کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌لی کورد ته‌سلیمیه‌ت و سه‌ردانه‌واندن قه‌بوڵ ناکات و هێزی خۆ پاراستنی هه‌یه‌

Wednesday, 20/01/2010, 12:00


ماوێکه‌ که‌ کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستی داوه‌ته‌ ئعدام کوشتن و ئه‌شکه‌نجه‌ کردنێکی به‌رفراوان له‌ ناو زیندانه‌کانی ئێراندا، به‌ تایبه‌ت زه‌خت و زۆرێکی به‌رفراوان له‌ سه‌ر گیراوان و چالاکوانانی کورد هه‌یه‌ و هه‌ر چه‌شنه‌ کردوه‌ێکی نامرڤانه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌دا پێک ده‌نه‌ێت. له‌م چوار چێوه‌دا هه‌ندێک که‌سی تایبه‌ت وه‌کوو وه‌لی حاجی قولی زاده‌ فه‌رمانده‌ی پێشوی سپای پاسداران له‌ هه‌رێمی خۆی و دادوه‌ر (قازی) دادگای ئێنقلاب که‌ به‌ ده‌ستی ئیداره‌ی ئیتلاعات به‌ رێوه‌ ده‌چێت، ئه‌رکدار کراوه‌ و له‌ پرۆسه‌ی له‌ ناو بردنی گه‌لی کورد ئه‌م کردوه‌ نا مرۆڤانه‌ وه‌کو ئه‌رکی سه‌رکی بۆیان دیار کراوه‌. ناو براو له‌ حوکمی ئعدامی هه‌ڤال عه‌گید له‌ له‌ مانگی 12 سالی 2007 و هه‌ر وه‌ها حوکمی فه‌سیح یاسه‌مه‌نی له‌ لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌وه‌ سادر کراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ش له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی HRK وه‌ له‌ چوار چێوه‌ی پاراستنی ره‌وادا پاراستنی شه‌رف و نامووسی گه‌له‌که‌مان دا، به‌ سزای کردوه‌کانی گه‌یشت و پێویسته‌ هه‌ر که‌سێک وشیار بێت و له‌ چوار چێوه‌ی مافی سیاسی و ئینسانی له‌ گه‌ل گیراوان و به‌ند کراوانی ئێران و کوردستان به‌ گشتی هه‌ڵسو که‌وت بکات. گه‌لی کورد گه‌یشتوه‌ته‌ ئاستێک که‌ سه‌ردانه‌واندن و ته‌سلیمیه‌ت به‌ هیچ شێوازێک په‌سه‌ند ناکات و مافه‌ دیموکراتیکه‌کانی خۆی ده‌پارێزێ و ئه‌و هێزه‌ی هه‌یه‌ که‌ خۆی ده‌پارێزێ.


فه‌رمانداری بریارگه‌ی ناوه‌ندی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان HRK
2010-01-20

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە