دار و دەستەكەی بەرهەم ساڵح 51 ئۆتۆمبێلی حكومەتیان دزی
Saturday, 23/07/2011, 12:00
تایبەت بۆ كوردستان پۆست
دوای ئەوەی (51) ئۆتۆمبێلی جۆری ڤۆڵگا، كە پێشتر بەخشراونەتە پارێزگای سلێمانی، لە ئەنجومەنی وەزیران، دیار نامێنێت دواتر ئاشكرابوو كە لەلایەن دارودەستەكەی بەرهەم ساڵح لە نێو حكومەت ئەو ئۆتۆمبێلانە دزراون.
بەپێی نوسراوێكی رەسمیی فەرمانگەی داواكاری گشتیی سلێمانیی " ژمارە (49/ل/2011)، لە رۆژی (20/6/2011)، بۆ وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێمی ناردوە. فەرمانگەی داواكاری گشتیی سلێمانی، پاڵپشت بە راپۆرتی چاودێریی دارایی، داوا لەوەزارەتی داد دەكات، لەڕێگای خۆیەوە لێپێچینەوە لە دیارنەمانی (51) ئۆتۆمبێل بكات؛ كە لەئەنجومەنی وەزیران دیارنەماون" و سەرچاوەیكیش پشتراستی دەكاتەوە كە لە لایەن دارودەستەكەی بەرهەم ساڵح دزراون.
نووسراوەكە، كە دوخاڵ لەخۆ دەگرێت، لەیەكەمدا هاتوە: لەلاپەڕە (10تا17)ی راپۆرتەكەدا (راپۆرتی چاودێریی دارایی) هاتوە: (60) ئۆتۆمبێلی ڤۆڵگا، بەخشراونەتە پارێزگای سلێمانی و پێشتر تەسلیمی ئەنجومەنی وەزیران كراون، بەڵام تەنیا (9) ئۆتۆمبێلیان گەیشتونەتە پارێزگای سلێمانی و (51) ئۆتۆمبێلەكەی تریان لەلایەن دارودەستەكەی بەرهەم ساڵح بردراون و ئەو دارودەستە ئۆتۆمبێلاكانیان فرۆشتووەتەوە.ئەو گەندەڵیەی بەرهەم ساڵح ئەوە دەگەیەنێت كە ئەو دەستی كردووە بە تالانكردنی سەوەت و سامانی گشتی وڵات و لەكاتێكدا بەخۆی دەڵێت سەرۆكی حكومەت و باسی شەفافیەت دەكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست