کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)
یه‌کێك له تایبه‌تمه‌ندیه بنەڕەتیەکانی ئیسلام که له دوو ئایینه ئاسمانیه‌کانی تری جیاده‌کاته‌وه ئه‌وه‌یه، که له یه‌که‌م ڕۆژی باڵاده‌ستی پەیامبەری ئیسلامەوە بنکه‌ی ئیسلامی سیاسی و ده‌وڵه‌تی شاری دامەزراندووە و چەسپاندووە. هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه‌ی پەیامبەری ئیسلام و موهاجرین بۆ قوتاربونیان له...
لێکۆڵینه‌وه مه‌یدانیه‌کان سه‌باره‌ت به کاریگه‌ری گه‌نده‌ڵی و ئابوری و هه‌ژاری له‌سه‌ر یهکتریجگه له تیۆریه‌کان و په‌یوه‌سته لۆجیکیه‌کان،به پێی تاقیکردنه‌وه‌کان وا ده‌رده‌که‌وێت که په‌یوه‌ندیه‌کی کاردانه‌وه‌یی ڕاسته‌وخۆ له نێوان گه‌نده‌ڵی و گه‌شه‌ی ئابوری و له دوا ئه‌نجام دا هه‌ژاری هه‌بێت.ژماره‌یه‌کی...
کۆمه‌ڵگای بهکارهێنهرله کۆمه‌ڵگا به‌کارهێنه‌ریه‌کان دا ئه‌و شێوازی خستنه کاره‌وه که به‌شێکی زۆری بۆ ڕازیکردنی بێکارانه، چه‌ندین زیانی بۆ ئابوری وڵات هه‌یه، له به‌رچاوترینیان؛ یه‌که‌م: له ده‌ستدانی به‌شێکی زۆر له ده‌سکه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی بۆ موچه‌ی بێ به‌رهه‌م یان که‌م به‌رهه‌م. بۆ...
مەترسی و کاریگەریەکانی گەندەڵی لەسەر سەرمایەی ناوخۆیهكێك له مه‌رجه گرنگه‌کانی گه‌شه‌ی ئابوری هه‌ر وڵاتێك یان ناوچه‌یه‌ك به پله‌ی یه‌که‌م بوون و جموجۆڵی به‌رده‌وامی سه‌رمایه‌ی ناوخۆیه‌تی. سه‌رمایه‌ی ناوخۆ به‌شێکی گرنگی پێکهاته‌ی به‌رهه‌می گشتی ناوخۆیه. سه‌رمایه‌ی ناوخۆی پاك له مه‌یدانی به‌شداری...
سه‌رمایه‌ی گه‌نده‌ڵ و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئابوریی وڵاتگهندهڵی ئه‌نجام و شێواز و هۆکاره‌کانی هێنده زۆر و ئاڵۆز و تێکهه‌ڵکێشن که ئاسته‌مه بتوانین له لایه‌نێکی گه‌نده‌ڵی بدوێین به بێ ئه‌وه‌ی په‌نجه بۆ لایه‌نه‌کانی تری ڕابکێشین . له‌م بابه‌ته‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م جه‌خت بکه‌مه سه‌ر کاریگه‌ری گه‌نده‌ڵی...
پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان بە دەزگا بڕیاردەر و کاریگەرەکانی یەکێتی ئەوروپا، کە ئەنجومەن و کۆمیسیۆنی ئەوروپایە، سەرباری کۆمەڵێك ڕیکلامی "نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە برۆکسل" و '' فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە لە هەولێر'' تاکو ئێستا نەك گەشەی نەکردووە ڕەنگە تەنها لە گاگۆلکێدا بێت و هێشتا نەیتوانیوە...
ماکس وێبەر کۆمەڵناسی ئەڵمانی بۆ یەکەمجار پسۆدۆ دیموکراسی (دیموکراسی ڕوکەشییانە) ی بەرامبەر بە سیستەمی دەسەڵاتی دوای شۆڕشی ١٩٠٥ ی ڕوسیا بەکارهێنا. مەبەست لەو دەربڕینە ئەوەیە کە وڵاتان و سیستەمێك ئەگەرچی خۆ وەکو دیموکرات نمایش دەکەن و چەندین دیاردەی دیموکراتیان تیادایە لە هەمان کاتدا بەدور نین لە دیاردە...
گه‌لێك زاراوه و ده‌ربڕینی سیاسی ، دبلۆماسی، ئابوری و بازرگانی تێکه‌ڵ به یه‌ك بوون یان له‌یه‌کتریه‌وه وه‌رگیراون. یه‌کێک له‌و زاراوانه که له مامه‌ڵه‌ی بازرگانیه‌وه که‌وتۆته ناو مامه‌ڵه‌ی سیاسی و دبلۆماسیه‌وه بریتیه له win win situationبه مانای (هه‌ل و مه‌رجی براوه - براوه ) واته هه‌ل...
سەردانی شاندی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە 28ی ئەم مانگەدا بەسەرپەرشتی شێخ جەعفەر مستەفا بەرپرسی هێزە میلیشیاییەکانی ٧٠ی یەکیتی و سیروان بارزانی بەرپرسی میحوەری گوێر- مەخموور و خاتون خان بەرپرسی هێزی ژنان و چەند پلەدارێکی تری سەربازی بەبێ هیچ هەواڵێکی پێشوەخت وەکو تەواوی سەردانەکانی تری...
لە مێژووی وڵاتانی تۆتالیتاری دا هەمیشە شەڕ و بەیەکدادانەکان لەگەڵ هێزەکانی دەرەوەدا کراوەتە بیانویەك بۆ سەپاندنی ویستە ناڕەواکانی لایەنێك بەسەر لایەنەکانی تر، یان بەسەر تەواوی جەماوەردا . نمونەکان هێندە زۆرن نازانرێت کامیان بخەینە ڕوو. ئیتر هەر لە ڕۆژهەڵات تاکو ڕۆژئاوا نمونەی بێ‌شومار هەیە. مێژوی...
مۆراڵ به پێی هەندێ گێڕانەوە ی فه‌لسه‌فی گوایە له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه سه‌ری هه‌ڵداوه که له سه‌رده‌مانێك دا مرۆڤ نهدهنێژرا ، منداڵانی باوکێکی مردو هه‌رکاتێ ده‌چون بۆ ڕاو به‌لای ته‌رمه‌که‌ی باوکیان دا تێده‌په‌ڕین ده‌یانبینی جانه‌وه‌ری دڕنده لێی کۆبونه‌ته‌وه و پارچه‌ی لێ ده‌که‌نه‌وه . پاشماوه‌ی...
بانگه‌وازه‌که‌ی گۆڕان لە 29.01.2011 بۆ داواکاری و پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و پەرلەمان به گه‌رمییه‌وه له لایه‌ن چین و توێژه‌کانی جه‌ماوه‌ر و ده‌نگه ئازاده‌کانه‌وه پێشوازی لێ‌کرا. ده‌سه‌ڵات و پارته‌کانی ناو ده‌سه‌ڵات به توندی ڕووبه‌ڕوی بانگه‌وازه‌که و ته‌واوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ستانه‌وه...
ئەوە نە منم نە هیچ نوسەرێکی ترە ئەم ناوەی لە سەرۆکی هێژا نابێت و کردبێتیە بابەتی گاڵتەجاڕی. بەڵکو ڕۆژنامەی ( دێ ستاندا‌رت)ە کە یەکێکە لە ڕۆژنامە ناسراوەکانی بەلجیکای پایتەختی ئەوروپایە. هەرلە یەکەم ڕۆژی بەسەرچونی سەرۆکایەتیە دووساڵ بە قەرار درێژکراوەکەی ڕۆژنامەی ستاندا‌رت ئاوای ناولێناوە. دیار بابەتێکی...
هەندێك دەربڕینی باوی ئایینی بە چاوپۆشین لە باوەڕداری یان بێباوەڕی زۆر لە جێی خۆیدایە ودەکرێت لە زۆر بواردا بەکار بهێنرێت. یەکێك لەوانە کە هەمیشە بەکارهێنانی بە گونجاو دەزانم ئەوەیە کە دەڵێت: (النفاق اشد من الکفر) بە وەرگێڕانێکی ئازاد مانای (دوڕویی لە بێباوەڕی دزێو ترە). ووشەی النفاق (دوو ڕویی )...
ئەمڕۆ کەسانێکی بێ‌شومار میدیاکان بە گشتی و میدیای کۆمەڵایەتیان بەتایبەتی کردۆتە سەکۆی بانگەواز و خۆدەرخستن لە ژێرناوی پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ بە گشتی و ژنان و منداڵان و لاواز و پەنابەران بەتایبەتی. دیاردەیەکی کۆمێدی ـ تراژیدیە کە تەنانەت ئەوانەی خۆیان پێشێلکەری مافەکانی مرۆڤن، دێن لە میدیاکاندا لە بەرگی...