کێشەی نێوان جوت ئامۆزاکە (بەشی دووەم)
Saturday, 03/08/2019, 13:29
بەشی دووەم
کێبرکێی نێوان نەوەکان کۆتایی بە بنەمالەی بارزانی دێنێ؟شازادە ئارین مسرور بارزانی و میر ادریس نیچیرڤان بارزانی بە نموونە
دوو کارەکتەری سەرەکی کە بە بەهێزترینی نەوەی سێیەمی بارزانیەکان دادەنرێن تا ئێستا، لەنێوان کێبرکێ و رکابەرییەکی توندان تا ئەوپەری لەناوبردن، پێشبینی دەکری سەری بنەمالەکەیان لە زەلکاو بنێن و رووی راستەقینە و شاراوەکانی بنەمالەکەیان دەربخەن.
ئەم دوو کارەکتەرە نوێیە هەوڵی قایمکردنی پێگەی خۆیان دەدەن و هەوڵیان بۆ دەدرێ لە ئێستاوە لەرێگای ماستاوچی و دەست رۆیشتوەکانیان. مسعود بارزانی سەرۆکی پارتی بە ئاشکرا پشگیری ئارین دەکا و نێچیرڤان یش هەوڵی قایمکردنی ادریس و نەوەکانی ادریس بازانی باوکی دەدا. ئەوە بەئاشکرا لە میدیا دەردەکەوێ بۆنمونە مسعود بارزانی بۆ جەژنی رەمەزان دەچێتە ناو پێشمەرگە بۆ جەژنانە مسرور و ئارین دەباتن و وە نێچیرڤان یش بۆ فەرەنسا ادریس لەگەل خۆی دەبا و وە هەلسوکەتیش وەک دپلۆماتکار دەکا.
چۆن هەوڵی بەهێزکردنی پێگەی ئەم دووانە ئەدرێت؟
بزنس و بەرتیل
لەسەردەمی حکومرانی نێچیرڤان بارزانی دا ادریسی کورە گەورەی سەرۆکی حکومەت بە سود وەرگرتن لە پێگەی باوکی توانی پەیوەندیەکی بەهێز لەگەل سەرکۆنسۆل و نوێنەرایەتی ولاتان دروست بکا. بۆ نمونە کۆنسۆلی فەرەنسی دەرچوون و پیاسەی تایبەتی هەیە لەگەل ادریس لەناو کوردستان دا. ئاخر ناکرێ کۆنسۆلی فەرەنسی سەردانی بزنس و کۆمپانیا تایبەتیەکانی نێچیرڤان بکاتن و نوکتە لە بەردەم فەرمانبەرای کۆمپانیاکە بگێرنەوە. پێدانی بەرتیل و پشک لە کۆمپانیاکانیان یەکێک بوە لە تاکتیکەکانی چەتەکانی کوردایەتی لەدوای رزگارکردنی عێراق، بەنموونە لە نەوت دا هەریەک لە کۆلن پاول و جەی گارنەر و زەلمای خەلیل زاد و چەندان بەرپرسی گەورەی ئەمریکی دەکەنە هاوبەشی خۆیان بۆ رەوایەتی دان بە تالانکاری کوردستان و دەست کەوتنی زۆرترین داهات.
لەسەردەمی حکومرانی نێچیرڤان دا پشک و هاوبەشی کۆمپانیا تایبەتەکانی لەگەل ئەمریک و فەرەنسیەکان زیاد کرد و بۆیە مسرور بارزانی لەوکارەی زۆر نیگەران بوو بەتایبەت کە نێچیرڤان بارزانی بەشێکی زۆری سەروەتەکی گواستۆتەوە بۆ ئەمریکا لە رێگای کرینی کۆمپانیایەکی ئەمریکی بەناوی پێترۆسێرڤ و بەکرێگرتنی راوێژکارانی ئەمریکی بۆئەوەی بتوانێ دوای جێهێشتنی مسرور بارزنی نەتوانێ بەناوی چاکسازی زەوتیان بکات. ادریس و مەتین سەرپەرشتی ئەم گۆرانکاریانە دەکەن لەگەل گەورە راوێژکاری ئەمریکی بەناوی فیلپس. لە ئێستادا بەشێکی زۆری کۆمپانیاکانیان لەوانە گروپی سەلاحەددین خستوتە سەر پێترۆسێرڤ و وە گۆرانکاری لە هەیکەلی کارگێریەکانی کراوە بۆنمونە مەتین دلۆڤان سەرپەرشتی سەلاحەددین دەکات بە رووکەش لە شوێنی عبدالمطلب کە تۆمەتبارکراوە بە گەندەلی زۆر لە گروپی کۆمپانیاکاندا.
ئارین لە ئێستادا سەرپەرشتی بزنسەکانی باوکی دەکاتن کە خۆی دەگرێتەوە لە کۆمەلێک هۆتێل و کۆمپانیانی زۆر گەورە وەک کۆکاکۆلاو و گروپی ریکلامی جی ئی جی و گروپی کۆمپانیاکانی ستێرگروپ کە کۆمپانیاکی ئاوی کانی و ئاوی ئەڤیەشن و کۆمپانیای فرۆکەوانی ستێر ئەڤیەشن و ستەر تێک و ستێر سیکوریتی و ستێر تاوەر و ستێر کۆنسترەکشن و لەهەمووی تالانچی تر ستێرپێترۆلیوم ە ... بەهاوکاری گروپێک لە راوێژکاری بیانی.
راگەیاندن...
ئارین و ادریس ی هەرزە چین تا لەفەیسبووک گروپی هەوادارانیان هەبێ؟ ئاخر من سەدلەسەد گومانم نیە ئەو گروپانە بارزانیەکان بۆخۆیان بەرێوەی نابەن، ئەی باشە سۆرانی تاکەی ئاوا دەبن بە مەسینە هەلگرو ماستاو چی؟ من دەپرسم تا ئێستا بارزانیەکتان بینیوە بێنە کەنالەکانی راگەیاندن چەلەحانەیەک بکەن؟ دەلێن تا سۆرە (سۆرانی) هەبێ ئێمە خۆمان سوک ناکەین.
لەرێگەی پەرلەمانتاری بێ شەخسیەت کە بەشداریان پێدەکەن لە هەندێ رێورەسمدا و بۆخۆیان بەدوایان دەکەون لەوانە ئۆمێد خۆشناو پیاوی نێچیرە و لەگەل ادریس بەشدار دەبێ و هێمن هەورامی یش لەگەل ئارین دا.
دامەزراندنی رێکخراو و دەستەو زانکۆ
ئاشکرایە زانکۆی کوردستان هەولێر لەلایەن نێچیرو بە پارەو بودجەی حکومەت دامەزرا و چەندان سال بە خۆرایی بوو بەلام دواترا کرا بە پارەو بوو بە ئەهلی. وە زانکۆی ئەمریکی دهۆک لە لایەن مسرور دامەزراوە کە کورەکانیان دەورێکی سەرەکی دەبینن لە قبول خاص و گۆرینی سەرۆک بەش و بەرپرسانی زانکۆکان. وە هەردووکیان پشکی شێریان هەیە لەدامەزراندی چەن رێکخراوێکی مرۆیی و گەشەپێدانی تایبەت بۆ فراوانکردنی بنکەی جەماوەری خۆیان.
دیداری تایبەت
لەرێگای مسرور و نێچیر ەوە بەردەوام هەول دەدرێت کورەکانیان بناسێنن لەگەل ئەو کەسایەتی و میوانانی سەردانی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت دەکەن. هەربۆیە لەو تەمەنی هەرزەکاریەیان زۆر شتیان پێدەکرێ وەک وەرگرتنی ڤیزای شنگن و ئەمریکا و ناردنی خەلک بەزەمالات و ناردنەدەرەوەی نەخۆش.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست