کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


بژی سه‌رۆك بارزانی و بڕیاره‌ بوێره‌کانی!

Saturday, 07/01/2012, 12:00


عارف قوربانی به‌ به‌رواری 25/08/2011 نامه‌یه‌كی کراوه‌ ئاراسته‌ی مه‌سعود بارزانی ده‌کات به‌ناوی "سه‌رۆك بڕیارێكمان ده‌وێ‌"، له‌نامه‌که‌یدا بابه‌تێکی تایبه‌ت به‌ تاکێکه‌وه‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌م مه‌سعود بارزانی به‌ڵام ده‌کرێت ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که‌ گه‌لێك ڕاو و بۆچوونی سیاسیی و یاسایی و کۆمه‌ڵایه‌تی تیادا بخرێته‌ ڕوو، تاکو بکرێته‌ ئاوێنه‌یه‌ك بۆ پێشاندانی جۆر و شێوازی مامه‌ڵه‌ی سه‌رانی هه‌رێمه‌که‌مان له‌به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ یاساییه‌کان و ده‌ستێوه‌ردانیان له‌دادگا و کاری دادوه‌ری. له‌ هه‌مان کاتدا پێویسته‌ ڕه‌خنه‌ له‌ ڕای گشتی و ڕه‌خنه‌گرانی ده‌سه‌ڵات و سیسته‌می خێڵه‌کی بگیردرێت که‌ بێده‌نگبوونیان سه‌باره‌ت به‌ بڕیار و خۆ تێهه‌ڵقورتاندنی مه‌سعود بارزانی له‌و مه‌سه‌له‌ یاساییه‌دا هه‌ڵبژاردووه‌‌.

بڕیاره‌که‌ی بارزانی‌ سه‌باره‌ت به‌ قوتابییه‌کی زانکۆیه‌ که‌ خه‌ڵکی گه‌رمیانه‌ به‌ناوی" شێخه‌ تاهیر ئه‌حمه‌د". ئه‌م هاوڵاتیه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ کوشتنی تاوانبارێك له‌ ڕۆژی دادگایی کردنه‌که‌یدا و له‌ناو دادگادا. بۆیه‌ ماوه‌ی چوار ساڵه‌ به‌بێ دادگایی کردن له‌زینداندا هێڵراوه‌ته‌وه‌، پاشان به‌بڕیارێكی تاکڕه‌وانه‌ی مه‌سعود بارزانی ئازاد کراوه‌‌.

وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ ماڵپه‌ڕی خه‌باتدا هاتووه‌: "شوانێكی عه‌ره‌ب سه‌ر به‌گروپێكی تیرۆریستی دوو خوشك و دوو برای و برا ژنێكی دووگیانی شێخه‌ ده‌كوژێت و پاشان هه‌ڵدێت. به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك ئه‌و هاوڵاتییه‌ فرسه‌ت وه‌رده‌گرێت و به‌ده‌ستی خۆی تۆڵه‌ له‌ بكوژه‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌ ئیتر هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ به‌بێ‌ دادگاییكردن له‌ زینداندا بووه‌ و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش پاش خوێندنه‌وه‌ی وتارێكی سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاسۆ به‌ناونیشانی (سه‌رۆك بڕیارێكمان ده‌وێ‌) بڕیاری ئازادكردنی شێخه‌ی دا"
سه‌رتا ده‌مه‌وێت بڵێم وروژاندنی ئه‌و بابه‌ته‌ له‌لایه‌ن عارف قوربانیه‌وه‌ جێگه‌ی ده‌سخۆشی لێکردنه‌، به‌تایبه‌تی که‌ ئاگادار بووه‌ شێخه‌ به‌بێ دادگایی کردن چوار ساڵ له‌ زیندان دا ماوه‌ته‌وه‌. ئه‌م ده‌سخۆشی کردنه‌ ڕێگر نیه‌ له‌وه‌ی که‌ چه‌واشه‌کاریه‌کانی عارف قوربانی و پاڵپشتی کردنی ئه‌و له‌ پێشێلکرنی یاسا و دادگاکان و شێوازی به‌راورد و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ڕوداوه‌کان و دارشتنی نامه‌که‌یدا که‌ ئاراسته‌ی مه‌سعود بارزانی کردووه‌ بخرێته‌ ژێر ڕه‌خنه‌وه‌ و ئه‌نجامه‌ خراپه‌کانی بخرێته‌ڕوو.

یه‌که‌م چه‌واشه‌کاری عارف قوربانی له‌وه‌دایه‌ که‌ شێخه‌ و حه‌سه‌ن غالبی‌ به‌راورد ده‌کات به‌ ته‌ڵعه‌ت پاشا و سۆغۆمون ته‌هلیریان .ڕاسته‌وخۆ له‌ نامه‌که‌ی عارف قوربانیه‌وه‌ ڕووداوه‌که‌ ده‌گوێزمه‌وه‌:
"ته‌ڵعه‌ت پاشا له‌سه‌رده‌می‌ كوشت و بڕی‌ ئه‌رمه‌نه‌كان، وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ توركیا بوو، یه‌كێك بوو له‌ بڕیار به‌ده‌سته‌كانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ عوسمانی‌، به‌رپرسیارێتییه‌كی‌ زۆری‌ كوشتوبڕی‌ ئه‌رمه‌نه‌كانی‌گرتبووه‌ ئه‌ستۆ و ڕاسته‌خۆ چاودێری‌ به‌ كۆمه‌ڵكوشتنیانی‌ ده‌كرد.كاتێ‌ به‌ریتانیا چووه‌ ناو توركیاوه‌، له‌گه‌ڵ‌ هه‌وڵه‌كان بۆ پاراستنی‌ئه‌رمه‌نه‌كان له‌قڕكردن، بڕیاری‌ پێكهێنانی‌ دادگایه‌ك درا بۆ دادگاییكردنی‌ ئه‌وانه‌ی‌ به‌رپرس بوون له‌ جینۆسایدكردنی‌ئ ه‌رمه‌نه‌كانی‌ ئه‌و  وڵاته‌.

ژماره‌یه‌ك له‌و به‌رپرسانه‌ی‌ ده‌ستیان له‌و تاوانه‌ مرۆڤایه‌تییه‌دا هه‌بوو ده‌ستگیركران، به‌شێكیشیان به‌ هاوكاری‌ئه‌ڵمانه‌كان خۆیان قوتاركرد و له‌ ئه‌ڵمانیا خۆیان حه‌شاردا.

ته‌ڵعه‌ت پاشا یه‌كێك بوو له‌و به‌رپرسانه‌ی‌ به‌هۆی‌ هاوكاری‌ ئه‌ڵمانه‌كانه‌وه‌ له‌ توركیا هه‌ڵهات و چووه‌ شاری‌ (به‌رلین)ی‌ ئه‌ڵمانیا و به‌نهێنی‌و په‌نهانی‌ له‌وێ‌ده‌ژیا.
له‌ ڕۆژی‌14ی ئازاری 1921 لاوێكی‌ته‌مه‌ن 24 ساڵی‌ ئه‌رمه‌نی‌ به‌ناوی‌(سۆغۆمون ته‌هلیریان) له‌ ناوچه‌ی‌ شارلۆتنبێرگ له‌به‌رلین كه‌وته‌ شوێنی‌ته‌ڵعه‌ت پاشا و كوشتی‌.
له‌لایه‌ن پۆلیسی‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌ ده‌ستگیركرا و خرایه‌ زیندانه‌وه‌، دوای‌ ماوه‌یه‌ك هه‌ر له‌ به‌رلین درایه‌ دادگا به‌ تۆمه‌تی‌ كوشتنی‌ وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ پێشووی‌ توركیا. (ته‌هلیریان) له‌ به‌رده‌م دادگادا دانی‌ به‌و كاره‌دا نا كه‌ كردوویه‌تی‌، به‌ڵام دادگای‌ به‌رلین بڕیاری‌ ئازادكردنی‌ بۆ ده‌ركرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م لاوه‌ ئه‌رمه‌نییه‌ له‌ ئیعترافه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕوو كه‌ له‌سه‌ر بڕیاری‌ ته‌ڵعه‌ت پاشا له‌ كوشت و بڕی‌ ئه‌رمه‌نه‌كاندا (به‌چاوی‌خۆم بینیم چۆن خوشكه‌كه‌میان ئه‌تك كرد و پاشان كوشتیان، بینیم چۆن براكانمیان به‌ قه‌مه‌ سه‌ربڕی‌ و چۆن به‌ ته‌ور دایك و باوكمیان كوشت، خۆشم له‌ناو كۆمه‌ڵێک ته‌رمدا خۆم كردبوو به‌مردوو بۆیه‌ ڕزگارم بوو، ئه‌م كاره‌شم كرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ تۆڵه‌ی‌ كه‌سوكاره‌كه‌م بكه‌مه‌وه‌) ".

به‌ڕای من جیاوازی گه‌وره‌ له‌ نێوان ئه‌و دوو ڕوداوه‌دا هه‌ن. عارف قوربانی یان له‌ جیاوازیانه‌  بێئاگا بووه‌یان بۆ چه‌واشه‌کردنی ڕای گشتی نه‌یویستووه‌ به ‌لایندا بچێت.

1. عارف قوربانی سروشت و شێوازی دادگایی و هۆکاری بڕیاری ئازدکردنی ته‌هلیریان هه‌ڵده‌گێڕێته‌وه‌ و ده‌ڵێت: "‌دادگای‌ ئه‌ڵمانیا له‌به‌ر هه‌ستیاری‌ بابه‌ته‌كه‌ و ڕاستی‌و دروستی‌ قسه‌ی‌ گه‌نجه‌ ئه‌رمه‌نییه‌كه‌، بێ‌گوێدانه‌ تاوانی‌ كوشتنه‌كه‌، بڕیاری‌ ئازادكردنی دا. وه‌ك حاڵه‌تێك كه‌ ڕه‌وایه‌تییه‌ك له‌و تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌دا هه‌یه‌."
‌ئه‌مه‌ شێواندنێکیی بێ چه‌ند و چونی ڕاستیه‌کانه‌. ئه‌گه‌رچی ته‌هلیریان تاکو ئه‌مڕۆ وه‌کو قاره‌مانێکی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌رمه‌نی تێی ده‌ڕواندرێت، ئه‌گه‌رچی ڕای گشتی ئه‌ڵمانی و ئه‌رمه‌نی پشتیوانیان ده‌کرد، به‌پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌بڕیاری دادگا په‌یوه‌ست بوو به‌باری ده‌رونی ته‌هلیریانه‌وه‌ نه‌ك ئه‌وه‌ی عارف قوربانی باسی لێکردووه‌.

له‌ڕه‌وتی پرۆسه‌ی دادگایی دا پێنج جار ته‌هلیران ده‌خرێته‌ ژێر پشکنینی ده‌رونی و مێشکه‌وه،‌‌ که‌ له‌لایه‌ن ڕیتشارد کاسیرێر (Richatd Cassirer) ده‌رونناس و پزیشکی مێشك سه‌رپه‌رشتی ده‌کرا. ڕاپۆرته‌ پزیشکیه‌کان وایان پێشان دابوو که‌ ته‌هلیران نه‌خۆشی ئیپیلیپسی توش بووه‌ و ناکرێت به‌رپرس بێت به‌رامبه‌ر کرداره‌کانی خۆی و به‌ ده‌ربڕینه‌ ئه‌ڵمانیه‌که‌ی Schuldunfhigkeit ی سه‌لمێنراوه‌. ئه‌مه‌ ئه‌و که‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ له‌ خوار 14 ساڵیه‌وه‌ن یان به‌هۆی ناسه‌قامگیری ژیریی و باری ده‌رونی ناکرێت چاکه‌ و خراپه‌ له‌یه‌کتری جیابکه‌نه‌وه‌ و به‌رپرسیار بکرێن به‌رامبه‌ر کردار و تاوانه‌کانیان.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش بۆ تێگه‌یشتن له‌سه‌رجه‌م لایه‌نێکی ڕوداوه‌که‌ داواکاری گشتی و داوه‌ر له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون که‌ بزانن ئایا پاڵپێوه‌نه‌ری کرداره‌که‌ی ته‌هلیریان ئه‌وه‌بووه‌ که‌ به‌ته‌واوی قه‌ناعه‌تی به‌تاوانباری ته‌لعه‌ت پاشا هه‌بووه‌ یان نا. هه‌ر بۆیه‌ له‌ ڕه‌وتی دادگایی کردنی ته‌هلیران دا گوێ له‌ ووته‌ی زۆر له‌و ئه‌فسه‌ره‌ ئه‌ڵمانیانه‌ ده‌گیردرێت که‌ له‌ کاتی ڕودانی کوشتاری ئه‌رمه‌نیه‌کان دا له‌ تورکیا بوون و شایه‌تی ئه‌و کوشتاره‌بوون.

2. تاوانی ته‌ڵعه‌ت پاشا تاوانی جێنۆساید بووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لێك و ده‌چێته‌ تاوانه‌کانی دژ به‌مرۆڤایه‌تیه‌وه‌. شتێکی ئاساییه‌ که‌ ڕای گشتی پشتیوانی لێبکات‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ ته‌هلیریان مافی کوشتنی ته‌لعه‌ت پاشای به‌ ده‌ستی خۆی نه‌بووه‌.
تاوانه‌که‌ی حه‌سه‌ن غالبی سه‌رباری شێوازه‌ دڕندانه‌ییه‌که‌ی له‌ ڕوی یاساییه‌وه‌ ده‌که‌وێته‌ کاتیگۆری تاوانکاریه‌وه‌ (جینائی)، دوور له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نێکی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی. یاسای هیچ وڵاتێكی شارستانی و خاوه‌ند ده‌زگا یاسایی و دادوه‌ریه‌کان ڕێگا نادات که‌ تاکه‌کان یاسا بگرنه‌ ده‌ستی خۆیان و تاکڕه‌وانه‌ به‌ده‌ستی خۆیان تۆڵه‌ی تاوانه‌کان بکه‌نه‌وه‌. سه‌رباری دڕنده‌یی تاوانه‌که‌ تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی شێخه‌ به‌ده‌ستی خۆی و کوشتنی حه‌سه‌ن غالبی، به‌هه‌مان شێوازی تاوانه‌که‌ی حه‌سه‌ن غالبی له‌ ڕوی یاساییه‌وه‌ ده‌که‌وێته‌ کاتیگۆری تاوانکاریه‌وه.‌

3. پاڵنه‌ری کرداره‌که‌ی ته‌هلیریان له‌پاڵ تۆڵه‌ی خێزانی دا سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی بووه‌به‌ڵام پاڵنه‌ری شێخه‌له‌پاڵ تۆڵه‌ی خێزانی دا یان ته‌نها کردارێکی تاکڕه‌ویانه‌بووه‌یان بیرکردنه‌وه‌و کرداری خێڵه‌کیانه بو‌وه.

4. ته‌لعه‌ت پاشا یه‌کێك بوو له‌وانه‌ی که‌سه‌رباری هه‌وڵی بۆ بێلایه‌نی عوسمانیه‌کان له‌جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م دا دواجار به‌ئاراسته‌ی هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا و هه‌نگاریا و نه‌مسادا ده‌چێت. هه‌ربۆیه‌ئه‌ڵمانیه‌کان له‌پاداشتی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌دا به‌که‌شتیه‌کی ژێرده‌ریایی سوپای ئه‌ڵمانی له‌2 له‌سه‌ر 3 ی نۆڤه‌مبه‌ری 1918 دا له‌تورکیاوه‌قوتاری ده‌که‌ن و ده‌یگه‌یه‌ننه‌ ئۆدێسا . به‌هۆی ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌سیاسی و نێوده‌وڵه‌تیه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه‌ته‌هلیریان ته‌نانه‌ت نه‌یتوانیوه‌بیر له‌سکاڵا تۆمارکردن بکاته‌وه‌دژ به‌ته‌لعه‌ت پاشا نه‌خوازه‌ڵا بیرکردنه‌وه‌له‌تاوانبارکردن و سزادانی له‌لایه‌ن دادگای ئه‌ڵمانیه‌وه.
به‌ڵام حه‌سه‌ن غالبی نه‌ئازاد بوو نه‌له‌ڕاکردن و خۆشاردنه‌وه‌دا بوو نه‌له‌ژێر پارێزگاری هیچ که‌س و لایه‌ن و وڵاتێکدا بوو به‌ڵکو زیندانیه‌كی بێده‌سه‌ڵات بوو ، ڕه‌وتی دادگایی کردنی و گه‌یاندنی به‌عه‌داله‌ت شتێکی حه‌تمی و ته‌نها مه‌سه‌له‌ی کات بوو. ئه‌گه‌رچی من داوه‌ر نیم به‌ڵام ئه‌و تاوانه‌ی که‌حه‌سه‌ن غالبی ئه‌نجامی دابوو هه‌موو که‌سێك و شێخه‌ش لێی دڵنیا بوون که‌ڕوبه‌ڕوی هه‌ر هه‌مان سزا ده‌بووه‌وه‌ که‌شێخه‌ خۆی ئه‌نجامی دا. ڕه‌نگه‌ده‌گمه‌ن که‌سانێکیش هه‌بونایه‌و بیانتوانیایه‌قسه‌له‌ناڕه‌وایی ئه‌و سزایه‌بکه‌ن ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌که‌ی دادگا بوایه‌. دیاره‌ شێخه‌ئه‌وه‌ی نه‌‌ویستووه‌ به‌ڵکو ویستویه‌تی تام و له‌زه‌تی تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی خێڵه‌کیانه‌بچێژێت هه‌ر بۆیه‌ڕێگای له‌سزادانی دادگا و شارستانیانه‌گرتووه‌.
با ئه‌وه‌شمان له‌یادا بێت که‌جیاوازی ئه‌و دوو ڕوداوه‌نزیکه‌ی یه‌ك سه‌ده‌یه‌و دادگاکان و تێڕوانینی کۆمه‌ڵگا به‌رامبه‌ر به‌یاسا و داد و دادپه‌روه‌ری گۆڕانێکی چۆنایه‌تی گه‌وره‌ی به‌خۆ‌دیوه‌‌.

5. له‌ڕوی یاساییه‌وه‌شێخه‌ که‌سێكی کوشتووه‌که‌هێشتا له لایه‌ن دادگاوه‌تاوانباریه‌که‌ی نه‌توانراوه‌بسه‌لمێنرێ که‌واته‌به‌پێی تێڕوانینی مجردی یاسا هێشتا بێتاوانه‌ و ئه‌گه‌ر ته‌نها له‌ڕوی یاساییه‌وه‌تێی بڕوانین شێخه‌هه‌ستاوه‌به‌کوشتنی که‌سێکی بێتاوان. له‌هه‌مان کاتدا ڕێگر بووه‌له‌به‌ڕێوه‌چونی ڕه‌وتی ئاسایی دادگا و جێبه‌جێکردنی پرۆسه‌ی دادپه‌روه‌ری.

6. شێخه‌و ئه‌وانه‌ی به‌بێ بڕیاری دادگا شێخه‌یان ئازاد کردووه‌و پشتیوانی ئازادکردنی شێخه‌ده‌که‌ن و یارمه‌تی شێخه‌ده‌ده‌ن، به‌ئاشکرا و به‌ڕۆژی ڕوناك ته‌حه‌دای دادگا و دادپه‌روه‌ری ده‌که‌ن و خۆیان له‌سه‌روی یاسا و داوه‌ر و دادگاکانه‌وه‌ده‌بیننه‌وه. ئه‌وانه‌‌هه‌یبه‌تی یاسا و دادگا پێشێل ده‌که‌ن. به‌تایبه‌تی مه‌سعود بارزانی.
هه‌روه‌ها شێخه‌به‌پێی هه‌واڵێکی هاوڵاتی خۆی په‌نجه‌ی بۆ ئه‌وه‌ ڕاکێشاوه‌ که‌دکتۆر به‌رهه‌م ساڵحیش یه‌کێک بووه‌له‌وانه‌ی که‌پاش ئازادکردنی یارمه‌تی زۆری داوه‌. به‌رهه‌م ساڵح خۆی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌که‌له‌ریۆس و دکتۆرایه‌له‌ ئه‌ندازیاری دا بۆیه‌مافی خۆمانه‌لێی بپرسین چ کارێکی هه‌یه‌به‌سه‌ر مه‌سه‌له و ڕوداوه‌‌کانی دادگاوه‌؟ ئه‌گه‌ر ڕێز له‌پله‌که‌ی خۆت ناگریت وه‌کو سه‌رۆك وه‌زیرانێك و خۆشت ده‌زانی پله‌یه‌کی کارتۆنیه‌. هیچ نه‌بێت له‌بیری ڕێزگرتن دا به‌له‌پیشه‌که‌ی باوکت که‌یه‌کێكه‌له‌داوه‌ره‌دێرینه‌کان و مه‌سعود بارزانی نرخ و پایه‌ی پیشه‌که‌ی خسته‌ژێر پێی پێڵاوی ئه‌قڵی خێڵه‌کیه‌که‌‌وه‌.

7. ئه‌گه‌ر که‌سانێكی وه‌کو مه‌سعود بارزانی یان سه‌رانی تری ده‌سه‌ڵات له‌ژێر ناوی کوردپه‌روه‌ری و وه‌ستانه‌وه‌دژ به‌جێنۆساید و کۆمه‌ڵکوژی پشتیوانی ته‌هلیریان یان ئه‌وانه‌ی هه‌وڵ ده‌درێت بکرێنه‌‌نمونه‌ی ته‌هلیریان ده‌که‌ن، ده‌بویه‌هێنده‌که‌مته‌رخه‌میان نه‌نواندایه‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێکردنی بڕیاری دادگای ئێراقی بۆ ده‌ستگیرکردنی کورده‌ئه‌نفالچیه‌کان یان نه‌رمی خۆیان پێشان نه‌دایه‌به‌رامبه‌ر به‌ بڕیاری سزای دادگایی تاوانبارانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ی وه‌کو عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید و سوڵیتان هاشم و تاریق عه‌زیز.
کوشتاری شه‌رناخیش نمونه‌یه‌کی نوێیه‌له‌نه‌رمی و بێ هه‌ڵوێستی مه‌سعود بارزانی و سه‌رانی هه‌رێمه‌که‌مان به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵکوژی دژ به‌گه‌له‌که‌مان.
بۆیه‌ئه‌و بڕیاره‌ی مه‌سعود بارزانی ته‌نها و ته‌نها ده‌چێته‌خانه‌ی پروپاگه‌نده‌ی هه‌رزانی "کورد په‌روه‌ریه‌وه"‌.
مه‌سعود بارزانی به‌و ڕێگا نایاسایی و خێڵه‌کیه‌وه‌ده‌یه‌وێت خۆڵ بخاته‌چاوی خه‌ڵکه‌وه‌و وا پێشان بدات که‌له‌بیری خزمه‌تی تاکی کوردایه‌. به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێسته‌که‌ به‌رامبه‌ر شوانێکی تاوانباری عه‌ره‌ب بێت هیچی له‌سه‌ر ناکه‌وێت و مه‌ترسی له‌ده‌ست دانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی له‌ئارادا نین.

8. ته‌هلیریان ده‌درێته‌دادگایه‌کی ڕه‌وا و چه‌ندین لێکۆڵینه‌وه‌له‌ڕوداوه‌کان و جێنۆسایده‌که‌و باری ده‌رونی که‌سه‌کان ده‌کرێت و داوه‌ر به‌پشتبه‌ستن به‌بڕیاری زۆربه‌ی‌جوری سوێندخۆر ‌و له‌دادگای باڵادا بڕیاری بێتاوانی ته‌هلیریان ده‌دات.
شێخه‌دادگایی نه‌کرا، ئه‌مه له‌لایه‌که‌وه‌ ناڕه‌واییه‌که‌ به‌رامبه‌ری کراوه‌که‌چوارساڵ له‌زیندان دا توند کراوه‌به‌بێ ئه‌وه‌ی بدرێته‌دادگا، ڕێگری کراوه‌له‌وه‌ی وه‌کوته‌هلیریان دادگا له‌باری ده‌رونی و هه‌ل و مه‌رجی کرداره‌که‌ی شێخه‌ بکۆڵێته‌وه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای ڕوداو و ڕاستی و به‌ڵگه‌کان بڕیاری دادگایی به‌ئازادکردنی یان زیندانی کردنی بده‌ن‌.
له‌لایه‌کی تره‌وه‌به‌ئازادکردنه‌عه‌شایه‌ریه‌که‌شی دوباره‌ناڕه‌وایی به‌رامبه‌ر خودی شێخه‌ ده‌کرێته‌وه‌که‌بێتاوانیه‌که‌ی ناسه‌لمێنرێت و به‌بڕیارێکی خێڵه‌کیانه‌ده‌رگای زیندانی بۆ ده‌خه‌نه‌سه‌رپشت.
له‌هه‌مان کاتدا به‌و زیندانی کردن و ئازاد کردنه‌نایاساییه‌ی شێخه‌ناڕه‌وایی به‌رامبه‌ر به‌کۆمه‌ڵگا و یاسا و دادپه‌روه‌ری ده‌کرێت له‌هه‌رێمه‌که‌مان دا و هه‌یبه‌تی یاسا و دادگا ده‌خرێته‌ژێر ڕه‌حم و مه‌زاجی تاکه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه‌.
مه‌سعود بارزانی له‌ڕێگای ئه‌و بڕیاره‌وه‌نیشانی دا که‌چۆن یاسا و دادگا وداواکاری گشتی و پارێزه‌ر و به‌ڵگه‌ یاساییه‌کان و ته‌نانه‌ت ڕاپۆرته‌کانی پزیشکی داد و پزیشکه‌ده‌رونیه‌کانیشی له‌خودی خۆیدا کۆکردۆته‌وه‌و نیشانی دا ده‌توانێت جێگای سه‌رجه‌م که‌س و یاسا و ده‌زگا یاساییه‌کان بگرێته‌وه‌.
جا ئه‌گه‌ر جه‌نابتان سه‌رباری لیژنه‌و لیژنه‌کاریه‌کانتان ته‌واوی ئه‌و ڕۆڵانه‌ببینن ئیتر کارمان چیه‌ به‌یاسا و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت و با هه‌ر په‌نا بۆ خودی خاوه‌ن شکۆ به‌رین.

ئه‌م کابرایه‌ته‌نانه‌ت به‌بڕیاردانی به‌لابردنی جامی ڕه‌شی ئۆتۆمۆبیلی به‌رپرسان و ده‌سوه‌ردان له‌و کارانه‌ش خه‌ریکه‌پۆلیسی ڕێگاو بان به‌ئه‌فسه‌ر و عه‌ریف و ره‌ئیس عوره‌فاکانیشه‌وه‌ده‌خاته‌دڵه‌ڕاوکێی‌بێکار بونیانه‌وه‌، نه‌ك ته‌نها دادوه‌ر و داواکاره‌گشتیه‌کان و پارێزه‌ران.

زۆر له‌نوسه‌ران و پێشکه‌وتنخوازان و ڕه‌خنه‌گران به‌رده‌وام له‌چه‌وتی و ناڕه‌وایی و دزێوی کردار و نه‌ریته‌خێڵه‌کیه‌کان ده‌دوێن و سه‌رکۆنه‌ی ده‌که‌ن و ڕسوای ده‌که‌ن به‌ڵام کاتێك ڕوداوێکی له‌و جۆره‌دێته‌پێشه‌وه‌به‌داخه‌وه ‌ده‌چینه‌به‌ره‌ی خێڵه‌کیه‌کانه‌وه‌و به‌شێوازی ئه‌وان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دا ده‌کرێت و‌بێده‌نگی لێده‌کرێت .
به‌هۆی ئه‌و بێده‌نگیه‌مانه‌وه‌یه‌که‌ڕێگا ئاواڵه‌ده‌که‌ین سه‌رانی خێڵه‌کی وه‌کو مه‌سعود بارزانی بۆ یاری کردن به‌هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و به‌ناوی پشتیوانی له‌ تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی خێزانێکی بێگوناهی کورد له‌لایه‌ن شوانکارێکی عه‌ره‌به‌وه‌ گه‌وره‌یی و کوردپه‌روه‌ری خۆیانمان پێ بفرۆشنه‌وه‌.
بێده‌نگیمان له‌ دروستکردنی سینارێۆی تێرۆر و تیرۆرستی له‌بابه‌تێکی وادا ڕێگا ده‌کاته‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌رجه‌م مه‌سه‌له‌یه‌کی تردا پیاوانی ده‌سه‌ڵات ئه‌و سیناریۆیه‌دوباره‌و چه‌ند باره‌بکه‌نه‌وه‌.
ئه‌گه‌ر بێده‌نگ بین له‌و جۆره‌بڕیارانه‌ که‌سانێکین به‌دوو پێوانه‌مامه‌ڵه‌ده‌که‌ین و له‌گه‌ڵ خۆمان دا ڕاست نین و نامانه‌وێت ڕوبه‌ڕوی کردار و سیسته‌می خێڵه‌کیانه‌ببینه‌وه‌که‌له‌دوا ئه‌نجام دا دواخستنی کۆمه‌ڵگا‌که‌مانه‌و دوورخستنه‌وه‌مانه‌له‌شارستانیه‌ت و ڕێز گرتن له‌یاسا و داد و دادپه‌روه‌ری.

چوار مانگ تێپه‌ڕیوه‌به‌سه‌ر ئازادکردنه‌خێڵه‌کیه‌که‌ی شێخه‌له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانیه‌وه‌. تاکو ئێستا نه‌هیچ یاسا ناسێك و نه‌داوه‌ر و نه‌هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی یاسایی که‌مترین ڕه‌خنه‌یان ئاراسته‌نه‌کردووه‌.
رای گشتیش بێده‌نگیان له‌ئاستی ئه‌و کرداره‌خێڵه‌کیه‌دا هه‌ڵبژاردووه‌.
ئۆپۆزسیۆن و نوسه‌ران و ڕۆشنبیرانی ڕه‌خنه‌گر و دژ به‌سیسته‌می خێڵه‌کیانه‌ سه‌باره‌ت به‌و ڕوداوه‌ بێده‌نگ بوون و ئه‌وه‌ش مانای پشتیوانی بڕیاره‌خێڵه‌کیه‌چه‌وت و کۆنه‌په‌رستیه‌کانی مه‌سعود بارزانی و سه‌رۆک وه‌زیرانه‌ماریۆنێته‌که‌مان پێشان ده‌دات.
جا ئیتر بۆچی جێگای شه‌رمه‌زاری و ڕه‌خنه‌بێت که ‌منیش ستایشی سه‌رۆك و بڕیاره‌کانی بکه‌م و بڵێم :" بژی سه‌رۆك بارزانی و بڕیاره‌بوێره‌کانی".
ئه‌گه‌رچی ئه‌و بڕیاره‌له‌کۆنتێکستی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمه‌که‌مان دا ته‌نها سه‌پاندنی عه‌قڵی دواکه‌وتوانه‌ی خێڵه‌کیانه‌یه‌. له‌تێڕوانینی سیاسیانه‌ دا ته‌نها سه‌پاندنی میزاجی تاکه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌. له‌بواری فه‌لسه‌فه‌ی داد و یاساشدا شتێك نیه‌جگه‌له‌حوکمی قه‌ره‌قوش.

سه‌رچاوه‌کان

1) نامه‌یه‌ك بۆ بارزانی سه‌رۆك بڕیارێکمان ده‌وێ عارف قوربانی
http://www.xendan.org/drejaWtar.aspx?NusarID=4&Jmara=3631

2) سه‌رۆكی كوردستان پێشوازی له‌هاوڵاتی شێخه‌تاهیر ئه‌حمه‌د ده‌كات
http://www.xebat.net/detail_articals.php?id=10364&z=2&l=1

3) شێخه‌له‌زیندانه‌وه‌گه‌ڕایه‌وه‌بۆ خوێندن
http://www.hawlati.co/babetekan/11366

Soghomon Tehlirian4)
http://www.hawlati.co/babetekan/11366

De Armense student Salomon Teilirian5)
http://books.google.be/books
6) Talt Pascha
http://de.wikipedia.org/wiki/Tal%C3%A2t_Pascha

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە