ئەو چیرۆكە بەسە كە بیسەلمێنێت پارتى ستەم كارى زۆرە
Wednesday, 23/04/2014, 12:00
دەبوایە زۆر زوتر ئەم چیرۆكە بلاوكەمەوە بەلام پێم باش بوو, پاشماوەیەكى زۆر لەروداوەكان یاخود ستەمەكان, ئەم بابەتە بلاو كەمەوە بۆئەوەى نەلێن پەلەكراوە لە بلاوكردنەوە یان قسەى ترى بۆ بدۆزنەوە لە پێناو ئەوەى راستیەكان بشێوێنن .
لە سالى 2003 لە سایلۆى هەولێر, وەكو فەرمانبەر دامەزرام, دواى ماوەیەكى كەم, چەندین فەرمانبەرى نوێ تریش دامەزران , یەكێك لە و فەرمانبەرانەش سۆزان حامد ێالح بوو, دواى ماوەیەكى كەم من و سۆزان ژیانى هاوسەریمان پێك هێنا, بوینە خاوەنى دوو كچ هێرۆ و هێفى.
سۆزان پی و تبوم كە دەوامێكى ترى هەیە لە ناوچەى ڕاپەرین كە یەكێكە لەناو چەكانى پارتى دیموكراتى كوردستان سەر بەلقى 2 بەلام نەیوتبوو, چ پۆستێكى هەیە زۆربەى جارەكانیش من خۆم هاتوو چۆى دەوامم پێدەكرد و لاشم زۆر ئاسایى بوو كە لە شوێنیكى وا كاربكات و چونكە وە هەمیشەش من هاندەرى بووم جونكە .
بەلام پارتى ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتركێشەى بۆ دروست دەكرد, كە زانیان من كارى رۆژنامەنوسى دەكەم لە دەزگا سەربەخۆكان, تاگەیشتە ئەو رادەى ناچارى بكەن دەوام نەكات, ئەو هەمووجار لەو هۆكارانەى دەپرسى, كە بۆ پارتى وایە لە بەرامبەرى لە كاتێك ئەو یەكێك بوو, لە نهینى هەڵگرەكانى پارتى من دواى زانیم كە سۆزان زانیارى وردى لایە لەسەر زۆر بەى ئەو كەسانەى كە پارتى تا ئەمرۆشى لەگەڵ بێت, شوێن بزرى كردوون.
ئیتر پارتى بەبێ ڕەچاو كردنى ئەوەى سۆزان كادیرێكى چالاك و بوێرى خۆیان بووە,
كەوتنەكێشەنانەوە بۆى تەنها لە بەرئەوەى شوى بە من كردووە .
ئەو رۆژانێك كارى بۆ پارتى كردبوو, كە لە ناو هەولێر پیاوەكان رایان دەكردە مێیف و سەرى رەش, سۆزان زۆر جار باسى ئەو خەبات و چالاكیانەى خۆى بۆ من دەكرد كە پیم وانیە ئستاش كەسە هەرەنزیكەكانى پارتى بتوانن وەك سۆزان بۆ پارتى بكەن.
زۆر جار پسیارى ئەوم دە كرد باشە لەكاتیك تۆ زۆر نهێنى, ئەوان دەزانى باشە ناترسن لەوەى تۆ بلاو یان كەیەوە!!!, سۆزان بەپێكەنینەوە دەی وت ئەوان لەوە دڵنیان كە من هیچ شتێك نادركێنم لەداخى گەندەڵچیەكانى ناو پارتى بۆ یەوادەكەن .
سۆزان سات بەسات توشى خەم خواردن و خۆ خواردنەوە دەبوو, كە دەیبینى بەشێك لە وكەسانەى لەژێردەستى بوون یان لەگەلى بوون, دەبون بە بەرپرسى گەورەگەورە و ئەویش هیچ.!
من زۆر دلم دەدایەوە بەلام قسەكانى منى لە بەرمن وەردەكرت و ئتر ئەو هەر بەردەوام بوو لە خەم خواردن .
لە 27شوبات لەسالى 2011 لە سەربابەتێكى رۆژنامەوانى لەلایەن مافیاكانى پاراستنەوە لە هەولێكى تیرۆر كردن ڕزگارم بوو, بەلام مافیاكانى ئاسایشى هەولێر منیان رفاند و ئەوانیش كەموكورتیان نەكرد لە لێدان و بێڕێزى كردن لە بەرامبەرم .
كاتێك سۆزان ئەوەى زانى زۆر پێتێك چوو وتى ئەگەر پیاوێكیشت لە پارتى بكوشتبایە نەدەكرا پارتى وا لە تۆ بكەن هەرنا لە بەرخاترى ئەو خەباتەى من لە كاتیك تۆ گەندەڵیت ئاشكراكردووە .
من لەوانەیە بەڵگەى سەلمێنراوم نەبێت لە بەرامبەر پارتى كە خێزانەكەمى دەرمان خواردكردبێت بۆئەوەى لە ناویبا, بەلام هەموو ئەو ستەمانەى لەخێزانەكەم كرا لەلایەن پارتیەوە زۆر لە ژەهرخواردكردنى خراپتر بوو, ئنجا لە دواساتەكانى ژیانى كە لە سەر قەلوێرەیەكى سەقەتى نەخۆشخانەى فێركارى هەولێر بوو, پێى وتم دەمەوێت تەنها خۆم و خۆت قسەبكەین منیش لەبەرئەوەى خەلكێكى زۆر لە شوێنە كە بوو نەدەكرا قسەبكەن لەبەرئەوەى هیج خزمەت گوزاریەكى گواستنەوەى نەخۆش نە بوو لەو نەخۆشخانەیە بە لە باوەش كردن هێنامە ناو باخچەى نەخۆشخانە من زۆر لێى پارامەوە كە گشت ئەو زانیاریانەى لایەتى پێم بدات بەلام ئەو رەتى كردەوە تەنها وشەیەكیشم پێ بلێت وتى من تازە فەوتاوم دەزانم دەمرم ئنجا هەر خیانەت ناكەم لە پارتى و نهێنیەكان ئاشكراناكەم وتیشى پشت بەكەس مەبەستە بەرگریت لێ بكات چونكە پارتى بێ باكانە ئەو كەسانە تیرۆر دەكات كەنیگەرانى بكەن ئەو قسانەى لەكاتیك بوو كەزیاتر لە 20 رۆژ لە نەخۆشخانە بوو تەنها یەك بەرپرسى پارتى تەلەفونێكیشیان بۆى نەكردبوو نەوەك بەسەركردنەوە, دواى دوو ڕۆژ گیانى لە دەست داو مالئاواى لە من و دووكچەكەمان و دونیا شكرد .
من تەنها دەمەوێت ستەمەكانى پارتى لە كادیرێكى خۆى, بۆ خەلك بخەمە ڕوو, بۆ ئەوەى گشت خەلكێكى پارتى لە وە تێ بگات, كە سیاسەتى پارتى چۆنە بەرامبەر بە كەسە دلسۆزەكانى, ئەو كاتانەى كە سۆزان ئەوستەمانەى بەرامبەر دەكرا بەشێك لەو كەسانەى كە لە ژێر دەستى بوون, یان هاو پیشەى بوون دەبونە بەرپرسى بالا.
لەكۆتایشدا دەمەوێت قسەیەكى سۆزانتان وەك خۆى بۆبگێرمەوە وتى " من مسعود بارزانیم دیت لە نزیكەوەش قسەم لەگەڵ كرد پێ وتم لەخوارەوە زۆر شت لە من دەشاردرێتەوە ناگات بەدەستم یان دەشێوێنرێت".
ئەو دیدارەى سۆزان لەگەل مەسعود بارزانى سەرۆكى پارتى دموكراتى كوردستان, لەو كاتە بووە كە سۆزان لەخولى كادیران پلەى یەكەمى بەدەس هێنا بوو, بۆیە سەرۆكى پارتى بانگهیشتى كردبوون.
بۆیە سۆزان هەمووجار پێى دەوتم ئەوە سەرۆك نازانێت ئەوانەوادەكەن بزانى لێ یان قەبولناكات .
باشە كەى ڕەٍوایە سەرۆكێك نەزانێت لەخواروى خۆى چى دەگوزەرێت. !!!!!!!!!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست