کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نارەزایی لە ژمارەیەك قوتابی زانكۆی سەلاحەدینەوە لەمەڕ تیرۆر كردنەكەى قوتابی (سەردەشت عوسمان)

Saturday, 08/05/2010, 12:00


ئێمە وەكو ژمارەیەك لە قوتابیانى زانكۆی سەلاحەدین نارەزایی خۆمان رادەگەینین و ئەو كارە تیرۆرستیەى بەردەم حەرەمى زانكۆی سەلاحەدی كۆلێژی ئاداب شەرمەزار دەكەین ، نیگەرانین لەوەى بە بەردەم خوێندكاران و نزیك حەرەمى زانكۆ قوتابی (سەردەشت عوسمان) دەرفێنرێت و دەدرێتە بەر شەق، پێمان وایە ئەمە زەنگێكى مەترسی دارە و سوكایەتى كردنە بە حەرەمى زانكۆ و حیسابە نەكرن بۆ مەڵبەندەكانى زانستى و مەعریفی.
داواكارین لە سەرۆكایەتى زانكۆ و وەزارەتى خوێندنى بالا بێ هەڵوێست نەبێت بەرامبەر ئەم كەیسە و فشار بخاتە سەر لایەنى پەیوەندى دار بۆ لێكۆلینەوەى جدى لەم كارە تیرۆرستیە و داواكارشین ئاسایشی خوێندكارانى زانكۆ بپارێزرێت و رێوشوێنى توندوتۆلتربگیرێتەبەر بۆ پاراستنى ژیانى خوێندكارانى زانكۆ، (سەردەست عوسمان) یش وەكو خوێندكارێكى بوێر و ئازا بكرێتە سیمبولى بوێری زانكۆی سەلاحەدین.



وێنەیەك بۆ:
سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستان
سەرۆكایەتى پەرلەمان كوردستان
سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران
وەزارەتى خوێندنى باڵا
سەرۆكایەتى زانكۆی سەلاحەدین

وتەبێژەى قوتابیان ، رۆژنامەنووس و قوتابی زانكۆى سەلاحەدین سعود هاشم 07503096958

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە