بە بڕی 25 دەفتەر دۆلار نێچرفان بارزانی به باشترین و بههێزترین کهسایهتی سیاسی دهستنیشانکرا
Friday, 29/03/2019, 22:00
ماوەى ساڵیک زیاترە کابرایەکی سوک و سەلیم بە ناوی (کەیفى عبدللە) کە کراوە بە بەرپرسى سۆشیال میدیاى نیچیرڤان بارزانى، خەریکى چالاکییەکی بێهاوتایە و بۆ پفتێکردن و چەواشەکاری کەوتۆتە پروپاگەندە کردن، کە گوایە بۆ رێزلێنان لە نیچیرڤان بارزانى، دەیەوێت مافی تەواو بەو کەسایەتییەی نێو بنەماڵەی بارزانی بدات، هەڵبەت ئەمە لە خۆڕا نییە، ئیستا دوو باڵە جیاوازەکەی نێو پارتیی کە بە باڵی نێچیر و مەسرور ناسراوە، هەر یەکە کەوتونەتە پرۆپاگەندە کرد، ئەمیش لە رێگای صۆڕانییە سووک و پیاوە بچوک و ماستاوچییەکانی خۆیان ئەم کارانەیان بۆ دەکەن، لە ئیستادا هەوڵێک هەیە بۆ گەورە کردنى نیچیرڤان بارزانى کە بۆ خۆى لە نێچیر بە گەورەترین خائینی کورد دادەنرێت لە مێژووی کوردا، چ لە رووی بەهەدەردانی ماڵ و موڵک و سامانی کوردستان، چ لە رووی ئیداریی، کە بە ئارەزووی خۆی هەرچی هەیکەل و سیستەمی بەڕیوەبردنی حکومەتی هەرێمە تێکی داوە، لێرەدا ئێمە باس لەوە ناکەین کە چۆن بۆتە قوڕمیشی دەستی میت و ئۆردوغان. نێچیرڤان ئەو کەسەی کە بە هەیکەل و بە سیما دەیبینن کەسێک چوارشانە و درێژباڵایە، بەڵام کەسیکى بچوک و بودەلەیە لە ئیستاش نەک هاولاتیانى کوردستان بەڵکو بگرە لە نێو حیزبەکەى خۆشى، بەتایبەت لە ئاستی کادیرانى بەرزیش نیچیرڤان بارزانى نەفرەت لێکراوە، ئەم چەند دێڕە بۆ ئەوە نییە کە باڵەکەی مەسروری پێ بەرز رابگرین کە لە هەردووکیان لەناو لەشی دوو خائینزادەی وەک ئیدریس و مەسعود هاتوونەتە خوارێ، پەروەردی دەستی باوکی خۆیانن بۆیە ئەمانیش خائین و بەچکەزادەن و کەوتوونە لاکی کورد و نیشتیمانەکەی،لێ ئەمانیش هێندەی مەسعود بارزانییان کەمتر بە کورد نەکردووە، تەمەنیان لەبەر دەمدایە کە خراپتر و زۆرتریش بکەن. دەمەوێت ئەوەش بڵێم رۆژى نیچیرڤان بارزانى لە دواى کۆنگرەى 13 کۆتایى هاتبوو، بەڵام بەهۆى پارە پلە و پۆستەوە کە بە ئارەزووی خۆی دەیبەخشێتەوە، وا کۆمەڵە کەسێکى لە دەور و بەر ماوە، وەکو ئاگادارکراومەتەوە و لە سەرچاوەیەکی زۆر نهێنی نێو دەزگای پاراستن، ئەو نهێنییەم هێناوەتە دەرێ و دەستم کەوتووە، کە لە رۆژانى داهاتوو کۆتایى مەرگى نیچیرڤان بارزانى و داراو دەستەى رادەگەیەنریت، ئەمەش بەهۆى لابردنى لە سەرۆکى حکومەت و لیوەرگرتنەوەى دەسەڵاتەکانى و تیکشکاندنى کوتلەکانى لە نێو حکومەت، کە مافیائاسا ماوەى زیاتر لە 20 ساڵە خەریکى خوینمژینى هاوڵاتیانى بەشمەینتى کوردستانە.
هەواڵەکە: (پەیوەست بە وێنەکەی سەرەوە)
ئەم هەواڵەی خوارەوە بۆ یەکەمجار کە تا ئیستا راگەیاندنە کوردییەکان بڵاویاننەکراوەتەوە.
رۆژی 8 / 3 / 2019 له قاهێرهی پایتهختی میسر و له هۆلی نجیب محفوز له دهزگای رۆشنبیری و ڕاگهیاندنی (الاهرام ) لایهن (الموسسە العربیە للعلاقات الدبلوماسیە و حقوق الانسان ) رێکخراوه و تێدا نێچرفان بارزانی سهرۆکی شکستخواردووى حکومهتی ههرێمی کوردستان رێزلێنان و تهقدیری باشترین و بههێزترین کهسایهتی سیاسی پێبهخشرا ، بە بڕی تیچووى سەرجەم پرۆسەکە 25 دەفتەر دۆلار بوو، واتا بەو بڕە پارەیە ئەوەیان پێبەخشی، شایانی باسە (عەلى غدیر) سهرۆکی لێژنهی ئامادهکاری کۆنفڕانسی قاهێره بە بڕی پینج دەفتەر دۆلار ئامادەکارى تەواویى کرد بۆ ئەو پڕۆسەیە، چونکە پیشتر (کیفى عبدللە) لە مەکتەبى عیلاقات بووە و لەگەل ناوبراو پەیوەندیی گەرم و کۆنتاکتى هەبووە، تا کارى لە دیسکى ولاتانى عربى کردووە .
وەک هەموان ئەزانین لە ولاتانى دنیا هەرکەس لە پۆست و پلە نەما هیچ بایەخ و حسابیکى بۆ ناکریت بۆنموونە (محمد ئهلعورابی) وهزیری پێشووتریی میسر ئامادەبوو کە لە ئیستا هیچ سیفاتیکى فرمى نییە لە حکومەتى میسر ئەمەش کۆنفرانسەکە بە مردوویى کۆتایى و هات کۆمەیلک ئامادەبووى پارەخۆر و مشەخۆر ئامادە بوون، کە بە پەنجەى دەست حساب دەکران.
لۆگۆى ریزلینانەکە لە هەولیر دروست کرابوو لە پیشانگاى سەردەم لەلایەن (کیفى عبدللە) . ئەوەى جێگای گالتەجارى و مایەى پێکەنین بوو (عه لى غدیر) سهرۆکی لێژنهی ئامادهکاری کۆنفڕانسی قاهێره له ووتارەکەیدا وتى دهقیقیهیهک بۆ روحی شههیدانی هێزه چهکدارهکانی میسر و سوپای عێراق بوەستن بەهیچ شێوەیەک باسى پیشمەرگەى نەکرد دواتر (کیفى عبدللە) هەستایەوە پێی گوت ناوى پێشمەرگە ئیزافه بکات .
شیاوى باسە تیچووى سەرجەم پرۆسەکە 25 دەفتەر دۆلار بووە لە لایەن ئەنجومەنى وەزیران تەمویل کرابوو.
تێبینی: ئەم هەواڵە بۆ یەکەمجارە کە من وەرمگرتووە و بۆ کوردستانپۆستی دەنێرم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست