کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بەهێمنی بۆ مامۆستایانی ئاینی

Tuesday, 08/05/2012, 12:00




 
بەڕێزان خۆتان لەهەموو كەس باشتر بنەماكانی ئیسلام دەزانن، زۆر لەسەر ئیسلام وكوردو ئاینپەروەری هەڵوەستە دەكەن، بەڵام بۆچی بەهێمنی گوێ لە بۆچونی جیاواز ناگرن دەربارەی ئیسلام وكورد، بەرێزان ئێوە ناتانەوێت یاخود دەزانن و خۆتانی لێنادەن كە ئەو راستیە بزانن بەشێكی زۆر لە كورد هەیە ئیسلام بەداگیركەر دەزانێت. ئیسلام هاتووە ئیدارەی خۆ بەڕێوەبەری كوردی و ژیانی كوردەواری وسامان ومیللەتی تاڵان كردووە، خۆتان دەزانن سەردەمی پێغەمبەر وتەنانەت ئەبوبەكری سدیقیش هیچ لەگۆڕێ نەبوو، دوای ئەوان عمری كوڕی خەتاب فتوحاتی دەستپێكرد. هات هەموو كەلوپەلی پاشماوەی زەردەشت و كاوەی ئاسنگەرو رەمزەكانی كوردی تێكشكاند وتالانی كرد. كاتێك ئاڵای كوردی دەبەن بۆ عمری كوڕی خەتاب دەڵێت چەرمەكەی بسوتێنن وهەرچی زێرو گەوهەرو ئەڵماس هەیە لێبكەنەوە بۆ بەیت ومال. ئێستاش بەشێكی زۆر لە كورد بەچاوی داگیركەر دەڕوانێتە ئیسلام تكایە لەبری هوتاف وهەراو بەكافركردن، تۆزێك ئیحترامی ئەم بۆچون ورایە بگرن. وەرن دیالۆگ بكەن وگوێ بگرن، پێویست ناكات كورد لە عەرەب تۆختر موسوڵمان بێت، تكایە كوردستان مەكەنە ئەفغانستان وپاكستان. تكایە هێمنی كۆمەڵگای كوردی تێكمەدەن لەپێكەوەژیان. خاكی كوردستان جوانترین و سەختترین و جیاوازترین خاكە بە بەراورد بە بیابانی وشكی مەككەو مەدینەو دنیای عەرەب، بۆیەش دەبێت جیاوازی كولتوری وبیركردنەوەو نەریتیشی هەبێت. ئینجا بەرێزان ئێوە تەماشاكەن خاكی كوردستان هیچ ئاسەوارێكی ئاوەدانی ئیسلامی پێوە دیار نیە. تەنانەت قەڵا وجۆگاو بیناو باخچەو شارو گوندو كانزایەك نابینینەوە ئیسلام بۆ كوردستان دروستی كردبێت. تەنها ئاین وئیمانەكەی هێناوە ئەمەش دیارە چۆن؟ بۆیە تكایە بەهێمنی بۆ كوردستان وكورد و نیشتمان وخاك بیربكەنەوە. تكایە بەم جۆرە لە توندوتیژی ئاین وئیمان وەرمەگرن. با كوردستان تاریك نەبێت.لەمەشدا دابەش نەبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە