کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چوار لە ئەندامانی لێژنەی راپەراندنی پێشووی یەكێتی قوتابیان دەستیان لە پۆستەكانیان لەنێو پارتی كێشایەوە

Monday, 04/05/2009, 12:00


دوا كۆنگرەی (یەكێتی قوتابیانی كوردستان) كۆمەڵێ لە ئەندامانی سەركردایەتی ئەو رێكخراوە خۆیان نەپاڵاوتەوە بۆ سەركردایەتی ، دواتر هەریەكە لەوانە پۆستی حزبیان پێدرا لە لقە حزبیەكاندا لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان، بەڵام بەهۆی ئەو ناعەدالەتی ونایەكسانییەی لە نێو پارتی دیموكراتی كوردستان هەیە ، چوار لە ئەندامانی لێژنەی راپەراندنی پیشووی یەكێتی قوتابیان كە دوای كۆنگرە پلەی حزبیان لە پارتی وەرگرتووە دەستیان لە كاركێشایەوە ئەوانیش هەریەكە لە (لاوەند دزەیی ئەندامی سكرتاریەت وبەرپرسی پێشووی رێكخستنی سكرتاریەت كە پلەی ئەندامی لقی دووی هەولێرە وهۆشمەند رەفیق ئەندامی لێژنەی راپەراندن وبەرپرسی پێشووی لقی زانكۆو پەیمانگەكانی هەولێرو نوێنەری قوتابیانی هەردوو زانكۆی سەلاحەدین وهەولێری پزیشكی كە پلەی كارگێری ناوچەی یەكی زانكۆی سەربە لقی دووە و سەركەوت حەمەكەریم بەرپرسی پێشووی لقی هەڵەبجەی شەهید وكە پلەی ئەندامی مەكتەبی لە لقی دوانزە وەرگرتووە هەروەها سەرهەنگ زاهیر ئەندامی لێژنەی راپەراندن و بەرپرسی پێشووی لقی هەولێر كە پلەی ئەندامی لقی 16ی دەوروبەری هەولێری وەرگرتووە .
یەكێك لەوانەی كە پێشوی لەو رێكخراوە كاریكردووە كە ئێستا ئەندامی یەكێك لە لقە گرنگەكانی پارتییەو ناویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات ئەوەی دركاند كە دەبوایە ئەوەیش دەست لەكاركێشانەوەی خۆی رابگەیندایە ، بەڵام بەهۆی نەبوونی سەرچاوەیەكی دارایی بۆ گووزەراندنی ژیانی ئەو ماوەیە لە ناو پارتی دەمێنێتەوە تا هەڵبژاردنەكانی كوردستان تەواو دەبێ ، ئەوەشی نەشاردووە ئەو چوار كەسە بەهاوكاری كۆمەڵێ برادەریتر لە لقە حزبییەكانی ناوچەكانیتری پارتی بەرسانی تر كۆنی (ی.ق.ك) بەنیازن حزبێكی ئۆپۆزۆسۆن درووست بكەن لە دژی قسەیەكی فازل میرانی سكرتێری پارتی كە لە كۆبوونەوەیەكدا بێ منەتی خۆی لە دەست لەكاركێشانەوە ئەوانە دربڕیوە .
یەكیك لەوانەی كە دەستی لەكاركێشاوەتەوە كە نەویست ناوی خۆی ئاشكرابكات ئەوەی دركاند ئەگەر دەست لەكاركێشانەوەی ئەوان پەیوەندی بیركردنەوەی ناوچەگەریەتی و عەشیرەتگەری و كۆكردنەوەی دەسەڵاتە لەناو پارتی لە دەست چەند كەسێكی دیاریكراو وبایەخدان بە كەسانی بێ ئاست و خۆفرۆش و گەنجانی دەستەمۆ كە بە عەقڵی كەسی پیری لە خۆیان گەورەتر بیردەكەنەوە ، ئەمە جگە لەوەی ئەوەشی گوت كە پارتی لە لوتكەی مەغروریدا ، چونكە هەركاتێك دامەزراوەو كەسێك كەوتە غرورەوە حاڵی لە حاڵی سەدام و بەعس و دەسەڵاتە یەك لە دوای یەكەكانیتری زبڵدانی مێژوو باشتر نابێ .
بۆ زانیاری زیاترپەیوەندی بەخۆیانەوە بكەن
لاوەند دزەیی 07504458259
سەركەوت حەمەكەریم 07501113424
هۆشمەند رفیق 07504468829
سەرهەنگ زاهیر 07504462716

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە