کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

پێشڕەو ئیسماعیل عارف: به‌راوردێکی یاسای خۆپیشاندانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیموکراتی دا بەشێ (١)

به‌راوردێك له نێوان‌ ده‌ستوری ئێراق، ئه‌ڵمانیا، هۆڵه‌نداو به‌لجیکا سه‌باره‌ت به‌ مافی تاك بۆ ده‌ربڕینی بیروڕا هه‌رێمی کوردستان له‌ ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا له‌ زۆر لایه‌نه‌وه‌ ئۆتۆنۆمیه‌کی فراوانی هه‌یه‌ که‌ ناکرێت بخرێته‌ چوارچێوه‌ی سیسته‌مێکی دیاری کراوه‌وه‌. سیسته‌می ئه‌و هه‌رێمه‌ سیسته‌مێکه‌...

پێشڕەو ئیسماعیل عارف: کاتێک پیاوە بچوکەکان خۆیان نمایش دەکەن

بە چاوپۆشین لە هەموتاوانێکی ئەردۆگان بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان، ئەگەر سەرۆك کۆمارێکی دۆست و خۆشەویستی خەڵکی کوردستان و ئێراقیش بێت, دەبێت بەرامبەرەکەی وەکو ئەو هەڵسوکەوت بکات و خۆی بچوک نەکاتەوە، ل! تۆش ئەی پیاوی بچوک و نزم! چ پێویستی بەوە دەکرد، کە دەست بەسنگتەوە بگری  مل بۆ ئۆردوغان شۆڕبکەیتەوە؟ئەی...

پێشڕەو ئیسماعیل عارف: بەرهەم ساڵح و بنەماڵەکەی لە گۆشەیەکی بیرەوەریەکانمدا

(ئەم نوسینە بەشێکی وەرگیراوە لە یادەوەریەکانم، بابەتەکە تەنها پەیوەست نییە بە بەرهەم ساڵحەوە، بەڵكو بەگشتی باسی ئەو تاك و بنەماڵە هەڵپەرستانەیە کە تەنها لەسەردەمانی توانا و دەسەڵاتدا پشتیوان و خزم و دۆستن و لە سەردەمانی ناهەمواری و هەژاریشدا وەکو دەردی گولی لێت دەروانن و پێیان شەرمە خۆیان بخەنە ئاستی...

پێشڕەو ئیسماعیل عارف: پی کەی کەی هاوسۆزی بۆ دوژمنانی ناوخۆییمان دەردەبڕێت !!

ئەمە یەکەم جار نیە پەکەکە نامۆیی خۆی بە هەست و ئازار و ئاواتەکانی کوردانی ئازادیخوازی باشوری کوردستان پێشان دەدات. لە ژێر ناوی کۆنگرەی نەتەوەیی لە برۆکسل بەردەوام پێشوازی لە بەرپرسانی قێزەونی پارتی و یەکێتی دەکەن و ئێستاش بە بێ هیچ هاوهەستیەك بۆ ئازادیخوازان سەرخۆشی لە نێچیر و مەسعود و بنەماڵە دڕەندە...

پێشڕەو ئیسماعیل عارف: تاکەی بە قسە ناڕەزایی دەردەبڕن!؟ بەرپرسەکان لە قسە ناترسن

مەلا بەختیار زۆر بێباکانە بەکارهێنەرانی میدیا کۆمەلایەتیەکانی ناونا ''فەیسبوکچیەکان''.مەسعود بارازانیش هەر لە ئەو ڕۆژانەدا ووتی: (ئەوەندەی دەتوانن، شت بنوسن، هەڵپەرن، جنێوبدەن ، هەرچیەك دەکەن با بیکەن. بە حەقیقەت نە گوێیان لێ دەگرین و نە هیچ حسابێکیان بۆ دەکەین).-------------------------هەردوکیان دەربڕینەکانیان...

پێشڕەو ئیسماعیل عارف: دکتۆر یوسف محەمەد و وەڵامە تەم و مژاویەکان

لە بەرواری ٧ ی ٦ سەرۆکی کودەتا بەسەراکراوی پەرلەمانی کوردستان دکتۆر یوسف محەمەد و دلێر ماوەتی جێگری سەرۆك فراکسیۆنی یەکێتی وهاندەر رەفعەت نوێنەری ئەوروپای ناوەندی بزوتنەوەی گۆڕان، چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ڕەوەندی کوردی لە بەلجیکا لە شاری برۆکسل ئەنجام دابەڕێوەبەری دانیشتنەکە ئامادەبوانی وەکو نوخبەی ڕەوەندی...

پێشڕەو ئیسماعیل عارف: کۆنفرانسی ڕۆشنبیرانی کوردستان لە برۆکسل و چەندین گومان و پرسیار

 ڕۆژی شەمە ٤ ی ٦ ی ٢٠١٦ لە شاری برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کۆنفرانسی ئینسیاتیڤی ڕۆشنبیری کوردستان بەڕێوە چو. چەندین ڕۆژ پێش  کۆنفرانسەکە لە لایەن چەند کەسانێکەوە کە ئاگاداری ڕابردو هەڵوێستی هەندێك لە ئامادەکەرانی ئەو کۆنفرانسە بون چەندین سەرنجی بەسودیان داینێ و لە زۆر ڕاستی هؤشیاریان کردینەوە....

پێشڕەو ئیسماعیل عارف: کاریگه‌ری ئیسلام و جوله‌که‌ له‌سه‌ر یه‌کتری ـ بەشی سێهەم

هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتی ئیسلامی و قۆناغی گەشەی ئەندەلوسسەدەی ١٥ سەدەی گەشەی ئیسلامی ناعەرەبی بوو، هاتنە سەردەسەڵاتی عوسمانیەکان و مەمالیکەکان و ئەمەزیق ( بێربێرەکانی وڵاتانی مەغریبی عەرەبی) ، هەڵوەشاندنەوەی خەلافەتی جیاواز لە میسر و بەغدا و ئەندەلوسیا بونە هۆکاری ئەوەی کە ئیتر دەسەڵاتی گائۆن لەیەك دەوڵەتی...

پێشڕەو ئیسماعیل عارف: کاریگه‌ری ئیسلام و جوله‌که‌ له‌سه‌ر یه‌کتری ـ بەشی دوهەم

چوار خه‌لیفه‌که‌ی په‌یامبه‌ر‌ و ئومەویەکانسەدەی هەشتەم ، کاتێك کە ئیسلام و قورئان لە قۆناغی سەرەتاییاندا بون، موسوڵمانەکان پەنایان دەبردە بەر جولەکەکان بۆ لێکدانەوەی ماناکانی قورئان و تەفسیری قورئان. هەر بۆیە جولەکەکان پایەیەکی تایبەتیان لە کۆمەڵگای ئیسلامیدا هەبوو. ئەوان تەنها کۆمەڵگایەك بون کە ئایینی...

پێشڕەو ئیسماعیل عارف: کاریگه‌ری ئیسلام و جوله‌که‌ له‌سه‌ر یه‌کتری (به‌شی یه‌که‌م)

هاوکۆیی جوله‌که‌کانی نیوه‌دوڕگه‌ی عه‌ره‌ب و موسوڵمانان له‌ نه‌ریتی خێڵه‌کی دادانیشتوانی باکور و ناوه‌ندی نیوه‌دوڕگه‌ی عه‌ره‌بی له‌ سه‌ده‌ی حه‌وته‌می زاینی دا له‌ جوله‌که‌ و کریستیانی یه‌ك خواپه‌رست (مۆنۆتیست) و چه‌ندخوایی په‌رسته‌کان (پۆڵیتیست) پێك هاتبو. جوله‌که‌ و عه‌ره‌به‌ کریستیانه‌ یه‌ك خواپه‌رسته‌کان...

پێشڕەو ئیسماعیل عارف: دبلۆماسی لوتکه ـ بەشی پێنجەم

ڕێزو سوکایه‌تی پێکردنی دبلۆماسیته‌وقه‌ کردن یان ده‌ست گوشین له‌ نه‌ریتی ته‌واوی گه‌لانی دونیا دا ده‌ربڕینی ڕێزه‌ به‌رامبه‌ر به‌ یه‌کتری. جۆرێکی گه‌رمتر و نزیکبونه‌وه‌ی زیاتر له‌  سڵاوی ئاسایی نیشان ده‌دات. شێوازی په‌یوه‌ندی و سه‌رنجی لایه‌نێك به‌رامبه‌ر لایه‌نه‌که‌ی تر ده‌رده‌بڕێت.هێربه‌رد سپێنسه‌ری،...

پێشڕەو ئیسماعیل عارف: باڵوێزخانەی ئێراقی نمونەیەکی تری گەندەڵی و بێنرخکردنی هاوڵاتیان

شتێکی نوێ نیە کە سیاسەت و شێوازی کاری دەزگا و کەسایەتیەکان و فەرمانبەرانی وڵاتێك لە دەرەوەی سنورەکانیوڵاتەکە ڕەنگدانەوەی خودی وڵاتەکە و سیستەم و کەسایەتیەکانیەتی. ئێراق بە هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی مەڵبەندیەوە لە چەندین لایەنی سیاسی و ئاسایشی و فەرمانبەری و گوزەرانی خەڵکەوە خۆی نمایش کردووە کە دەوڵەتێکی...

پێشڕەو ئیسماعیل عارف: دبلۆماسی لوتکه ـ بەشی سێهەم

ته‌نگژه کان و داهاتوی دبلۆماسی  لوتکه‌  ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر له‌ میدیاکان بڕوانین هه‌فتانه‌ کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه‌ ی دوو لایه‌نه‌ یان چه‌ند لایه‌نه‌ له‌ نێوان سه‌رانی وڵاتاندا ده‌به‌سترێ. هه‌ندێك له‌ سه‌رانی وڵاتان هێنده‌ تامه‌زرۆی سه‌ردانه‌کان و کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه‌ن زۆرجار مه‌سه‌له‌ ناوخۆییه‌کانی...

پێشڕەو ئیسماعیل عارف: دبلۆماسی لوتکه ـ بەشی دوهەم

گه‌شه‌ی  دبلۆماسی لوتکه‌ ئه‌م جۆره‌ دبلۆماسیه‌ له‌ سه‌رده‌می پێش مۆدێرنه‌وه‌ بونی هه‌بووه‌. له‌ سه‌ره‌تادا نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان و سه‌رانی وڵاتان له‌ ڕێگای باڵوێزه‌کانه‌وه ‌بوو که‌ به‌ سیخوڕی شه‌رافه‌تمه‌ند یان سیخوڕی ڕاستگۆ ناویان ده‌برا. ئه‌رکه‌کانیان بریتی بوو له‌ دوان و دیالۆگی ناڕاسته‌وخۆ...

پێشڕەو ئیسماعیل عارف: دبلۆماسی لوتکه ـ بەشی یەکەم

سه‌رهه‌ڵدانی دبلۆماسی لوتکه‌ی سه‌رده‌مله‌ نیوه‌ی دوهه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌وه‌ به‌یه‌کگه‌یشتن و کۆبونه‌وه‌ی دوو لایه‌نه‌ و چه‌ند لایه‌نه‌ی سه‌رکۆمار و پادشا و سه‌ره‌ك وه‌زیران بۆته‌ نه‌ریتێکی باو له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و دبلۆماسیه‌تی جیهانی دا. له‌ سه‌رده‌مانێکدا دبلۆماته‌کان و باڵوێزه‌کان و...