بۆ فازڵ میرانی، چی بچنی ئەوە دەدوریەوە!

Saturday, 07/01/2012, 12:00







ئەوە ماوەیەکە فازڵ میرانی لێداوان دوای لێداون دەدات، جارێك دەلێ بارزانی فیدایی هەیە، جارێکی تر دەلێ کارکردن بە پەیرەی بناماڵەیی خاڵی بە هێزی پارتیە، جارێکی تر دەلێ بڕاوی بە دادگای سلێمانی نییە، جاریکی تریش ماستاو بۆ نێچیرڤان بارزانی دەکات، هتد. لە ئاخیرین لێدانیش دەلێ رووداوه‌كه‌ی‌بادینان، دۆسته‌كانمان له‌دوژمنه‌كانمان زیاتر پێیان خۆش بوو"١.
بۆ بەرچاو ڕوونی خەڵکی کوردستان و رێگەگرتن لە خشتەبردنی خەلكی کوردستان، ئەم لێداوانانە پێویستیان بەوەیە بە کورتی و ڕوونی وەڵامبدرێنەوە. بۆیە سەبارەت بە لێداوانی میرانی کە دەڵێ " رووداوه‌كه‌ی‌بادینان، دۆسته‌كانمان له‌دوژمنه‌كانمان زیاتر پێیان خۆش بوو" من بە کورتی دەلێم برا، دەمێکە کورد ووتیەتی چی بچنی ئەوە دەدەوریەوە. تۆ و سەرانی حیزبەکەی تۆ چین چین گۆشتیان دەگرت کە دەیانبینی یەکێتی کێشەی هەیە و ئەوەندەی بۆتان دەکرا ئاگری کێشە ناوخۆیەکانی یەکێتیتان خۆش دەکرد. ئیتر لە کاڵفامی سیاسیە ئەگەر چاوەڕوانی هەرشتێکی تر بکەی لە یەکێتی جگە لەوەی چیت چاندوە ئەو بدووریتەوە.
ئەگەر بۆ میرانی جێگەی نیگەرانییە کە یەکێتی وەك دۆستی پارتی کاری نەکردووە لە كیشەی سووتاندی بارەگاکانی یەیکگرتوو لە بادینان، ئەوا بۆ خەلكی کوردستان جێگەی دڵخۆشییە ئەگەر ئەمە هەنگاوێك بێت بۆ لێکجودایی هاوپەیمانی یەکێتی وپارتی.
کامەران ئەحمەد

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە