پاسەوانێكی بارزانی ژنێكی مێرداری لە ناوچەی باڵەكایەتی ئیغتساب كرد
Wednesday, 01/07/2009, 12:00
پاسەوانێكی مەلا مستەفا بارزانی، باوكی مەسعودی پاڵێوراوی سەرۆكایەتی هەرێم، كە ژمارەی لیستەكەی 12 یە، لە گوندی چۆمبارۆكی دۆڵی ڕوستی ناوچەی باڵەكایەتی لە هەفتاكاندا ژنێک ده‌ڕفێنێت و ئیغتسابی ده‌کات.
ئەو ژنە ناوی مسریخان بوو، مێردەكەی كوڕی مامی خۆی ده‌بێت. ڕووداوه‌که به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
پاسەوانێكی مەلا مستەفا ئه‌و ژنه ده‌بێت، تەماعی تێدەكات و بێشه‌رمانه ده‌چێت داوای سێكسی لێدەكات، مسریخان مەردانە ڕەتی ئەكاتەوە، بەڵام ئەم پاسەوانە وازی لێ ناهێنێت، پلانێک داده‌نێت، له ده‌رفه‌تێکدا که له‌ماڵ ده‌چێته ده‌ر، هەڵەسێت ده‌یڕفێنێت، بە زۆر ده‌ست درێژی ده‌کاته سه‌ری، ئینجا دەیـبات بۆ ماڵی مەلا مستەفا و ده‌که‌وێت به سه‌ر ده‌ست و قاچی حەمایل خانی دایكی مەسعود، تا هه‌وڵ بدات ڕازی بكات، واز له مێرده‌که‌ی بهێنێت و شوو به پاسه‌وانه‌که‌ی مه‌لا مسته‌فا بکات، بۆ ئه‌وه‌ش ته‌ماعی زێڕ و كەلو پەل و پاره‌ی زۆری پێده‌ده‌ن، بەڵام مسریخان هەر ڕازی نابێ، ده‌ڵێت من مێردم هه‌یه، نابێت ده‌بێت شوو به که‌سێکی تر بکه‌م.
پاش ئەوەی هه‌وڵ و گوڕه‌شه‌ی حه‌مایل خان و ده‌ور و به‌ره‌که‌ی سه‌رناگرێت، بۆ ئەوەی شوو بە پاسەوانەكەیان بكات، مسریخان به‌ڕه‌ڵا ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگەڕێتەوە بۆ گوندەكەیان، مه‌سریخان که ده‌ست درێژی سێکسی لێکراوه، ده‌زانێت چاره‌نووسی خۆی و مێرده‌که‌ی تازه ته‌واو بووه، له ڕێگا ده‌چێته سەر كانی ژنان، له‌وێ خۆی ده‌کوژێت و كۆتایی بە ژیانی خۆی ئەهێنێ. به‌م هه‌ڵوێسته ئه‌و ژنه ناوبانگی مەردانە و سەربەرزیی بۆ ناوچەی باڵەكایەتی تۆمار ئەكات.
ئێستا ڕووی ده‌مم ده‌که‌مه خەڵكی بە شەرەفی باڵەكایەتی و لێیان ده‌پرسم: ئایا شەڕەفی مسریخان و دەیەها و سەدەها كچ و ژنی ئەم ناوچە و ناوچەكانی ترتان لە یاد ماوه؟ ئه‌گه‌ر له یادتان ماوه ئیدی چۆن دەنگ بە لیستی نا كوردستانی بارزانی دەدەن؟!
ئەی خەڵكی بە شەرەفی باڵەكایەتی.
شەرەفی مسریخان و گەندەڵی و زوڵمی بنەماڵەی بارزانی لە بیر مەكەن.
دەنگ مه‌ده‌ن به بارزانی، دەنگ بدەن بە دكتۆر كەمال میراودەلی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست