کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگادارییەك بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان له‌كەسوكاری كۆمەڵك لە بێسەرو شوێنانی شەری ناوخۆ

Friday, 04/03/2011, 12:00


بەرێزان ئیمە وەك نوێنەری كۆمەڵێك لە كەس و كاری بێسەرو شوێنانی شەڕی ناوخۆ ئاگادارتان دەكەینەوە كە وەك چەند جاری رابردوو ئەمجارەش بەنیازی خۆپیشاندانێكی هێمنانەین بۆ بەردەم تەلاری پەرلەمانی هەرێمی كوردستان لە هەولێر، ئەگەر بەرپرسانی شاری هەولێرو لایەنی پەیوەندیدار ڕێگە بە خۆپیشاندانەكەمان بدەن، بۆیە داواتان لێدەكەین كە لە هەر شوێنێكی كوردستانن و كەسێكتان بێسەرو شوێنە لە شەڕی ناوخۆ یان بەهەرهۆیەكی ناقانونی و نامرڤانە بێسەروشوێن كراوە دەنگی خۆتان بخەنە پاڵ دەنگی ئێمەو داوای ڕەوای خۆتان ڕووبەڕووی پەرلەمان و لیژنەى مافی مرۆڤ بكەنەوە، هەروەها داوا لە رێكخراوو پارێزەرانی مافەكانی مرۆڤ دەكەین كە شەرعیەت بدەن بە پیشەو رێكخراوەكانیان و دوپاتی بكەنەوە كە ئەوان بەتایبەت بۆ پشتگیری كردن لە مافی مرۆڤ دامەزراون و لەم خۆپیشاندانە چاوەڕوانكراوەدا بێن و پشتگیریمان بكەن. هەروەها كاتی دەست پێكردنی خۆپێشاندان دوای وەرگرتنی ر ەزامەندی دەبێت لە لایەنە پەیوەندیدارەكان تكایە ئامادەبن بۆ پشتگیری كردنمان.
تێبینی: ئەگەر ڕێگری بكرێت لە ئەنجامدانی خۆپیشاندانمان ئێمە ڕێگەیتری ئاشتیانە دەگرینەبەر.
نوێنەری كەسوكاری كۆمەڵك لە بێسەرو شوێنانی شەری ناوخۆ
هەولێًر
4/3/2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە