كۆڕەكەى عیماد ئەحمەد لە ملازمێكى هاتوچۆ هەڵدەگەڕێتەوەو یاسا دەخاتە ژێر پێى خۆى و باوكى
Wednesday, 16/09/2009, 12:00
كۆڕى ئەو پیاوەى كە لەم ڕۆژانەدا لە لایەن كۆمەڵى نەفامەوە خەڵاتێكى پێدراو بە حساب دەستى وەرنەداوەتە یاساو كارى بۆ سەروەرییەوە كردوە من ئەڵێم ئەمە نەفامى ئەوانەیە كە خەڵاتیان داوەتە عیماد ئەو نەك هەر هیچ حسابێك بۆ یاسا ناكەن بەڵكو بەردەوام خۆیان لە سەرووى یاساوە دەبینن و هیچ كات ئامادەنین كە یاسا شمولى ئەوان بكات، بۆیە لە شەوى 14/9/2009 لە كاتێكدا كە كوڕەكەى عیماد بە سەیارەیەكى مارسیدسى سپیى، كەلێرەدا جارى مەپرسە لە كۆى هێناوەو بە چى كڕێویەتى،سەرپێچى یاساى هاتوچۆى كردبوو بۆیە لە لایەن ملازمێكى هاتوچۆ بە ناوەى(م.م) داواى مۆڵەت و ساڵانەى ئوتۆمبیلەكەى لێدەكات بەڵام ئامادە نیە بیدات و هەر خوا رەحمى كرد كە بەر شەقێكى نەیا ئەویش لەبەرئەوە نەبوو كە بڵى ئەم برادەرە جلوبەرگى یاسایى لەبەردایە بەڵكو لەبەرئەوە بوو كە یەكسەر ووتى من كوڕى فڵانە كەسم بۆیە كاكى ملازم هەر زوو پەشیمان بوەو كە ڕاى گرتوەو هیچ سزایەكى یاسایى نەدا منیش ئەڵێم خۆ كوڕى فەقیرو هەژار نەبوو تا یەكسەر غرامەى بكات و بۆ ئەوەى جارێكى تر سەرپێچى نەكاتەوە بەڵكو ئەمانە و یاسا لەم وڵاتە گەندەڵەدا تەنیاو تەنیا بۆ كۆمەڵێكەو هیچى تر ئەوانە هیچ یاسایەك شمولییان ناكات. بۆیە ئەمشم بڵاوكردەوە، چونكە ئەو پیاوە واتە عیماد لە ڕاگەیاندنەكان زۆر جەخت لە یاسا دەكاتەوە و وەك بڵى ئەمە یەكێكە لە پیاوە باشەكانى ئەم وڵاتەو زۆر پاكن و بەڵام تەنیا و تەنیا ئەمانە قسەى بریقو باقى سەر شاشەى تەلەفزێنەكانە. بۆیە دەڵێم باوەڕى پێنەكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست