کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چه‌واشه‌كاریه‌كانی به‌ناو رۆژنامه‌نووس (كاروان محه‌مه‌د سابیر)، له‌ به‌رنامه‌ی ڕه‌هه‌ندی كه‌ی ئین ئینه‌وه‌!

Saturday, 15/01/2011, 12:00


چه‌واشه‌كاریه‌كانی به‌ناو رۆژنامه‌نووس (كاروان محه‌مه‌د سابیر)، له‌ به‌رنامه‌ی ڕه‌هه‌ندی كه‌ی ئین ئینه‌وه‌!

خوێنكارێكی كۆلیژی ئاداب
به‌شی راگه‌یاندن

ئه‌مشه‌و كاتژمیر ٩ و١٠ خوله‌ك له‌ شاشه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ی ئێن ئینه‌وه‌، له‌ به‌رنامه‌ی ڕه‌هه‌ند ته‌واوی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌م بینی، كه‌ رۆژنامه‌نووش پشكۆ حه‌مه‌ فه‌ره‌ج وبه‌ناو رۆژنامه‌نوس وجاش پارستن كاروان محه‌مه‌د سابیر به‌شداربوون، له‌سه‌ر ده‌رچواندنی به‌زۆری یاسایی قه‌ده‌غه‌كردنی خۆپیشاندان له‌ هه‌ریمی كوردستان!
به‌ڕاستی زۆر به‌وردی گویبیستی وته‌كانی كاروان محه‌مه‌د سابیربووم و، ئه‌م سه‌رنجانه‌م لا دروست بوو، كه‌ به‌ چه‌واشه‌كاری و دوگمایی ده‌یویست خۆی بپارێزیت و سه‌رۆكه‌ ترسنۆكه‌كه‌شی بپاریزیت...
بۆ ئه‌وه‌ی باشتر كاروان بناسن، كه‌ له‌به‌رنامه‌كه‌ چه‌ندین جار داوای له‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌كرد، كه‌ به‌ ئه‌ده‌ب و ئیتیكی ڕۆژنامه‌وانیه‌وه‌ بدویت و رێز له‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ی و ئه‌وانه‌ی ناویان دینیت بگریت!
من وه‌ك خوێندكارێكی به‌شی راگه‌یاندن له‌ كۆلێژه‌ ئادابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، باشتر ئه‌م كاروانه‌م ناسیوه‌، به‌وه‌ی له‌كاتی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان، له‌ كه‌نالی زاگرۆسی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا، زۆر به‌ بێ ئه‌ده‌بانه‌ هیرشی كرده‌ سه‌ر كه‌سایه‌تی و تیكۆشه‌ر كاك نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی گوران، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ جه‌ماوه‌ر و رۆشنبیران و ڕۆژنامه‌نووسان بۆ داكۆكیكردن له‌ ماڤی ئه‌و گه‌نجه‌ رۆژنامه‌نوسه‌ی كه‌ به‌ده‌ستی پیاوه‌كانی پاراستنی بنه‌ماله‌ تیرۆریان كرد، ته‌نها له‌سه‌ر وتاریك!
كاروان محه‌مه‌د سابیر ئه‌وه‌نده‌ به‌ ناشرینی ‌ سوكایه‌تی به‌ میژووی كاك نه‌وشیروان كرد، ئه‌وشه‌وه‌ باوه‌ڕناكه‌م كه‌س ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی نه‌دیبی، له‌ جیاتی به‌كارهینانی به‌رێز و كاك و جه‌ناب، ته‌نها نه‌شیروان مسته‌فای به‌كارهینا، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆمان ئاشكرابوو، باوكی ئه‌م كاروانه‌ له‌كاتی رژێمدا جه‌یشی شه‌عبی بووه‌، له‌ ده‌ربه‌ندیخان و ماوه‌یه‌ك پاسه‌وانی ئامینی خوشكی ساڵح خه‌یاتی كۆنه‌ ئامرمه‌فره‌زه‌ خاسه‌بووه‌، گه‌نجیك ئه‌م ڕابردووی باوكی و خۆی بێت، چۆن زات ده‌كات باسی تیكۆشان و خه‌باتی پیاوه‌ماندوو نه‌ناسه‌كه‌ی شاری سلێمانی كاك نه‌وشیروان بكات، كه‌ وه‌ك مه‌سعود سه‌رۆكه‌ ته‌زویرچیه‌كه‌ بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو به‌ خه‌بات و خوێنی و ماندووبن خۆی بۆته‌ ئه‌و پیاو سه‌ركرده‌یه‌ی كه‌ هه‌زه‌ی خستۆته‌ ژێر كورسیه‌كه‌ی مه‌سعوده‌وه‌!
كاروان ئه‌مشه‌و به‌ جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم باسی مه‌سعودی ته‌زویرچیی كرد، كه‌ به‌ ته‌زویری پیاوه‌كانی زێره‌ڤان و ئاسایش و پاراستن له‌ سه‌دا ٤٠ یان بۆ پركرده‌وه‌!
كاتی هه‌ردووكمان له‌ ئاداب وه‌رگیران من به‌ تاقیكردنه‌وه‌ی كه‌فائه‌ت و نمره‌ی به‌رز وه‌رگیرام، به‌ڵام كاروان محه‌مه‌د سابیر به‌ (قبۆڵ خاس) وه‌رگیرا و له‌لایه‌ن دكتۆر نوری سنجاریه‌وه‌!
ئه‌م جاش قه‌له‌مه‌ ئه‌وه‌نده‌ ترسابوو، نه‌كا به‌بۆنه‌ی به‌شداربوونی ئه‌وه‌وه‌ هیرش بكرێته‌ سه‌ر پارتی و سه‌رۆكه‌كه‌ی، زوو زوو هاواری ده‌كرد، كاكه‌ با به‌ ڕیزه‌وه‌ به‌رنامه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ بچیت، ده‌نا من قسه‌ناكه‌م؟
باشه‌ ئه‌ی بۆچی له‌ كه‌ناڵی زاگرۆس زمانت گه‌رم ببوو ، هێرشت ده‌كرده‌ سه‌ر سه‌ركرده‌و هه‌ڵسۆراوانی گۆڕان، چونكه‌ به‌ ته‌وسیاتی پاراستن و به‌وه‌كاله‌ت بۆ ٣ ملێۆن دیناری برێمه‌ر ئه‌و جنێوانه‌ت ده‌دا!
كاروان محه‌مه‌د سابیر به‌رگری له‌ ده‌سته‌ڵات ده‌كردو، ده‌یگوت كوا گه‌نده‌لی؟!
باشه‌ تۆیه‌ك به‌ قبۆڵ خاس له‌ به‌شی ڕاگه‌یاندن وه‌رگیرابیت و، له‌ یه‌كیتی قوتابیانیش له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی دزی و پاره‌ خواردن گۆڤاری روانین و سه‌نته‌ری خامه‌ ده‌رنه‌كرایی و نه‌یانناردیته‌وه‌ بۆ به‌شی ناوخۆی، هه‌ر تۆ نه‌بووی به‌ پاره‌ی ٥٠ هه‌زار دینار وتارت له‌ دژی گۆرأنخوازان ده‌نووسی و، هه‌ر تۆ نه‌بووی له‌ دوای نیوه‌ڕۆ له‌ سه‌نته‌ری خامه‌ ی سه‌ربه‌ یه‌كیتی قوتابیان بۆ كاری به‌دڕه‌وشتی مایته‌وه‌و دوای ئاشكرابوونت، له‌لایه‌ن خاتوو شوكری و دوان له‌ هاورێكانت ئاشكرا كرایت و، ده‌ركرایت!
هه‌ر تۆ نه‌بووی له‌ ناو یه‌كیتی قوتابیان بۆ هه‌تا هه‌تای ده‌ركرایت و ناچار رێگه‌ی شوڤاشی و جاسوسیه‌تت بۆ پاراستنی بنه‌ماڵه‌ هه‌لبژارد~~
تۆ چه‌ند جار له‌ناو كۆلیژ له‌كاتی مناقشه‌كاندا، به‌ ئاشكرا پیت ده‌گووتین پاراستن بلی تف له‌ باوكت بكه‌ ده‌یكه‌م، چونكه‌ ئه‌وان منیان كریوه‌ له‌ ریسوایی و ئێستا مانگی ٩٠٠ هه‌زار دینار له‌ پاراستنی لقی ٢ وه‌رده‌گریت، بێ ڕاپۆرته‌كانت له‌ هاوریكانت!
ئه‌مشه‌و بۆ جاری ٣ هه‌م ئه‌وه‌ت سه‌لماندو دانت پێدانا، كه‌ ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان ، ئیعترافاتی له‌سه‌ر بووه‌ له‌لایه‌ن تیرۆرسته‌كه‌وه‌ كه‌نیشاندرا، وتیشت ئه‌وه‌ داخوازی هه‌موومان بووه‌، تا كاكه‌ ڕۆژنامه‌نووس پشكۆ حه‌مه‌ فه‌ره‌ج(گوویییی) ده‌رخوار دایی وتی: نه‌خێر ئه‌وه‌ داخوازی تۆ ئه‌وانه‌ی وه‌ك تۆ وان!
ئیتر تا ئێره‌ به‌سه‌، گه‌ر وه‌ڵامت هه‌بوو، هه‌موو شته‌كان و نهێنیه‌كانت كه‌ له‌ كۆلیژی ئاداب بۆت باسكردوین، كه‌ زیاتر له‌ ٢٣ خوێنكار ئاگاداربووین ئه‌وا هه‌مووی بڵاو ده‌كه‌مه‌وه‌!

خوێنكارێكی كۆلیژی ئاداب به‌شی راگه‌یاندن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە