به‌ڕێوبه‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان ئیتر گه‌نده‌ڵی به‌سه!
Friday, 11/05/2012, 12:00
وه‌ك ئاشكرایه پێشتر چه‌ند گه‌نده‌ڵیه‌كی به‌ڕێوبه‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان(پیاوه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ند)مان بڵاوكرده‌وه،،دوا به‌دوای ئه‌و بابه‌ته ئه‌م كابرایه هه‌ستا به سوتاندنی هه‌ندێك له‌و به‌ڵگه‌نامانه دواتریش هه‌ستا به پاكانه كردن بۆ خۆی وه‌ك ئه‌وه‌ی وابێت كه هیچ شتێك ڕووی نه‌دابێت،،به‌ڵام نه‌زان و گێلی ئه‌م كابرایه له‌وه دایه وا ده‌زانێ سوتاندنی چه‌ند به‌ڵگه نامه‌یه‌ك ده‌بێته هۆی شاردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵیانه‌ی كه ئه‌نجامی داوه،،منیش له‌لایه‌ن خۆمه‌وه به باشم زانی زنجیره‌یه‌ك له گه‌نده‌ڵیه‌كانی (ڕه‌حیم حمید) به‌ڕێوبه‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان بۆ خوینه‌رانی كوردستان پۆستی ئازیز بڵاوبكه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌م گه‌نده‌ڵه و داروده‌سته‌كه‌ی بناسن.
لیره‌دا ده‌مه‌وێ ناو و ناونیشان كاری ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ئاشكرا بكه‌م كه (ڕه‌حیم حه‌مید) وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌ك به‌كاریان ده‌هێنێت بۆ ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵیه‌كانی،.به هۆی زۆری كاره گه‌نده‌ڵیه‌كان لێره‌دا ته‌نها وه‌ك نموونه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی یه‌ك فه‌رمانبه‌ر وه‌ك نموونه ئه‌هێنمه‌وه كه ئه‌ویش ناوی
(أسماعیل محمد نجم) ناونیشان كاری: لێپسراوی به‌شی خزمه‌ت گوزاری له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان،بێشتر دانیشتوی شارۆچكه‌ی(جلولا) بووه له ٢٠٠٨ له‌لایه‌ن (ڕه‌حیم حمید)ه‌وه گواستراوه‌یه‌وه بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان له شاری كه‌لار و كراوه به لێپرسراوی به‌شی خزمه‌ت گوزاری،ئه‌م به‌ڕێزه ئه‌و كاته‌ی هاته شاری كه‌لار له خانووی كرێدابوو دوای ٢ دوو ساڵ خانوویه‌كی له گه‌ڕه‌كی شه‌هیدان كڕی به چوار ده‌فته‌ر ونیو دۆلار واته ٤٥٠٠٠$ دۆڵار ، ده‌برسم ئایا كام فه‌رمانبه‌ر ده‌توانێت له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا ئه‌م بڕه پاره‌یه كۆبكاته‌وه؟؟؟
ئه‌مه‌ش به‌شێكه لهوگهندهڵیانهی كهبهڕێوبهر(ڕحیم حمید) له‌ڕیگه‌ی ئه‌م فه‌رمانبه‌ره‌وه ئه‌نجامیداوه
* له‌ساڵی ٢٠٠٩دا (ڕه‌حیم حمید) له‌ڕێگه‌ی ئه‌م فه‌رمانبه‌ره‌وه بڕیاری دا به‌دابه‌شكرنی بڕی ٢٠ بیست ته‌ن گه‌نمی باوه‌ڕپێكراوی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌ی كۆنی یه‌كێتیدا،له‌ناویاند یه‌كێك له خزمه‌كانی به‌ڕێوبه‌ر بووبه‌ناوی(عبدالكریم علی)ه‌وه.
* له كۆتای ساڵی ٢٠٠٨ و سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٠٩دا له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه یه‌كه‌م وهجهی دابه‌شكرنی كه‌ره‌سته‌ی كشتوكاڵی خانووی پلاستیكی هات ئه‌و كات به‌بێ به‌رانبه‌ر ده‌درا به جوتیاران ڵێرهشدا به‌ڕێوبه‌ر له ڕێگه‌ی ئه‌م فه‌رمانبه‌ره‌وه به‌بێ ڕه‌چاوكردنی مه‌رجه‌كان دوو كه‌س له خزمه‌كانی (ڕه‌حیم)ی به‌ڕێوبه‌ر به ناوه‌كانی (عبدالكریم و لقمان) كه له (عه‌شیره‌تی پاڵانی) به وه‌رگرتنی دوو خانووی پلاستیكی سودمه‌ند بوون ، له‌كاتێكدا كه‌سانی شیاوتر هه‌بوون، له‌گه‌ڵ ڕێزماند بۆ ئه‌و عه‌شیره‌ته.
* له‌هه‌مان ساڵدا بۆ دیاریكرنی جوتیاری نموونه‌یی له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌ره‌وه هاوڵاتی(عبدلكریم)كه خزمی ڕه‌حیمی به‌ڕێوبه‌ره ده‌ستنیشان كرا به (جوتیاری نموونه‌یی) دووباره خانوویه‌كی پلاستیكی كشتوكاڵی وهه‌ندیك كه‌له‌په‌لی تری پێبهخشرایهوه...
* له ساڵی ٢٠١١دا له لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه بڕیار درا به دابه‌شكردنی (مرشه الزراعیه) واته ئاوپرژێنی كشتوكاڵی ئه‌م كه‌ره‌ستانه به‌نرخێكی گرانی له‌سه‌ر دانرابوو كه جوتیار له توانایدا نه‌بوو بیكڕێت،دواتر (ڕه‌حیم حمید) به بڕیارێك هه‌ستا به دابه‌شكردنی ئه‌و كه‌ره‌ستانه به نرخێكی كه‌م به‌سه‌ر خزمه‌كانی خۆیدا كه هه‌موویان له عه‌شیره‌تی پاڵانی بوون دواتر خزمه‌كانی به‌ڕێوبه‌ر له بازاڕی ڕه‌شدا فرۆشتیانه‌وه به نرخێكی گران بۆ خۆیان.ئه‌مه له كاتێكدا له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانه‌وه بهڕیوبهریان ئاگاداركرده‌وه به‌ڵام وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی گوێی ڵییان نه‌گرت.
* ساڵانه له ڕێگه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیانه‌وه هه‌ڵده‌سن به دابه‌شكردنی بنه تۆ(گه‌نمی باوه‌ڕپێكراو) به‌سه‌ر جوتیاراند كه ده‌بیت له‌سه‌ر بنه‌مای كشتوكاڵێهكاندا بیت وه‌ك كه به‌پێی زۆری و فراوانیناوچهی كشتوكاڵی بێت ،به‌ڵام (ڕحیم حمید) به‌ڕێوبه‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی هه‌ڵده‌سێت به دابهشكرندی زۆربه‌ی ئه‌و بنه تۆیانه به‌سه‌ر خزمه‌كانی خۆیدا له عه‌شره‌تی پاڵانین،كه خزمی خۆی تیابووه كه پێنج تا شه‌ش ته‌ن گه‌نمی باوه‌ڕپێكراوی وه‌رگرتووه كه شایه‌نی نه‌بووه و جوتیاری تر هه‌بووه ته‌نها یه‌ك ته‌ن گه‌نمی وه‌رگرتووه.
دڵنیابه (ڕه‌حیم حمید) تاكو مابم گه‌نده‌ڵیه‌كانت بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكه‌م چونكه تۆ كه‌سێكی ناپاكی و ناپاكیت كردوه بۆیه دڵنیابه تاكو (كوردستان پۆست) ی ئازیز مابێت هه‌موو مانگێك ده‌سته بژێرێك له گه‌نده‌ڵی و ناپاكیهكانت بڵاو بكه‌مه‌وه..
تێبینی: له‌گه‌ڵ ڕێزی بێ پایانم بۆ عه‌شیره‌تی (پاڵانی) ناچار بووم ناوی ئه‌م عه‌شیره‌ته بهێنم ته‌نها مه‌به‌ستم له كه‌سه نزیكه‌كانی (ڕه‌حیم حمید)ه نه‌ك ته‌واوی عه‌شیره‌ته‌كه.له‌گه‌ڵ ڕێزمدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست