کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ دادگای کفری چ باوه ....کوردستان به‌ره‌که‌ت‌

Saturday, 28/04/2012, 12:00



 


ده‌ڵێن هه‌رچی بکه‌ی له‌ کفری (هه‌رچ کێشه‌یه‌کت هه‌بێ) ته‌نها چه‌ند کاتژمێرێک ده‌سبه‌سه‌ر ده‌کرێی . ئه‌ویش به‌ فه‌زڵی پارێزه‌رێکه‌وه‌ که‌ هه‌رده‌م ده‌مانچه‌ی پێیه‌ له‌ ناو حه‌ره‌می دادگا ، چونکه‌ ئه‌ندامێکی چالاکی حیزبێکی ده‌سه‌لاتداره‌ و ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر محامیه‌کانی تر به‌ چوار ڕۆژ به‌ری بده‌ن ئه‌وا من به‌ جوار سه‌عات به‌ری ده‌ده‌م . ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌ مانگێک من ته‌نها به‌ رۆێک .
ده‌ڵێن شه‌هاده‌که‌ی ته‌واو نییه‌ ، گوایه‌ له‌ قادسیه‌ ته‌واوی کردووه‌ (الله‌ اعلم) . ده‌ڵێ حه‌قی خۆمه‌ هه‌ر من ئه‌ندامی چالاکی حیزبی ده‌سه‌لاتدارم له‌ ناو پارێزه‌ره‌کاندا ، له‌ شورته‌ ده‌ستم ده‌ڕوا ، ئه‌وه‌ دادگا هه‌ر مه‌پرسه‌ . به‌ به‌رده‌وامی ئه‌وه‌ دوپات ده‌کاته‌وه‌ گوایه‌ خۆی به‌ تاقی ته‌نیا کۆنترۆڵی ئه‌و دوو دادگایه‌یه‌ی کردووه‌ وا عیلاقه‌ی به‌ به‌ردانی خه‌ڵکه‌وه‌ هه‌یه‌ . دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م خه‌به‌ره‌م پێ گه‌یشت بۆ ڕاستی هه‌واڵه‌که‌ له‌ گه‌ڵ چه‌ند چالاکوانێک موتابه‌عه‌ی وه‌زعه‌که‌مان کرد بۆمان ده‌رکه‌وت که‌ ئه‌و هه‌واله‌ ڕاسته‌ و هه‌ر خۆی تاکه‌ سواری مه‌یدانه‌ ، به‌ چاوی خۆمانیش ده‌مانچه‌که‌مان به‌ به‌رۆکیه‌وه‌ بینی له‌ حه‌ره‌می دادگادا .
ده‌پرسین کوا سه‌روه‌ری دادگا . ئه‌ی کوا هه‌یبه‌ته‌که‌ی .
ئاوه‌ها کوردتانمان ئازاد کرد ، بۆ ئه‌م به‌زمه‌ ؟؟
ده‌سا کوردستان به‌ره‌که‌ت . کوردستان به‌ره‌که‌ت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە