بارزانى چیت دەوێت لێمان ؟ ؟ ؟
Thursday, 26/01/2012, 12:00
جەنگى دەروونى كە پێكهێنەرێكى بەرچاوى شەڕى ناوخۆ بوو جارێكى تر و بە شێوازێكى تر بەڕێوە دەچێت لە (2012)دا .بەڵام ئەم جارە نەك بەئێمە دەكرێت ،بەڵكو بەرامبەر بە ئێمە دەكرێت و وەك هەمیشە ئێمە سوتەمەنى ئەو جەنگەین.بە هەڵپەسێراوى هێشتنەوەى سەرفكردنى زیادە مووچەى (یەكەى پاسەوانى) سەربە وەزارەتى ناوخۆ بۆ زیاتر لە دوو مانگ لە لایەن بارزانیەوە، شەڕێكى ناوخۆیە و بەرامبەر (27,000) ڕۆڵەى ئەم میللەتە دەكرێت. ئێمەى پاسەوانەكانى سەر بە (زێرەڤانى و بەرگرى و فریاكەوتن) بەڕاستى سەرمان سوڕماوە لە هۆكارى هێشتنەوەى ئەم پرسە لە لایەن سەرۆكى هەرێمەوە و خۆ بواردنى لە واژۆكردنى ڕاپۆرتەكەى لیژنەى وەزارەتى ناوخۆ بۆ زیادكردنى مووچەكەمان .دەپرسین ئەگەر تەنها مەسەلەكە گەندەڵى بێت و بەڕێزتان بتانەوێت بۆ هەموانى بسەلمێنن كە دژایەتى گەندەڵى دەكەن ،ئەوا وا باشترە لە مەیدانێكى تردا ئەسپى خۆتان تاو بدەن وبەرەنگارى گەندەڵى ببنەوە ،چونكە بەڕێزتان چاك دەزانن زۆر بوارى گرنگتر و بەبایەختر هەیە لە هەرێمدا كە سیخناخە لە گەندەڵى و ئەوانەى كە بەرپرسى گەندەڵین بەشێكى دیار و بەرچاوى بەرپرسانى حكومى و حزبین نەك ئێمەى ڕۆڵەى فەقیر و دەستكورتى ئەم هەرێمە ،بۆیە تكایە دەست لەسەرمان هەڵبگرە،ئێمە ئەو دەستەى لە بەغداد كە واژۆى لەسەر سەرفكردنى زیادە مووچەى سەرجەمى هێزەكانى وەزارەتى ناوخۆى سەراپاى عێراق كرد ، لە لامان زۆر ڕێزدار تر و سۆزدارترە لەو دەستەى كە خۆى دەبوێرێت لە واژۆكردنى پێدانى ئەو مافەمان و هێشتنەوەمان بەو داخەوە .دڵنیاین كە ئەگەر لە ووڵاتێكى پێشكەوتوو وە لە ژێر سایە و سێبەرى حوكمێكى دیموكراتى دا خەڵك بەو ژمارە و بەو شێوەیە لە چاوەڕوانى مافى خۆیاندا بهێڵنەوە ئەوا دەوڵەت جگە لەو مافە قەرەبووى مادى و مەعنەوى ئەو خەڵكەشى دەكردەوە ، ماوەتەوە بڵێین سەرۆك چیت دەوێت لێمان، بۆ بڕیارى گەیشتن بەو مافەمان نادەیت. دەپرسین ، ئایا بەڕێز كە بڕیارە ئەم هێزانە ئەو زیادەیە وەربگرن و ڕێكخستنەوەیان كاتى دەوێت ،بۆ بڕیارى سەرف كردنى ئەو زیادەیە نادەن و دواى ئەوە ڕێكمان بخەنەوە ،
تۆ بڵێیت ترسى ئەوەتان هەبێت دوایى كەس پابەندى بڕیارى ڕێكخستنەوەكە نەبێت ئەگەر سەرفكردن پێش ڕێكخستنەوە بكەوێت ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست