کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و که‌سه‌ی خۆی به‌ دڵسۆز پیشانداوه‌

Wednesday, 21/10/2009, 12:00


که‌سێك له‌ ژێر ناوێکی شاراوه‌ ته‌نیا نوسیویه‌تی پێشمه‌رگه‌ نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ کردووم که‌ گوایه‌ ڕوو داوه‌که‌ به‌ ئاگاداری خۆم بووه‌و ده‌ستی منیشی تێدا بووه‌...سه‌یره‌که‌‌ له‌وه‌دایه‌ خۆی ناو ناوه‌ پێشمه‌رگه‌ نه‌ من و نه‌ که‌س نه‌یدیووه‌و نه‌شی بیستوه‌ پێشمه‌رگه‌ هه‌بێ هێنده‌ ترسنۆك و زه‌نده‌ق چوو بێ نه‌وێرێ خۆی ئاشکرا بکات و بوێرانه‌ ڕاستییه‌کان بڵێ و وێنه‌یکی داناوه‌ که‌ که‌س نایناسێ . گه‌رچی من زۆر دڵنیاشم که‌ تۆ ته‌نیا که‌سێکی له‌ پشت په‌رده‌وه‌ ده‌ته‌وێ ڕاستییه‌کان بشێوێنی و بۆ مه‌رامێك ئه‌م کاره‌ ده‌که‌یت به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه‌ زۆر به‌ ساده‌یی من هه‌موو درۆو بوختانه‌کانت ئاشکرا ده‌که‌م گه‌ر تۆ ڕاست ده‌که‌ی و ئاگاداری ڕووداوه‌که‌ی من چه‌ند پرسیارێكت ئاراسته‌ ده‌که‌م گه‌ر توانیت وه‌ک خۆی وه‌ڵێمم بده‌یته‌وه‌ ئه‌وکاته‌ ده‌ڵێم ڕاسته‌ تۆ ئاگاداری ڕووداوه‌کان بووی و مافی خۆته‌ گوێت لێ بگیرێت ئه‌مه‌ دووا وه‌ڵامیشم ده‌بێ بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ وه‌ک تۆ ده‌یانه‌وێ ڕاستیه‌کان با ئاقارێکی تردا به‌رن هێنده‌ ترسنۆك و نا جوامێر بن وله‌سه‌نگه‌رێکی تره‌وه‌ و به‌ مه‌به‌ستێکی تر بپه‌یڤن .
1ـ کا‌تێك من تووشی گرانه‌تاکه‌ بووم یه‌کێک له‌ پێشمه‌رگه‌کان زۆر له‌ من به‌ سه‌ختتر تووش ببوو کێ بوو ئه‌و که‌سه‌ ؟وه‌ کێ چاره‌سه‌ری کردین؟
2ـ ئه‌و کاته‌ی له‌ ناو هه‌رده‌کان بووین چووین سه‌ردانی مه‌فره‌زه‌کان بکه‌ین له‌ناو چناره‌کانی نزیك گوندی قرخ ده‌نگه‌ ده‌نگێك هات و چوار ده‌ورمان لێگرتن و ده‌نگمان دان کۆمه‌ڵێ پێشمه‌گه‌ی دابڕاو بوون کێ بوون ئه‌وانه‌ ؟ 3ـ عه‌سرێك به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌چووین بۆ سه‌ردانی مه‌فره‌زه‌کان له‌ بناری سه‌ڵباتوو بۆ هه‌رده‌کانی جه‌باری له‌ بواره‌که‌ی گوندی قرخ سێ چه‌کدارمان بینی ڕایان کردو ویستمان ته‌قه‌یان لێ بکه‌ین کابرایه‌کی خه‌ڵکی گوندی قرخ که‌ به‌ نهێنی هاتبۆوه‌ گونده‌که‌ نه‌یهێشت ته‌قه‌یان لێ بکه‌ین چه‌کداره‌کان کێ بوون؟ کابرای خه‌ڵکی گونده‌که‌ کێ بوو ؟ که‌سێکی ناسراویش بوو 4ـ هه‌ر له‌ هه‌مان ناوچه‌ بووین کۆپته‌ر هات ناوچه‌که‌ی قه‌سف کرد ئێمه‌ هه‌موو خۆمان حه‌شاردا هه‌مووشمان پێکه‌وه‌ بووین ئه‌وه‌ ئینکاری لێ ناکرێت شوێنه‌که‌ کوێ بوو ؟ وه‌ قه‌سفی چی کرد هه‌تا ڕۆیشتن کۆپته‌ره‌کان 5ـ کاتێک په‌یوه‌ندیم ده‌کرد به‌ جیهازه‌ گه‌وره‌که‌ له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی هه‌موو ئاگادار بوون کاته‌کان که‌ی بوو ؟ گه‌ر وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ت لا بوو ئه‌وساکه‌ ده‌توانم بڵێم به‌ڵی تۆ ڕاستی ڕووداوه‌کان ده‌زانی . وه‌ك هه‌موو خه‌ڵکی کوردوستان شاهیدی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن که‌ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که‌ له‌ گه‌رمییاندا بوون كێ بوون و چه‌ند به‌ جه‌رگ بوون دڵنییام که‌ تۆ پێشمه‌رگه‌ نه‌بووی ده‌نا هه‌ر تۆزێك ئازایه‌تیت ده‌بوو به‌ ناوی خۆت ده‌تتنوسی . وه‌ من هه‌ر ئه‌و کوڕه‌م که‌ له‌ سڵێمان به‌گ ڕه‌بییه‌ی دوشمنم لێ گرتوه‌ داستانه‌کان شاهید حاڵن جه‌باری و ژاڵه‌ و دارتوو و قادر که‌ره‌م و داستانی ڕزگاری .
تێبینی :ـ جبار ناسراو به‌ چالاک پێش کاره‌ساته‌که‌ به‌ چه‌ند ڕۆژێك داوای ئیجازه‌ی کردو ڕۆیشت بۆ هه‌واڵی که‌س و کاری وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگاریان بکات ده‌نا هه‌موو ئه‌وانه‌ی ناوم بردوون ئاماده‌ بوون خۆشبه‌ختانه‌ زۆرینه‌یان له‌ ژیاندا ماوون ‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە