کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فەرهاد سەنگاوی بێژەرێکی هەڵپەرست و کاسە لێس

Friday, 07/06/2013, 12:00


پێم خۆش نەبوو کاتی خۆم بەم کەسایەتیە هەڵپەرست و کاسە لێس و ماستاو چیەوە بکوژم ، بەڵام بۆ ئەوەی خوێنەران و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە هەڵەیا نەچن وە لە ڕاستی و مەرام و مۆڕاڵی ئەم کەسە تێبگەن ، ماوەیەکە لێرەو لەوێ باسی ئەم زاتە دەکەن یەکێک بە شان و باڵیدا هەڵدەدات وە یەکێکی تر بە خراپ باسی دەکات وە خوێنەرو بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک سەریان لێ شێواوە کە کامیان ڕاستە.
ئەگەر باس لە رابردووی فەرهادی ئیزاعە بکەین ، هەڵبەتە ژیان و سرووشتی ئێستای چۆنە ئەو کاتەش هەروا بوو بە موو نەگۆڕاوە ، شتێکمان بیر نەچێت ئەو زەمانە خۆشەویستی خەڵکی کوردوستان بۆ یەکێتی و ئیزاعەکەی وای کردبوو کە کەسێکی وەک فەرهاد سەنگاوی خەڵک خٶشی بوێت چونکە یەکێتی گەورەترین هێزی شۆڕشگێری ناو گۆڕەپانی کوردایەتی بوو لەدوایی ئاشبەتاڵ وە پارتی و بنەماڵەی بارزانی ناویان لە کولەکەی تەڕیشدا نەبوو ئەوکات لە کەرەج و شارەکانی ئێران خەریکی کاسبی و قاچاخچێتی بوون.
یەکێک لە نەگبەتیەکانی میللەتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە کوردیش یەکێکە لەو میللەتانەی لەو ناوچەیە ئەژی ئەوساو ئێستاشی پێوە بێت هەڵبژاردنی کەسەکان بۆ پۆست و دام و دەزگاکان لەسەر ئەساسی خزم خزمێنە و ناوچەگەری و پێگەی جەماوەری سەر بە چ عەشیرەتێکە یان دەنگی خۆشە یان جوانە ، ئێستاش زۆربەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن لەسەر ئەو مەبدەئە کەسەکان دەست نیشان دەکەن نەک لەبەر ئەوەی خاوەنی چ بڕوانامەیەکە یان ئەو کەسە ئەکادیمیە لە مەجالەکەی خۆیدا دەیەوێت کاربکات.
فەرهاد سەنگاویش کەسێکی نەخوێندەوار بوو تاکو قۆناغی سەرەتایی خوێندبوو بەڵام لەبەر ئەوەی دەنگی گڕ و زل بوو کە ئەمە سیفەتی گوێ درێژی داماوە بەڵام ئەم بەستەزمانە بە خراپ باس ئەکرێت وە سەنگاویش گرێ ی بەختی بەس بەم سیفەتە ئەکرێتەوە وە ڕوو لە ئێزگەکە ئەکات کە ئەو کات تەنها سەرچاوەی دەنگی شۆڕش و حەق بێژی بوو ... لێرەوە ئەم کەسایەتیە هەڵپەرستە دەستی بە مەرامەکانی کرد وە لە ئێزگەکەش ئەو کات کە ئێمە لە شاخ بووین درکمان بەوە کردبوو ئەگەر ئامر کەرتێک یان سەرتیپێک تفەنگ و دەمانچەی بە دیاری نەیاتێ ئەوا چالاکیەکانی زۆر بە ساری ئەخوێندەوە بەڵام ئەگەر دەمی چەور بکرایە ئەوا ئەی کرد بە حەشرێک قوڕگی خۆی دەرئەهێنا کە ئەمە بە ئاشکرا بەدی ئەکرا بۆ تیپەکانی ناوچەکانی گەرمیان لەبەر ئەوەی خۆی خەڵکی سەنگاو بوو وە زۆربەی هاورێکانی لەو ناوچەیەبوون لەگەڵ ئەو پەڕی ڕێزو خٶشەویستیم بۆ پێشمەرگە قارەمانەکانی ئەم دەڤەرە وە سەری ڕێزو نەوازش بۆ شەهیدەکانیان و گشت شەهیدانی کوردستان.
ئەم پیاوە هەتاکو ماوە ئەبێت دوعای خێر بۆ بزووتنەوەی گۆڕان بکات کە جارێکی تر نزیکی کردەوە لە جەماوەری کوردوستان ، چونکە دوای تەخت کردنی خانو و دوکانەکانی هاووڵاتیانی لای مەحکەمەی سلێمانی کە تەنیا سەرچاوەی بژێوی ژیانیان بوو کە ئەو پارچە زەویەی وەری گرت بوو بە شێوەی ناشەرعی و لەڕێگای هاوڕێ گەندەڵەکانی ناو دەسەڵات وای کرد کە ئەم زاتە ڕۆژبەڕۆژ قێزەوەن تر ئەبوو لای خەڵک بەتایبەتی شاری سلێمانی ، بەڵام لە بانگەشەکانی 25/ 07 کە بۆ بزووتنەوەی گۆڕانی ئەکرد وە دەردە دڵ و هاواری خەڵک بوو بۆیە شتێکی واقعی یە کە خەڵک ڕابردویان بیر چۆوە وە جارێکی تر باوەشیان بۆ کردەوە ئەم ووتانەی کە لە بانگەشەی هەڵبژاردن ئەی نەڕان کە ئێستا خراپ تر بووە باش تر نەبووە ... لەیەکێک لە ووتارەکانی ئەمە بوو .

بەرەو گۆڕان هەنگاو ئەنێین ئایندەشمان یەک پەنجەیە
گۆڕان هەوڵ و تێکۆشانە سەرکزکردن بێ فایدەیە
هەتاکو کەی چەوساوە بین ژیانمان پڕ مەینەتی بێ
تاکەی ووڵات شکست خواردووی نایەکسانی و گەندەڵی بێ
ڕیش سپی بوو نەبڕایەوە دەسەڵاتی بنەماڵە
مشک بەچکە پەروەردەکا بەشی دڕینی جەواڵە
جەندین ساڵە هەر چاوەڕێین چۆن بوون هەر ئاوا ڕێ ئەکەن
گوێ لەهیچ کەس ڕاناگرن هەر گیرفانی لێ پڕ ئەکەن
بزانین چ گۆڕانکاریەک کراوە یان چ چاکسازیەک کراوە کە ئەم پیاوە لەم قسانەی کە ئەی کرد وا پەشیمان بووە وە و چووەوە لای ئەو گەندەڵکارانەی ئەم بەمشک ناوی ئەبردن ، ئەگەر تەنها لەبەر چەند هۆیەک نەبێت و بە پارە و دەمانچە و سەیارەی ئەخیر مۆدێل دەمی چەور نەکرابێت ، یەکێک لە گەندەڵیە گەورەکانی ئەم کەسە سووکە وەک هاوشێوەکانی خۆی کە حەیای کوردیان برد لە ئەوروپا و ووڵاتی دانیمارک کە خانەنشین بوون بەشێتی وە لێرە کران بە ئەندام پەرلەمان و بە بەرپرس و ڕاوێژکار و دیبلۆمات لەم ئاواییە بێکەسەی خۆمان کە هەرێمی کوردوستانە وەک بەڵێنی زەحمەتکێشان و تەڵعەت هەولێری و موزەفەر چاوشین و مولازم فوئاد و جەندینی تر کە ناویان نازانم وە ئەم ناوانەش لە ڕێگای سایتە بوێرەکەی کوردوستان پۆست بەر چاوم کەوت کە بە شێت خانەنشین کرابوون وە ساڵانە چەندین دەفتەر دۆلاریان بۆ دەهات بۆ کوردوستان و لە بەشە بودجەکەی کوردوستانێشیان ئەدۆشی ، فەرهاد سەنگاویش ئەوەندەی بیستوومە کە ئەویش چەندین ساڵە بە شێت خانەنشین کراوە وە داواکارم لە کوردانی تاراووگە بەدواداچوون بۆ کەیسی ئەم گەندەڵە بکرێت بۆ ئەوەی ئاوا بە ئاسانی نەیخوات ، وە دەڵێن وازی لە ماڵ و منداڵی ‌هێناوە و هاتۆتەوە لێرە لە کوردوستان ژنی بەسەر ژنەکەیدا هێناوە وە خزمێکی کۆسرەتی هێناوە بۆیە ئێستا موو بە بەینیاندا ناچێت ئەگینا نە لەبەرخاتری یەکێتی یە وە نە لەبەر هیچ وە ئێستا بە هۆی ئەم خزمایەتیەی لەگەڵ کۆسرەت وەعدی پێداوە کە ئیشێک یان پۆستێکی بداتێ کە بە هەموو ژیانیەوە خەوی پێوە ئەبینێ ، وە لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی لە هەولێر ووتی میللەت لە کوێ بێت منیش لە وێم مانای وایە پەت پەتێنەکەی کۆتایی پێنایەت ئێستگەی داهاتووی عومر باقی بێت ئەچێتە سەر مەزاری نەمران لە بلەو بارزان پڕ بە قوڕگی هاوار ئەکات ئەڵێت :

چاوەڕوانی هەڵۆیەکین چنگ بە گڕبێ هەڵمەت بێنێ
پڕ بە گەندەڵی دابکاو جەرگ و هەناوی دەربێنێ
پڕ بە مەسینە شینەکەی مەزارەکەت
گوم خواردبێ ئەی بارزانی
ئەگەر ڕۆژێک بە خراپ ناوتم هێنابێ

سلێمانی
توانا ئەحمەد
07 / 06 / 2013

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە