کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


مه‌لا به‌ختیار و تیۆریزه‌کردنی سه‌رشۆڕیه‌کان

Saturday, 27/08/2011, 12:00







له‌سه‌ر وتاری ژماره‌287 ی رۆژی 12/7/2010 ی "چاودێر"دا، مه‌لا به‌ختیارووتارێك به‌ناوی "شه‌ڕی دوو وڵات، له‌رۆژگارێكی‌گۆڕاودا" بڵاوده‌کاته‌وه‌. له‌22/08/2011 دا واته‌پاش ساڵێك و 41 ڕۆژ له‌ماڵپه‌ری چاودێردا دوباره‌هه‌مان ووتار ده‌خرێته‌وه‌به‌ر ده‌ست خوێنه‌ران.
دوباره‌بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و ووتاره ‌پاش ته‌نها 1 ڕۆژ له‌تاوانه‌گه‌وره‌که‌ی تورکیا و شه‌هید کردنی 7 که‌سی بێتاوانی سیڤیلی هه‌رێمه‌که‌مان بوو وه‌ك درێژه‌دانێك به‌ زنجیره ‌تاوانه‌کانی تورکیا و ئێران به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌مان که‌تاکو ئێستا به‌توندی به‌رده‌وامه‌.
دوباره‌زه‌ق کردنه‌وه‌ی ئه‌م ووتاره‌له‌ماڵپه‌ڕه‌که‌دا شتێکی ڕێکه‌وت نیه‌، ‌به‌ڵکو به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ گوایه‌بۆچونه‌کانی مه‌لا توانیویه‌تی پێش ڕوداوه‌کان بکه‌وێت. له‌ڕاستیدا له‌لای مه‌لا و سه‌رانی تری ناو پارته‌کانی ده‌سه‌ڵات هه‌میشه‌پێشبینی ئه‌و جۆره‌ده‌ستدرێژی و تاوانانه‌کراوه‌و ده‌کرێت. هه‌ر بۆیه‌هه‌میشه‌له‌ئاماده‌باشیدان که‌ئه‌رکی خۆیان به‌جێ بگه‌یه‌نن که‌بریتیه‌له‌وه‌ی تاوانه‌ئه‌نجام دراوه‌کان و تاوانه‌کانی داهاتوش به‌شێوازی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له‌تاوانباری ڕاسته‌قینه‌دوور بخه‌نه‌وه‌پاکانه‌ی بۆ بکه‌ن و لایه‌نی کوردی به‌هۆکاری ئه‌و تاوانانه‌بناسێنن و بیکه‌نه‌وه‌سیله‌یه‌ك بۆ دژایه‌تی کردنیان و هه‌وڵی له‌ناوبردنیان.
ئه‌مه‌ش شتێکی نه‌نامۆیه‌نه‌نوێیه‌به‌ڵکو به‌داخه‌وه‌هێڵه‌گشتیه‌چه‌سپێنراوه‌کانی سیاسه‌تی سه‌رشۆڕی سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمه‌که‌مانه‌له‌به‌رامبه‌ر داگیرکه‌رانی کوردستان و تاوانه‌کانیان.
له‌سه‌ره‌تادا ده‌ڵێم منیش له‌و باوه‌ڕه‌دام په‌لاماردانی تورکیا و ئێران له‌لایه‌ن پژاك و پێ کا کا وه‌له‌خاکی کوردستانی باشوره‌وه‌ناکرێت هانبدرێت و پشتیوانی بکرێت. به‌ڵام ئه‌م بۆچونه‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بیره‌نیه‌که‌ته‌واوی کورد زوبانه‌کانی کوردستانی گه‌وره‌یه‌ك نه‌ته‌وه‌ن و چاره‌نوسمان به‌یه‌کدیه‌وه‌‌به‌ستراوه، به‌ڵکو هه‌ل و مه‌رجی ئه‌مڕۆی ناوچه‌که‌و هاوکێشه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان به‌جۆرێکه‌که‌ئه‌م شێوازه‌ی خه‌بات به‌هانه‌یه‌ك بۆ ئێران و تورکیا ده‌ڕه‌خسێنێت که‌به‌ناوی دژایه‌تی ئه‌و لایه‌نه‌چه‌کداره‌شۆڕشگێڕانه‌ دژایه‌تی هه‌رێمه‌که‌مان بکه‌ن و ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستیش هاتووه‌له‌کوردستانی باشوردا بخه‌نه‌مه‌ترسیه‌وه‌.
بێگومانم که‌که‌سانێك به‌سۆزێکی نه‌ته‌وه‌یی ڕوته‌وه‌ له‌مه‌سه‌له‌کان بڕوانن به‌ناڕه‌زایی و توڕه‌ییه‌وه‌ڕوبه‌ڕوی ئه‌م بۆچونه‌ده‌بنه‌وه‌. به‌تایبه‌تی که‌نزیکه‌یان هاوشێوه‌ی ده‌ربڕینه‌کانی سه‌رانی ده‌سه‌ڵاته‌که‌مه‌لاش یه‌کێكه‌ له‌وان. ئه‌گه‌رچی مه‌به‌سته‌کانی پشتی ئه‌م بۆچونه‌هاوبه‌شه‌جیاوازن.
هیوا و هه‌وڵدان بۆ ڕێخۆشکردن و بنیاتنانیی ده‌وڵه‌تێکی کوردوستانی گه‌وره‌ئه‌گه‌رچی سه‌رانی هه‌رێمه‌که‌مان وه‌کو خه‌ونێکیش پێمان ڕه‌وا نابینن مافی سه‌رجه‌م کوردێکه‌و مافێکی مه‌شروع و سروشتیمانه‌، به‌ڵام هاوکێشه‌و ته‌نانه‌ت یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌جۆرێکن که‌که‌شتیه‌که‌به‌ئاراسته‌ی هیوا و خه‌ونه‌کانمان دا نا‌به‌ن ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌شدا نه‌چێت. به‌ڵام هه‌ر سه‌رکه‌وتن و ڕزگاریه‌کی که‌م تا زۆر له‌پارچه‌یه‌کی کوردستان دا ستونێکی خه‌ونه‌گه‌وره‌که‌مان پێکده‌هێت. سه‌رکه‌وتن و ڕزگاری ناکرێت تێکه‌ڵ بکرێت به‌ئازادی و دیموکراتی. ده‌کرێت به‌شێکی خاکه‌که‌مان له‌داگیرکه‌ران پاك کرابێته‌وه‌و ناوی بنێین ڕزگار بوون، هه‌رگیز ئه‌وه‌مانای ئازادی نیه‌بۆ تاکه‌کانی گه‌که‌که‌مان، به‌داخه‌وه‌ڕزگاری ئه‌مڕۆی کوردوستانی باشور ته‌نها ئازادیه‌بۆ گه‌نده‌ڵان و تاوانباران و ده‌سته‌یه‌کی هه‌ڵپه‌رستی سیاسی و پیاوه‌کانیان که‌نامۆن به‌به‌رژه‌وه‌ندی گشت و ئازادی و دادپه‌روه‌ری و دیموکراسی.
لێره‌دا پێویسته‌بپرسین ئایا مه‌لا به‌ختیار به‌چاویلکه‌یه‌کی ڕیالیست و به‌ تێڕوانین و هه‌ڵسه‌نگاندنی هاوکێشه‌سیاسیه‌کانی ناوخۆ و ناوچه‌که‌و جیهانی و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کانه‌وه‌سه‌یری مه‌سه‌له‌کانی کردووه‌؟ ئایا مه‌به‌ستی ڕاسته‌قینه‌ی مه‌لا له‌شیکردنه‌وه‌ی ڕوداوه‌مێژوییه‌کان بۆ وه‌رگرتنی ده‌رس و ئه‌زمونه‌؟ یان ته‌نها ته‌واوی تێکشکانه‌کانی گه‌له‌که‌مانی کردۆته‌وه‌سیله‌یه‌ك بۆ تبریر کردنی ده‌ستدرێژی و تاوانه‌کانی داگیرکه‌ران له‌لایه‌که‌وه‌و تاوانبارکردنی شۆڕشگێڕانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و باکورله‌لایه‌کی تره‌وه‌؟
هه‌ر بۆیه‌مه‌لا به‌ختیار دێت و به‌ئاگا بیرۆکه‌ی گوێزانه‌وه‌ی شۆڕش له‌پارچه‌یه‌کی کوردستانه‌وه‌بۆ پارچه‌یه‌کی تر و شه‌ڕی دوو ده‌وڵه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌کێتیش له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاکاندا خۆی تێوه‌گلاند تێکه‌ڵ به ناچار بوون به‌ به‌کارهێنانی ناوچه‌سنوریه‌کانی به‌شێکی کوردستان له‌لایه‌ن شۆڕشگێڕانی به‌شێکی تری کوردستانه‌وه‌ده‌کات.
مه‌لا ته‌واوی نوسینه‌که‌ی وه‌کو ده‌رئه‌نجام وه‌رگرتنێك له‌ڕسته‌یه‌کدا کۆده‌کاته‌وه‌که‌مه‌به‌ستی هاندان و بانگه‌وازی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی پژاك و پێ کاکا یه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمه‌وه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌و خیانه‌ته‌ش له‌ڕێگای یه‌کخستنی هه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کوردستانیه‌کانه‌وه‌بێته‌دی، به‌تایبه‌تی مه‌به‌ستی ڕاکێشانی لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆنه‌بۆ ناو ئه‌و داوه‌و ده‌یه‌وێت هه‌ر بێده‌نگبونێك و ڕوبه‌ڕونه‌بونه‌وه‌یه‌کی شۆڕشگێڕانی پارچه‌کانی تری کوردستان بکاته‌هۆکاری قوڵبونه‌وه‌و دڕنده‌یی زیاتری هێرشه‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌.
مه‌لا ده‌یه‌وێت ته‌واوی ئه‌و ده‌سدرێژی و تاوانانه‌ی تورکیا و ئێران و گه‌له‌کۆمه‌کی داهاتویان به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی کوردستان به‌ئه‌نجامێکی سروشتی و چاوه‌ڕوانکراوی نه‌بونی سیاسه‌تی هاوبه‌شی کوردی هه‌رێم به‌رامبه‌ر پژاك و پێ کا کا له‌قه‌ڵه‌م بدات و ده‌ڵێت: " بۆیه‌ئۆباڵ‌له‌ئه‌ستۆی‌ئه‌و لایه‌نانه‌ی‌ده‌ركی‌ئه‌ركی‌مێژوییان ناكه‌ن" .
ئه‌م تاقه‌ڕسته‌یه‌ته‌واوی سیاسه‌تی سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی کورت و چڕ ده‌کاته‌وه و هه‌ڵوێستی هاوبه‌شیان ده‌خاته‌ڕوو‌، که‌شتێك نیه‌جگه‌له‌مه‌شروع کردنی ده‌سدرێژیه‌کانی داگیرکه‌ران و تاوانبارکردنی لایه‌نه‌کوردیه‌ شۆڕشگێڕه‌کان، به‌چاوپۆشین له‌شێواز و میتۆدی ئه‌و لایه‌نه‌کوردیانه‌.
ئۆباڵی تاوانه‌کانی تورکیا و ئێران خستنه‌ئه‌ستۆی لایه‌نه‌کوردیه‌کان تایبه‌ت نیه‌به‌مه‌لا به‌ختیاره‌وه‌وه‌کو تاکێك به‌ڵکو به‌رنامه‌و ئه‌جێندای هاوبه‌شه‌و له‌چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتنه‌ستراتیژیه‌که‌ی ئه‌و دوو حیزبه‌یه‌له‌سه‌ر‌سه‌رشۆڕی و خیانه‌ت و تاوان به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌یان. هه‌ر بۆیه‌ بۆیه‌مه‌سعود بارزانیش پاش دڕنده‌ییه‌که‌ی فرۆکه‌کانی تورکیا به‌رامبه‌ر ئه‌و خێزانه‌بێتاوانه‌ هه‌مان ده‌ربڕینی به‌ووشه‌و ڕسته‌ی جیاواز دوباره‌کردۆته‌وه‌. ئه‌گه‌رچی خۆشبه‌ختانه‌سه‌رۆکه‌که‌مان ئاخریه‌که‌ی غیره‌ت گرتی و نوزه‌یه‌کی کرد و نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر تاوانه‌کانی تورکیا ده‌ربڕی، به‌ڵام به‌ده‌نگێکی نێر و هه‌ڕه‌شه‌ئامێزه‌وه‌له‌پژاك و پێ کا کا دواو وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌تی سه‌بری به‌رامبه‌ریان له‌پچڕاندا بێت!.
مه‌کته‌بی سیاسی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتیش جگه‌له‌ئیدانه‌کردن و تکای ڕاگرتنی هێرشه‌کان هیچ پلان یان هه‌نگاوێکی دبلۆماسی یان به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژیه‌کانی تورکیا و ئێران نه‌خسته‌ڕوو. له‌سه‌ر ئه‌رزی واقعیشدا هیچ هه‌نگاوێکی جدی به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌هه‌ست پێناکرێت و بوونی نییه‌. داوای هه‌ردومه‌کته‌بی سیاسی له‌حکومه‌تی هه‌رێم وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ڕۆژنامه‌ی خه‌بات دا هاتووه‌ بریتیه‌له‌؛ "هه‌موو رێگایه‌كى یاسایى و دیبلۆماسى بگرێته‌به‌ر بۆ گێڕانه‌وه‌ى هێمنى و سه‌قامگیرى و ..." له‌م که‌شی بێ هه‌ڵوێستیه‌دا به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژی ئه‌و وڵاتانه‌و که‌وتنه‌خۆ بۆ دژایه‌تی لایه‌نه‌کوردیه‌شۆڕشگێره‌کان دوور نیه‌ئه‌م داوایه‌‌داخوازی خۆ ئاماده‌کردن بێت بۆ شه‌ڕی شۆڕشگێرانی پارچه‌کانی تر به‌وه‌کاله‌تی ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ر.
هاوکات وا پێده‌چێت په‌رله‌مانه‌کارتۆنیه‌که‌شمان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بێت ئه‌جێندای سه‌رانی حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات پیاده‌بکات و پلانێکی نوێی تر به‌رامبه‌ر به‌شۆڕشگێڕانی پارچه‌کانی تری کوردستان یاسایی بکات و وه‌کو وویستی دانیشتوانی هه‌رێمه‌که‌مان پێشانی بدات و مه‌شروعیه‌تی پێبدات.
لێره‌دا نامه‌وێت وه‌کو ئه‌ندامانی فراکسێۆنی گۆڕان به‌بێ هیچ بنه‌مایه‌ك مزایه‌ده‌بکه‌م، وه‌کو ئه‌وه‌ی عه‌بدوڵا مه‌لانوری په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان ده‌ڵێت : ناكرێت په‌رله‌مانی كوردستان هیچ جۆره‌فشارێك له‌سه‌ر لایه‌نه‌كوردیه‌كان ده‌ربكات، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ده‌چێته‌چوارچێوه‌ی خیانه‌تی نیشتمانییه‌وه‌.
به‌ڵکو پێویسته‌مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ شۆڕشگێرانی کورد و داگیرکه‌رانی کوردستان له‌م قۆناغه‌دا به‌شێوازێك بێت که‌فشاره‌کان بۆ سه‌ر لایه‌نی یه‌که‌م نه‌چنه‌خیانه‌تی نیشتیمانیه‌وه‌‌و مامه‌ڵه‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نی دوهه‌م نه‌‌چێته‌چوارچێوه‌ی سه‌رشۆڕی و پشتگوێ خستنی سه‌روه‌ری خاك و نیشتیمانه‌وه‌.
هیچ جۆره‌ فشارێك نه‌خستنه‌سه‌ر لایه‌نه‌کوردیه‌کان داوایه‌کی نا ڕیالیستانه‌یه‌و ته‌نها وه‌کو مزایه‌ده‌یه‌ك سه‌یری ده‌کرێت. له‌هه‌مان کاتدا بێده‌نگبون یان ئیدانه‌و نیگه‌رانی ده‌ربڕینی شه‌رمنانه‌ی لێره‌وله‌وێش له‌لایه‌ن سه‌رانی هه‌رێمه‌که‌مانه‌وه‌به‌رامبه‌ر تاوانه‌کانی تورکیا و ئێران شتێك نیه‌جگه‌له‌سه‌رشۆڕی و پشتگوێ خستنی سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی.
پێویسته‌لایه‌نه‌کوردیه‌کان چالاکیه‌چه‌کداریه‌شۆڕشگێریه‌کانیان له‌خاکی کوردستانی باشور دوربخه‌نه‌وه‌و ئه‌رکی دڵسۆزانی هه‌رێمه‌که‌و سه‌رتاسه‌ری کوردستانه‌ئه‌و لایه‌نانه‌به‌و ئاراسته‌یه‌دا ببات که‌چالاکیه‌کانیان له‌ناوجه‌رگه‌ی ناوچه‌کانی خۆیان دا چڕ بکه‌نه‌وه‌و به‌و مه‌به‌سته‌فشاری سیاسی بخه‌نه‌سه‌ریان.
به‌هه‌مان شێوه‌ئه‌رکی دڵسۆزانی گه‌له‌که‌مانه‌تاوانه‌کانی تورکیا و ئێران به‌رامبه‌ر خاك و خه‌ڵکی سیڤیلی هه‌رێمه‌که‌مان به‌توندی تاوانباربکه‌ن و به‌کرداری ڕوبه‌ڕویان ببنه‌وه‌.
سه‌رانی ده‌سه‌ڵات و ئه‌ندامانی پارته‌کانیان بۆ شاردنه‌وه‌ی سه‌رشۆڕیه‌کانیان وا پێشان ده‌ده‌ن که‌له‌ئاستی زلهێزه‌کانی ناوچه‌که‌دا هیچیان پێ ناکرێت و ناچارن لێی بێده‌نگ بن. ده‌یانه‌وێت وا پێشان بده‌ن که‌ئه‌وانه‌ی له‌م هه‌ل ومه‌رجه‌دا ناڕازین له‌سیاسه‌ت و به‌رنامه‌کانی ئه‌وان ناهۆشیارانه‌هه‌رێمه‌که‌به‌ره‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا به‌رن، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌داوای خه‌ڵکی هه‌رگیز به‌و ئاراسته‌یه‌دا نیه‌ و داخوازی خه‌ڵکی و شه‌قام هه‌ڵوێستی شارستانی وه‌رگرتنه‌به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژیه‌کان و کۆتایی پێهێنانیه‌تی.
سه‌رانی ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت گه‌لێك ڕێگا و میتۆد و که‌ناڵیان هه‌یه‌بۆ فشار خستنه‌سه‌ر تورکیا و ئێران. له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات فرسه‌تێکی زێڕینه‌بۆ نوێنه‌ره‌کان و پیاوه‌کانیان ئه‌گه‌ر داوایان لێبکرێت له‌بری باوێشك دان و خۆشگوزه‌رانی و کاری نامه‌شروع له‌و ڵاتانه‌دا که‌نوێنه‌رایه‌تی ده‌که‌ن تاوانه‌کانی تورکیا بخه‌نه‌به‌رده‌م ڕای گشتی و میدیاکان و ناوه‌نده‌سیاسیه‌کان و ڕێکخراوه‌نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان. کاتێکی گونجاوه‌بۆیان که‌لایه‌نگرانیان و ڕه‌وه‌ندی کوردی هان بده‌ن بۆ یه‌کده‌نگی و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و فشار خستنه‌سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌به‌ڕێگاو شێوازی جیاواز و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی شارستانیانه‌.
له‌ناوه‌وه‌ی وڵاتیشدا حکومه‌ته‌سه‌رشۆڕه‌که‌مان به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ ده‌توانێت بایکۆتی سه‌رجه‌م به‌رهه‌م و پرۆژه‌کانی تورکیا و ئێران ڕابگه‌یه‌نێت و هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ ئیستیلاکی محه‌لیش بێت هه‌ڵوێستێکی توند پێشان بدات. ده‌توانێت فشار له‌سه‌ر حکومه‌تی ناوه‌ند بکات بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و بانگهێست کردنی باڵوێزی تورکیا و سنوردارکردنی په‌یوه‌ندیه‌دبلۆماسیه‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیا، ده‌توانێت داوا له‌حکومه‌تی مه‌ڵبه‌ندی به‌غدا بکات سکاڵای یاسایی دژ به‌تورکیا له‌دادگای نێوده‌وڵه‌تی تۆمار بکات.
سه‌رانی هه‌رێم به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ده‌توانن به‌پیر ئه‌و داوا مه‌شروع و نیشتیمانیه‌ی فراکسیۆنی گۆڕانه‌وه‌بچن که‌داواکاری لابردنی سه‌رجه‌م بنكه‌هه‌واڵگری‌و سه‌ربازیه‌كانی‌وڵاتانی‌دراوسێن له‌ناوخۆی‌هه‌رێم دا، ئه‌گه‌ر ئه‌م فشار و داواکاریانه‌به‌هیچ ئه‌نجامێکیش نه‌گه‌ن خۆ هیچ نه‌بێت بالسنه حسنه شانازی و سه‌روه‌ریه‌ك بۆ خۆیان تۆمار ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر بزانن مانای شانازی و سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی چیه‌؟!
‌مه‌لا به‌ختیار دێت و حیکایاتی مێژوویی ده‌گێرێته‌وه‌و سه‌رانی تری ده‌سه‌ڵات له‌پێ ڕاکێشان و ده‌ستدرێژیه‌کانی لایه‌نه‌کوردیه‌کان ده‌دوێن به‌ڵام هیچ کامیان نایه‌ن له‌لادانه‌کانی تورکیا بدوێن له‌سه‌رجه‌م نه‌ریت و بنه‌ما و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و به‌نده‌کانی بانگه‌وازی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان.
ئایا ئه‌وانه‌نازانن ئه‌گه‌ر وه‌کو که‌س و لایه‌نێکی بێلایه‌نیش له‌ده‌ستدرێژیه‌کانی تورکیا بڕوانین ته‌نها ئه‌و مافه‌به‌تورکیا ده‌درێت ڕوبه‌ڕوی نه‌یاره‌کانی ببێته‌وه‌نه‌ك خه‌ڵکی سیڤیل بکاته‌قوربانی و منداڵانی گه‌له‌که‌مان پارچه‌پارچه‌بکات.
ئه‌گه‌ر چاوێك به‌نه‌ریته‌نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا بخشێنین که‌ئه‌نجامی چه‌ندین جار دوباره‌بونه‌وه‌یان وه‌کو یاسای نه‌نوسراوه‌خۆیان سه‌پاندووه‌ و به‌ common law ناسراون، ڕێگا به‌وڵاتانێك ده‌دات که‌بۆ ڕاگرتنی هێرش کردنه‌سه‌ریان به‌مه‌به‌ستی "به‌رگری له‌خۆ کردن" له‌خاکی وڵاتێکی تره‌وه‌په‌لاماری سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌بده‌ن که سوپای وڵاته‌که‌خۆی نه‌توانێت ڕێگا له‌و په‌لامارانه‌بۆسه‌ر دراوسێکه‌ی بگرێت. به‌ڵام ئه‌م نه‌ریته‌و به‌نده‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به‌تایبه‌تی به‌ندی 51 به‌شێوازی کرداری و له‌ژێر سایه‌ی بڕیاره‌ مێژوییه‌کانی دادگای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌که‌ئه‌و به‌رگری له‌خۆکردنه‌به‌توندی سنوردار بکرێت و کۆمه‌ڵێك مه‌رجی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌. گرنگترینیان ئه‌وه‌یه‌که‌ ده‌بێت به‌رگری له‌خۆ کردنه‌که‌ proportional بێت واته‌له‌ ئه‌ندازه‌ی په‌لاماره‌کان دا بێت نه‌ك موباله‌غه‌له‌قه‌واره‌و ئه‌ندازه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌دا بکرێت. ده‌بێت هێرشه‌کان به‌مه‌به‌ستی کۆتایی هێنان به‌هێرشه‌کانی نه‌یاره‌کان بێت و مه‌به‌ستی تری له‌پشته‌وه‌نه‌بێت. ده‌بێت ئه‌و هێرش و ئۆپه‌راسیۆنه‌سه‌ربازیانه‌به‌هیچ جۆرێك زه‌ره‌ر له‌خه‌ڵکی سیڤیل نه‌دات، له‌حاڵه‌تی زه‌ره‌رمه‌ند بوونی هه‌ر بێلایه‌نێکیشدا پێویسته‌ئه‌و لایه‌نه‌ی زه‌ره‌ری داوه‌به‌رپرسی مۆرالی و یاسایی له‌ئه‌ستۆ بگرێت و قه‌ره‌بوی مۆرالی و یاسایی زه‌ره‌ره‌که‌بخاته‌ئه‌ستۆی خۆی. به‌چاوخشان به‌و نه‌ریت و یاسا نێوده‌وڵه‌تیانه‌و به‌راوردی له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێسته‌کانی تورکیا کێ هه‌یه‌دودڵ بێت له‌وه‌ی که‌تورکیا چه‌ندین ساڵه‌ئه‌و بنه‌ما نێوده‌ڵه‌تیانه‌ی نه‌خستۆته‌ژێر پێوه و سه‌رانی حکومه‌ته‌سه‌رشۆڕه‌که‌شمان خۆیان لێ بێده‌نگ کردووه‌‌؟
سه‌رانی ده‌سه‌ڵات له‌و باوه‌ڕه‌دان ته‌نها له‌ڕێگای هاوکاری هه‌واڵنێری و سیخوڕی بۆ ده‌زگا سیخوریه‌کانی تورکیا و ئێران ده‌توانن ئه‌و وڵاتانه‌هێور بکه‌نه‌وه‌، له‌کاتێکدا ئه‌و ده‌زگایانه‌هاوکاریه‌کانیان به‌کارده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی قوڕی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانیان بۆ خه‌ستتر بکاته‌وه‌و له‌ڕۆژێکی وه‌کو ئه‌مڕۆدا جورئه‌تی هیچ هه‌نگاوێکی کرداریان نه‌بێت و ته‌نها ڕێگای به‌گژداچونی لایه‌نه‌کوردیه‌کانیان بۆ بهێڵێته‌وه‌.
مه‌لابه‌ختیار به‌تیۆریزه‌کردنی سه‌رشۆڕیه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ناوه‌ستێت و دێت و له‌ده‌سکه‌وته‌کانی کوردی باکور ده‌دوێت و ده‌ڵێت: "، له‌كاتێكدا وڵاتی‌توركیا، كه‌وتۆته‌سه‌ر رێبازی‌گۆڕانكاری‌‌و هه‌ڵوێسته‌كردن له‌و هه‌ڵانه‌ی‌له‌مێژودا به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد كراوه‌" ڕاستی له‌وه‌دایه‌ که‌به‌له‌خۆبوردویی وخوێنی شۆڕشگێڕانی شاخ و شار هه‌ندێك ده‌سکه‌وت به‌ده‌ست هێنراوه‌، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌لا ده‌یه‌وێت پێشانی بدات که‌هه‌ڵقوڵاوی وویستی ڕیفۆرمخوازی ده‌وڵه‌تی تورکیان و ده‌سپێشکه‌ری له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌بووه‌و ده‌یکاته‌منه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانی باکور و ئه‌وان نامۆ ده‌کات به‌ به‌ده‌سهێنانی ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌.
مه‌لا به‌ختیار هه‌مان شێوازی تاڵه‌بانی به‌کاردێنێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی که‌مافه‌کانی کوردی له‌تورکیادا له‌دوان به‌کوردی له‌چایخانه‌کاندا وه‌کو ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره‌پێشان دا، ئه‌میش دێت و به‌کارنه‌هێنانی تورکی شاخاوی ده‌کاته‌گه‌وره‌ییه‌کی تورکه‌کان به‌سه‌رمانه‌وه‌و ده‌ڵێت: "؛ له‌كاتێكیشدا كه‌دوو ساڵ‌ده‌بێت ده‌ستكه‌وتی‌رۆشنبیری‌‌و سیاسی‌، په‌یتا په‌یتا، به‌ریفۆرمیش بێت له‌توركیادا بۆ مافه‌نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی‌كوردستان ده‌هێنرێنه‌دی‌‌و كورد توركی‌شاخاوی‌نه‌ماوه‌."
ده‌رئه‌نجام ته‌واوی نوسین و هه‌ڵوێسته‌کانی مه‌لا به‌ختیار و سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم شتێك نین جگه‌له‌تیۆریزه‌کردنی به‌به‌رنامه‌ی سه‌رشۆڕی و سیاسه‌تی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان له‌ئاستی داگیرکه‌ران و دژایه‌تی کردنی لایه‌نه‌کوردیه‌شۆڕشگێڕه‌کان و هه‌وڵی ڕاکێشانی ئۆپۆزسیۆن بۆ ناو سیاسه‌ته‌خیانه‌تکاریه‌کانیان و گرتنی به‌رد و ئازادکردنی سه‌گ.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە