کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەڕە سی ڤیی دەستی پێكرد

Monday, 04/05/2009, 12:00


هێشتا هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانی كوردستان بەفەرمی دەستی پێنەكردووە و پرۆسەكەش كەس نازانێ چۆنەو چۆن دەبێ و ئەنجامەكەی چۆن دەبێ لەم گێژاوەی ئەمڕۆی كوردستان تێیكەوتووە، كەچی ویڕای راگەیاندنی شەڕی راگەیاندن لەلایەن پارتی ویەكێتییەوە دژ بەوانەی دێنە ناو ململانێی سیاسی و پرۆسە بەناو دیموكراتییەكەوە ، ئەوە هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار زۆرینەی كورسیەكانیان لە ئێستادا بە سەرخۆیان دابەشكردووە و وادەزانن خەڵكی كوردستان لە سەردەمی ئەمڕۆی تەكنەلۆژیادا هێندە ساویلكەن بە قسەی بریقەداری كادیرە كاڵفامەكانیانەوە لە رێگەی سەردانی ماڵان و بەڵینی هەمیشە نادرووست وفرۆشتنەوەی مێژووی رابردووی كوردو دەسكەوتەكانی شەڕی ناوەخۆو دووئیدارەیی و دابەشكردنی سەروەت وسامانی چەند ساڵەی رابردووی تاكی كورد و كۆبونەوەو سمینارە حیزبییەكانەوە دەنگی هاوڵاتیان بكڕن ، ئەوە بۆ راكێشانی كەسایەتی نێو هۆزە جیاوازەكان و ناوداری شاروشارۆچكەكانی كوردستان و حیزبییە موڕەكەبەكان و دۆست وئەحبابی وهاوڕێ و برادەر وكۆنە هینەكانی هەریەكە لە بەرپرسە باڵاكانی هەردوو حیزب داوای (cv) سی ڤییان لێ دەكەن تا هەریەكە لەو بەرپرسە بەرزانە كەسانی دەستەمۆی خۆیان لە پلەكانی ئەندامییەتی پەڕلەمان و وەزیر وبریكاری وەزیری و بەرێوەبەری گشتی وتەنانەت و سكرتێرو سكرتێرەو شۆفێرو پاسەوانانیشیان لە ئێستاوە دابنێن ، لە بەرانبەردا زۆرێك لەو كادیرانەی خۆیان كە هەرگیز جارێك بیریان نەكردۆتەوە بە پلەی بریكاری وەزیری و بەرێوەبەری گشتی خانەنشینكردووە.
ماوەیەكە ئەو شەڕە سی ڤییە بۆتە مۆدە، هەر كەسێك دەبینی ئەرێ برام و هەڤاڵ داوای سی ڤییان لەتۆۆش كردووە بۆ ئەندامیەتی پەڕلەمان ، وەزیر ....هتد . مۆدەی شەڕە سی ڤی ئەوەمان بیردێننەوە كە بەرپرسە باڵاكانی كوردستان زۆر داهێنەرن ، هەر رۆژەی مۆدەیەك ئیبداع دەكەن ، سەر دەمێك مۆدەی كردنەوەی فەوجی خەفیفە ودوای راپەرین كردنەوەی بەتالیۆن و تیپ ونازانم چی بوو دواتر دروستكردن مەزرعە وسوپەرماركێت و ماستەرو دكتۆراو هێنانی ژنی دووەم وسێیەم وتەلاری بەرز وبازرگانی وكۆمپانیای هەمەجۆرو گەشتی سیاحی و تەجمیل و مۆدەی ئۆتۆمبێلەكانی مۆنیكاو تاهۆ و وەنەشەو ...هتد ، تا كاتی دەەستپێكردنی وادەی هەڵبژاردنەكان چاوڕێی داهێنانی مۆدەیترین لە بەرپرسە باڵاكانی كوردستان . ئیتر بۆ پێشەوە بۆ دژایەتیكردنی لیستی گۆڕان ، لیستی خەڵكی كوردستان .
هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە