کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕوون كردنەوەیەك بۆ خوێنەرانى سایتى كووردستان پۆستى بەڕێز لەكارمەندێكى سەتەلایتى گەلى كووردستانەوە

Tuesday, 02/06/2009, 12:00


بەڕێزان ماوەیەكى زۆرە لەسەر ڕاگەیاندنى (ینك) ئەنووسم و گەندەڵیى و مشەخۆرییەكانیان دەخەمە ڕوو دیوى ناوەوەى ڕووداوەكانى ناو سەتەلایتى گەلى كووردستان بوێرانە بۆ خووێنەر دەگوازمەوە بەبێ ئەوەى سڵ لە ئازاد جوندیانى و جەمالى نەهزەو كێ و كێ بكەمەوە ، ڕابردووى هەركەسێك دەخەمە بەرچاو گەر خۆى لەبیر چووبێتەوە .. هەوڵ ئەدەم بۆ ڕاست كردنەوەى ئەگەر بزانم خوار بووبێتەوە .
بەڕێزان خۆشەویستان برایانم لەناو سەتەلایتى بەناو گەلى كوردستان ئەو بابەتانەى لەسەر سەتەلایت ئەنووسرێت لەكووردستان پۆستى بەڕێز لە 70% ى هى بەندەیە و ئازایانە دەیان نووسم باكم لەكەس نییەو ناشترسم ڕۆژێك نان بڕاو ببم مەبدەئى من ڕاست كرنەوەى خوارییەكانە ، بەدواداچوونى دیوى ناوەوەى ڕووداوەكانە ، ئەركى سەرشانمە هۆش بێنمەوە سەر ئەوانەى لەخۆیان باییى بوون و بۆ پارەو مەنسەب خۆیان فرۆشتووە بەئازاد جووندیانى شەڕواڵ پیس ئەوەش بزانن ئەم قەڵەمەى من كوول نابێ و ئازایانە ڕۆڵ دەبینێ بۆیە لێرەدا ئەمەوێت پێتان ڕابگەیەنم كەئەو نووسینانە بەرهەمى پیاوێكى بوودەڵەى وەك (دڵبەند مستەفا) ى شەڕواڵ پیس و ماستاو چى نییە و هینى بەندەى چاو نەترسە دڵبەند دوورە لەنیشاندانى شتە چەوتەكان و هەمیشە پیاوى شوانەى كەریم كابان و ئازاد جووندیانى و جەمالى نەهزە بووە گەنەڵیەكانى بۆ پۆشیوون ، تا پێیان كرد پێیان كرد پاشان دەریان كرد
خۆشەویستانم دڵنیا بن تابمێنم و لەناوتانابم هەر ئەنووسم كاتێكیش لێتان دوور كەوتمەوە قسەى ترم ئەبێت لەكۆتایدا هیوام بەرەو پێشچوونى هەموانە تا بەهەموومان وڵاتێكى سستماتیكى ئەوروپى لەكوردستان دادەمەزرێنین ، بۆ پێشەوە بەرەو لەگۆڕنانى گەندەڵی و دزى و تاڵانى .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە