بۆ سه‌رپه‌رشتیاری‌ ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ لاده‌درێت

Sunday, 02/01/2011, 12:00



له‌به‌رواری 23.12.2010 له‌ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا نوسرا بوو که‌ به‌رێز سه‌عید ئه‌حمد له‌ کاره‌که‌ی لاده‌برێت من وه‌کو که‌سێکی بێ لایه‌ن به‌دوا چونێکی زۆرم کردوه‌ بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ که‌سێکی وه‌کو کاک ئه‌‌حمه‌د شۆڕش گێڕێکی ماندوه‌ که‌سێکه‌ له‌ ئه‌نفاله‌کاندا گه‌رمیانی به‌جێ نه‌هێشت و به‌رامبه‌ری گه‌وره‌ ترین دوژمنی کورد جه‌نگاوه‌ پاشان خاوه‌نی ده‌یان ئه‌نفاله‌ که‌سێکی وه‌ک ئه‌و مرۆڤێکی زۆرساده‌و به‌ڕێزه‌و هه‌وڵ ئه‌دات له‌خزمه‌ت کردنی ناوچه‌که‌ به‌ره‌و بوژانه‌وه‌ و خزمه‌تی ئه‌و خه‌ڵکه‌یه‌‌ بکات و ناوچه‌ی گه‌رمیانیش وه‌کو شاره‌کانی که‌ بێ خزمه‌ت نه‌بێت به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌وڵه‌کانی ئه‌و هه‌ندێک جار سه‌رناگرێت ئه‌ویش ئه‌وه ‌یه‌ له‌ سه‌رو ئه‌وه‌وه‌ داواکان جێ به‌جێ ناکرێت به‌ڵام کاک سعید هه‌وڵ ئه‌دات ناوچه‌که‌ به‌ ته‌واوه‌تی له‌و نه‌هامه‌ تیه‌ ڕزگاری بێت . به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ ئه‌مرۆ که‌سانێک خزمه‌ت که‌ن خه‌ڵکانی ناحه‌ز دایم خه‌ریکی باش قول گرتنن له‌و مرۆڤه‌ باشانه‌.‌گرنگ ئه‌وه‌یه‌ کاك سه‌عید له‌خزمه‌ت کردنی ناوچه‌که‌دا ناسراوه‌ که‌ چه‌نده‌ به‌ته‌نگی ئه‌خه‌ڵکه‌وه‌یه‌ من لێره‌دا ته‌نها ڕاستیه‌کان ده‌ڵیم بۆ به‌ڕیزان لێره‌وه‌ داوا له‌ ده‌سته‌ڵات دارانی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌که‌م که‌ ئه‌و شته‌یه ‌ڕاگرن و ئه‌و به‌ڕێزه‌ شایه‌نی ئه‌و پۆسته‌یه‌ و بازیاتر هاوکاری بکرێت له‌ خزمه‌ت کردنی ناوچه‌که‌ باحکومه‌ تیش چاو به‌وه‌دا بخشێ نێته‌وه‌ که‌سێکی وه‌کو کاک سه‌عید شیاوه‌ له‌و پۆسته‌دا بازیاتر خزمه‌تی ئه‌وخه‌ڵکه‌ یه‌ بکات . 
[email protected]
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە