کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەموو كورد پەروەرێك پشتگیرى خەباتى مامۆستا عەبدولرەقیب یوسفە

Thursday, 16/06/2011, 12:00


مامۆستا عەبدولرەقیب ئەو مێژوونوس و شوێنەوارناسە بەناوبانگەیە كە لەسەرانسەرى كوردستانى گەورە ناسراوە و یەكەمین كەسە لە كورد گەورەترین خەباتى بەرپاكردبێت بۆ پاراستنى شوێنەوار و كەلتورى كورد و بە گژ دز و جەردەكانى شوێنەواران دا چوە لە كاتى سەدام و لە كاتى دەسەڵاتى گەندەڵى كوردی ئێستادا، توانیویەتى زۆر لەو شوێنەوارانە لە تێكدان و وێرانكردن ڕزگاربكات و دەتوانم بڵێم گەورەترینیان ڕزگاركردنى قەڵاى هەولێرە كە ڕژێمى سەدام هەولێدا لە ساڵى 1990 خانوەكانى سەر قەڵات هەمووى وێرانبكات و چواردەورى قەڵات بداتە بەر شوفڵ و قەڵات بشێوێنێ و بچوكى بكات بەڵام بە هاوكارى كۆمەڵێك لە ڕۆشنبیرانى كوردستان توانى پڕۆژەى وێرانكردنى پیرەقەڵات پوچەڵ بكاتەوە وەك بە دورو درێژى ئەمانە نوسراون لە كتێبەكەى (بەرگرى كردنمان لە قەڵاى هەولێر) لە دانانى مامۆستا عەبدولرەقیب و هەینى قادرە كە ئێستا لەبەردەستى خوێنەرە، ئەمرۆ كورد بە تایبەت خەڵكى شارى هەولێر قەرزارى ئەم زانایەن بەڵام بە داخەوە دەسەڵاتى گەندەڵى كورد نرخى ئەم خەباتەى نەزانى كە پێویست بوو خەڵاتى بكەن بەڵام عەبدولرەقیب هەرگیز خەڵات لە گەندەڵكاران وەرناگرێت بەڵكو ئەو خەڵاتە شایەنى كەسانى خۆفرۆش و جاسوسی وەك شێرزاد عەبدولرەحمانى كۆنە بەعسیە كە لە سایەى دەسەڵاتى گەندەڵى كوردى بە پلەى وەكیل وەزیر خانەنشین كراوە و ئێستاش كراوە بە جێگرى سەرنوسەرى ڕۆژنامەى خەباتى پارتى دیموكرات، ئایا ئەمە بوو چاكسازیەكانتان كە هەستان بە شكاندنى پایەى زانا كوردپەروەرەكان و بەرزكردنى جاسوس و نۆكەرانى سەدام ئاوا چاكسازى دەكەن. جێى خۆیەتى لێرەدا نمونەیەك لە خەباتى شوڕشگێڕانەى عەبدولرەقیب و نەترسی و ئازایەتى ئەم مرۆڤەتان بۆ باس بكەم لە پێناو پاراستنى مێژوو شوێنەوار و كەلەپورى كورد كە لە ووتارێكى خۆیدا لە گۆڤارى شانەدەر نوسیویەتى و ئەڵێ: ساڵى 1990 لەگەڵ غەفور جەمیل چوم بۆ فیرقەى (24)ى سەربازى لە چوارقوڕنە تا ئەو تۆپە كۆنەى شارى كۆیە لێ وەرگرم و بیهێنم بۆ مۆزەخانەى سلێمانى دیتم تۆپەكەیان لەسەر سەكۆیەكى بەرز لە دەمى بارەگاى فیرقە دانراوە و منیان بردە لاى ئەفسەرى ئیستخباراتى فیرقە (مقدم حسن العبیدی) و پێم ووت هاتوم تۆپەكە ببەم ووتى قائد فرقە زۆر شانازى بەو تۆپە كۆنەوە دەكات و قائد فەیلەق داواى لێ كردوە بداتەپێ و نەداوەتە پێ و خۆى ئێستا بەسەفەر چوە و ناتوانم تۆپەكە بدەمە پێت. بە موقەدەم حەسەنم ووت بەردێكى نەخشدارت بردوە كە هی شوێنەوارى شارى دەربەندى ڕانیەیە و لە 1973 دا ئەو شارەم دۆزیوە، ووتى ڕاستە و بردومەتە ماڵم لە بەغدا و لەلام خۆشەویستە، پێ دەڵێ باسی ئەو بەردەم نوسیوە بۆ بەڕێوەبەرایەتى گشتى شوێنەواران لە بەغدا و ئەویش داواكردوە ببرێت بۆ مۆزەخانەى سلێمانى موقەدەم حەسەن دەڵێ بە هیچ كەسی نادەم و ئەوەیش پێ دەڵێ دەبێ بیهێنى و دەبێتە دەمەقاڵەیان موقەدەم دەڵێ (والله أقتلك)واتە دەتكوژم ئەگەر واز لە بەردەكە نەهێنی ئەویش دەڵێ هەر دەبێ بیهێنى. موقەدەمەكە لە نەترسی و دڵسۆزى عەبدولرەقیب بەسەر سورمایی دەمێنێ و لە هەڕەشەكردنى خۆى پەشیمان دەبێت و پێ دەڵێ ئێستا من بومەتە دۆستت مادەم هندە نەترس و دڵسۆزى شوێنەوارەكانى.........
بەم دڵسۆزى و ئازایەتى یە مامۆستا عەبدولرەقیب توانیویەتى زۆر لە شوێنەوارەكانى كوردستان بپارێزێت چ لەكاتى بەعس و چ لەكاتى دەسەڵاتدارێتى كوردیدا كە ئیمڕۆ كەسانى ناكورد دەیانەوێ سەركوتى بكەن و دەیبەن بۆ سجنى محەتەى هەولێر و كەسانى دڵسۆزیش بەرگرى لێدەكەن لە سایتى كوردستانپۆست و فەیسبوك.
سوید

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە