کێشەکانی نێوان نێچیر و مەسرور تا دێت قوڵتر دەبێتەوە
Monday, 11/03/2019, 1:15
لەهەواڵی پێشودا ئاشکرامان کرد، کە چ ململانێیەکی توند لە نێوان هەردوو باڵەکەی نێو پارتیدا هەیە و چۆن گەیشتۆتە ئاستیکی بەرفراوان، تەنانەت و بەئاشکرا ململانێکە پەڕیوەتەوە نێو کادیر و میدیاکان ، ئەمجارەش دووبارە باس لەو ناکۆکیە زۆرانەی پشت پەردە و هەندیک جار ناکۆکییە ئاشکراکانی نێوان ئەو جۆت پسمامە بەخوینەران رادەگەیەنم:
بەپێی زانیاریەکان دوای ئەوەی ماڵی مەسعود کۆنتروڵی زیاتری دەسەڵاتیان کردوە، تورکیا بەشێک لە پارەکانی ماڵی مەسعودی دەست بەسەردا گرتوە کە هۆکارەکەی تائیستا زۆر روون نییە، بەڵام مەسرور بارزانی زیاتر گومان لە نێچیرڤان بارزانی و تاقمەکەی دەکات، چونکە نێچیرڤان زیاتر لە هەموو ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی پەیوەندی توندوتۆڵی لەگەل ئاکپارتی و ئەردوگاندا زۆر بەهێزە.
خاڵی دووەم و گرنگ، ئەو ململانێیە مەسەلەی هەڵگرتنی پاشەکەوتی مووچە، کە نێچیرڤان بە بەرنامە هەوڵیدا، کە لەکۆتایی تەمەنی سەروک وەزیران، بیکات بە دەستکەوتی خۆی و سەروەرییەکە بۆ خۆی بێت، نەک بۆ مەسرور بارزانی، بەمەش یەکەم هەنگاو و کاریگەرترین سەرکەوتنی کارتی لە دەست مەسرور بارزانی سوتاند ئەمڕۆش رێباز حەملان کۆنە خرپنەکەی گۆڕان و نێچیرڤانی دەڵێت لە بەیانیەوە موچەی تەواویی مانگی ١٢ دەدرێت، واتا موچەی سێ مانگەکەکەی تریشی بۆ کابینە پۆلیسییەکەی مەسررو جێهیشتوە ؟
خالیکی تر، کە بەپێی زانیارییە تایبەتی و سەرەتاییەکانی لای ئێمە، ئەوەی بۆ ئاشکرا کردین، کە لە ژێرەوە نێچیر گورزێکی دیکەی لە مەسرور وەشاندووە، زیاد لە ٢٠٠ پارچە زەوی لە شوینی هەرە هەستیار و گرانبەهای وەک دریم ستى و 120 مترى، 150 مترى، وەزيران و حسارۆك و هەندیک لە بەختيارى داوە بەدەست و پێوەندەکانی خۆی، ئەوەی پێڕاگەیاندنون کە تا زووە بیفرۆشنەوە، ئەوانیش یەکسەر هەڵساون بە فروشتنی و پێدانی بەئارەزوی کەسێتی خۆیان، کە یەکێک لەوانە بۆ ژنە بێژەرێکی عەرەبی عیراقییە، کە پێشوتر کوردستانپۆست ئاماژەی بە پەیوەندی نێوان سهیر قەیسی و ئیدریسی کوڕی نیچیرڤان دابوو، ئەمیش بەهۆی ئەوەی کە ئەو ژنە نووسین و بابەتی لە رۆژنامەی رووداو بڵاودەکاتەوە لەبەرامبەردا روداو (15000) مانگانەی پێدەدا، ئەمەش پارەیەکی خەیاڵییە، گومانیش دەکرێت بابەتەکانیش هەر ئاکۆی سەرنوسەری رووداو بۆی بنوسێت، چونکە ئەو ژنە لە ژێرەوە ئەرکی دیکەی پێسپێرداوە لەگەڵ کوڕەکەی نێچیر. شایانی باسە تەنها ئەو پارجە زەوییەی، کە بەسهیر قەیس دراوە، دواتر بە نزیکەی ملیۆنێک دۆلار فرۆشتویەتی، شارەوانی هەولێر لەم کارەی نێچیرڤان زیڕەیان لێهەڵساوە ناشوێرن قسەبکەن و یان جیبەجییان نەکردایە.
لە لایەکی دیکەوە مەسرور بارزانی بەرپرسی ئاسایشی هەریمی بۆ براکانی داناوە وئەگەری زۆر هەیە وەیسەی برای لە شوینی خۆی دابنێ و لەگەڵ چەند بەرپرسیارێتیەکی گەورەی تری ئەمنی و سەربازی کە بە کەسە نزیکەکانی سەر بە باڵی خۆی پر دەکاتەوە.
دەمەوێت ئەوە بڵێم، کە شەڕێکی گەورە لە نێوان نێچیر و مەسرور لە ئارادایە، ئەم جوت پسمامە، کە ئیستا ئەو بەشەی باشوور بەڕیوە دەبەن، گەورەترین زیانیان بە خەڵکی کوردستان گەیاندووە، چ لە رووی ئابوری و چ لە رووی ئەمنییەوە، ئەم ململانێیە ئەوەندەی دیکە قوڕ بۆ خەڵکی باشوور دەگرێتەوە، کە ئەویش ئەگەر تائیستا مەسعود ئەو هاوسەنگییە رانەگرێت رۆژێک دێت ئەو ململانییە گەورەتر و گەورەتر دەبێت و دەتەقیتەوە، هەروەک لە رابردوودا تەقەیان لە نیچیرڤان بارزانی کرد، یان جار جار نێچیر توڕە دەبێت و دەچێتە تورکیا و هەندەران وەک ماوەیەک لەمەوبەر بۆ هەفتەیەک کەس نەیدەزانی لە کوێیە. ئەمەش بەدەر نییە لە یاسای ژیان و ململانێ کردنی باوک و کوڕ و برا وبرا ...وەلەمیژودا ئەزمون زۆرە لەم بارەوە بەنمونەهەر لە سەردەمی عەباسیەکانەوە بۆ ئیمارەتەکانی بابان، تادەگاتە ئاستی ئەوەی خودی مەلا مستەفا هەوڵی کوشتنی کوڕەکانی خۆی دا لەوانە عوبەیدوڵڵا و لوقمان بەریکەوت لە دەستی رزگار بوون، بەڵام مەلا مستەفا مناڵێکی چەند ساڵە و ژنێکی عوبێدوڵای هەرکوشت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست