه بچمه قوڵایی باسه‌که و هۆکاری ئه‌و هه‌ڵویستانه‌ی جه‌نابت بخه‌مه به‌ر تیشکی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی، به‌ڵام له ڕوانگه‌ی هاوسه‌نگه‌ری ڕابردوو پێم خۆش بو توڕه‌یی خۆم له هه‌ڵویستی ناشیاو و دور له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وه‌یی ئێوه به‌م چه‌ند دێره بهێنمه به‌ر باس.
من کاک عه‌بدوڵای موهته‌دیم له ساڵی 1978وه ناسیوه و له ده‌ستپیکی ناسینی ئێوه زۆر که‌یف خۆش بوم به ناسینتان و به سه‌ربه‌رزیم ده‌زانی هاوخه‌باتی له گه‌ڵ که‌سایه‌تیه‌کی سیاسی و ڕوناکبیرێکی ڕادیکاڵ و شۆڕشگیری وه‌ک ئێوه که له سه‌نگه‌ری پاڕێزگاری له زه‌حمه‌تکێشان و چه‌وساوه‌که‌نی نه‌ته‌وه‌که‌مدا خه‌بات ده‌کات.
له‌بیرتان نه‌چێته‌وه ئێوه هاوسه‌نگه‌ری کاک خانه‌ی موعینی و کاک فوئادی موسته‌فاسوڵتانی و کاک حه‌مه حوسێنی که‌ریمی و هه‌زاران گیانبه‌ختکردوی خۆلیای ئازادی و سه‌ربه‌ستی بون و له ناو قه‌واره‌یه‌کی سیاسی‌دا به یه‌که‌وه خه‌باتتان ده‌کرد بۆ یه‌کسانی و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کسان و دوور له ناپاکی. یادیان به خێر و ڕیگایان هه‌میشه به‌ر ده‌وام ده‌بێت.
به‌ڕێز گیان یه‌که‌م توڕڕه‌یی من له جه‌نابت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1982 و ئه‌وێش هه‌ڵویستی ئێوه و به‌شێک له هاوخه‌باتانی جه‌نابت بۆ په‌لکێش کردنی کۆمه‌ڵه بۆ ناو گروپی لایه‌نگرانی سه‌هه‌ند و به ڕه‌واڵه‌ت هه‌ر کۆمه‌ڵه‌ی جاران بوو به‌ڵام به ناوه‌ڕۆک سه‌هه‌ندیه‌کان، که له‌م ڕۆژه‌وه یانی ده‌ستپێکی کۆنفرانسی شه‌ش، ڵاڕیی و لادان له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ستی پیکرد و به‌رده‌وام له‌م سه‌نگه‌ره دا خه‌باتتان ده‌کرد.
من ئێوه‌م هه‌میشه وه‌ک که‌سایه‌تیه‌ک و دوستێک خۆش ویستوه و ئه‌و خۆشه‌ویستیه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵویسته سیاسیانه‌ی ئێوه به هیچ جۆرێک په‌سه‌ند ناکرێن و من له ڕوانگه‌ی خۆمه‌وه ده‌یانخه‌مه به‌ره‌ی نیگاتیو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی به‌رزی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و هیچ خزمه‌تێک به به‌ره‌و پێشوه‌چونی کۆمه‌ڵگاکه‌مان ناکات، به‌لکو ده‌بێته کۆسپ و گڕی ئاگری نه‌یاران و کۆنه‌په‌ره‌ستان خۆشتر ده‌کات.
له ڕوانگه‌ی منه‌وه هاوپه‌یمانی له گه‌ڵ کۆنه‌په‌ره‌ستان و سه‌لته‌نه‌تت ته‌ڵه‌بان و ورده په‌هله‌ویه‌کان گوناهێکی سیاسی گه‌وره‌یه، که مرۆڤێکی شۆڕشگیڕ که سه‌رده‌مانێک له زیندانی ئه‌و دیکتاتۆر و دژه کوردانه دا له گه‌ڵ خه‌باتگێڕانی ئێران هاو ده‌رد بوه. سه‌ره‌خۆشی و سه‌رساخی بۆ هاوخه‌باتانی ئایه‌توڵلا مونته‌زری که داڕێژه‌ری ویلایه‌تی فه‌قیهه،و له کۆنه ده‌سته‌ڵاتدارانی کۆماره، له جیی خۆی دانیه و تف کردنه له خه‌باتی هه‌زاران شۆڕشگیری نه‌ته‌وه‌که‌ت که دژی ئه‌و ته‌یفه‌ی مونته‌زری بوه و ئێوه سه‌رساخیان بۆ ده‌خوازن. هاوڕی بون له گه‌ڵ که‌سایه‌تیه‌کی شاراوه و شۆوینیستی وه‌ک نوریزاده، نرخی خۆی ده‌بێت و په‌سه‌ند نیه و و ئه‌و مه‌سه‌له فارسیه بۆ خه‌لک به‌یان ده‌کات که ده‌ڵی: *کۆتر له گه‌ل کۆتر و باز له گه‌ڵ باز ... * شیاوی ئێوه و له به‌رژه‌وه‌ندی که‌سایه‌تیه‌کی شۆڕشگێر دانیه. جیاوازی که‌سایه‌تیه‌کی خه‌باتکار و شۆڕشگیر له هه‌ڵویست و بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و مرۆڤه دا شرۆڤه ده‌کرێت و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی جه‌نابت له‌و به‌ره‌یه دا نیه.
له گه‌ڵ ڕێز و حورمه‌ت
سیامه‌ند مووینی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست