تواناسازیه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و شانازیه‌که‌ی د.به‌رهه‌م به تواناسازیه‌وه
Sunday, 05/02/2012, 12:00
دوو ڕۆژ له‌مه‌و به‌ر ئه‌نجامی تواناسازیه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیم بینی به‌ڕاستی تووشی شۆکی کردم خۆم بۆ نه‌گیراو هه‌رچی هاوڕیم هه‌یه ئاگادارم کرده‌وه که سه‌یری بکه‌ن .به‌ڕاستی کاره‌سات بوو،به‌ڕاستی بۆم ده‌رکه‌وت هیچ شتێك نه‌ماوه له‌م کوردستانه خه‌ڵك دڵی پێی خۆش بێت.لێره‌دا تۆزێك له گه‌نده‌ڵیه‌کان و شته سه‌یرو سه‌مه‌ره‌کانی د.گاهر و وه‌زاره‌ته خڵه‌فاوه‌که‌ی ئه‌خه‌مه ڕوو
یه‌که‌م
له پرۆژه‌ی تواناسازی لاوان‌دا ژماره‌یکی زۆر پیری تیایه!
دووه‌م
کاره‌سه‌ت ئه‌وه‌یه هه‌موو پزیشکه‌کانن دیوانی وه‌زه‌رات وه‌رگیراون،پزیشکێك ته‌نها به هه‌شت خاڵ وه‌رگیراوه ،پزیشکێك هێشته ماسته‌ره‌که‌ی زانکۆی ئه‌مریکی له‌سه‌ر حسابی حوکمه‌ت ته‌واو نه‌کردووه ،ماسته‌ری تواناسازی بۆده‌رچووه چوونکه
به‌ڕێوبه‌ری نووسنگه‌ی د.گاهره..پزیشکێك به دوانزه ساڵ کۆلیجی پزیشکی ته‌واو کرد! و‌ئێستا له دیوانی وه‌زه‌راته‌و تواناسازی بۆ ده‌رچووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خزمی گۆرانی بێژێکه د.گاهر حه‌زی له‌ده‌نگێتی.
سێیه‌م
داباشکردنی پسپۆریه‌کان به پێی شوێنه‌کان ،وه‌کو گۆرانی داواکراو وابووه،
هه رکه‌سێك واسته‌ی هه‌بووه ،شوێنکیان بۆ دانه‌وه!بۆ نموونه
Interventional radiology)) له سلێمانی یه‌ك که‌س له کۆیه یه‌ك که‌س له شاره‌زوور که‌س وه‌رنه‌گیراوه بۆ؟
چواره‌م
ژماره‌یه‌کی زۆر ئه‌ندازیار و یاسای و ژمێریار وه‌رگیراوه !ئایا ئه‌مانه بۆ؟چی په‌یوه‌ندیکیان به ته‌ندرووستی یه وه هه‌یه؟ئایا له‌وه‌زاره‌ته‌کانی تر پزیشك و په‌رستیار وه‌رگیراون؟
له‌کۆتایدا هیوادارم پێش ئه‌وه‌ی کێشه‌که گه‌وره‌بێت و مانگرتن ده‌ست پێکات د.گاهر ئه‌م کاره هه‌ڵه‌ی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌و جارێکی تر کاندیده‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای ماف و نمره‌ی خۆیان هه‌ڵ بژێردێن وه‌کو وازاره‌تی خوێنیدی باڵا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست