کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ به‌رچاوي وه‌زيري شه‌هيداني حكومه‌تي هه‌رێم

Saturday, 20/07/2013, 12:00


نةزير جةمال ئه‌مه‌ نامه‌يه‌كي روون و ئاشكرايه‌ بۆ به‌رچاوي وه‌زيري شه‌هيدان و ئه‌نفالكراواني حكوومه‌تي هه‌رێم به‌وه‌ي ناوي كه‌سێك ئاشكرا ده‌كه‌م له‌ كۆي ده‌يان له‌و كه‌سانه‌ي وه‌ك باس ده‌كرێ كه‌ به‌ شێوه‌ي ئاسايي گيان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن كه‌چي به‌رێگه‌ي ساخته‌كاري به‌ شه‌هيدي هاووڵاتي تۆماري ده‌كه‌ن.
جه‌نابي وه‌زيري شه‌هيدان داوات لێده‌كه‌م چاوێك به‌ ناوي تۆماري شه‌هيداني حكوومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كه‌ت بخشێنه‌وه‌ به‌وه‌ي به‌ ده‌يان كه‌س له‌و كوردستانه‌ي خۆمان به‌ نه‌خۆشي يان به‌ رووداوي هاتووچۆ و رووداوي دوور له‌ تيرۆر گيان له‌ده‌ست بده‌ن كه‌چي به‌رێگه‌ي ساخته‌كاريي به‌ شه‌هيد تۆمار ده‌كرێ، بۆ نموونه‌ وه‌زاره‌تي شه‌هيدان ئێستا بۆته‌ شوێنێك بۆ تۆماركردني شه‌هيدي هاووڵاتي له‌ كاتێكدا ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ نه‌خۆشي و حالَه‌تي ئاسايي گيانيان له‌ده‌ستداوه‌.
له‌و نامه‌يه‌دا كه‌ ئاراسته‌ي سه‌رۆكي حكومه‌تيش ده‌كه‌م ئه‌وه‌يه‌ دۆسيه‌ي كه‌سێك له‌و وه‌زاره‌ته‌كه‌ت ئاشكرا ده‌كه‌م به‌وه‌ي به‌ رووداوێكي زۆر زۆر ئاسايي گياني له‌ده‌ستداوه‌ به‌ڵام ئێستا شه‌هيدي هاووڵاتي، ئه‌و كه‌سه‌ ناوي (ن م س) دۆسيه‌ي شه‌هيدانيشي له‌ به‌رِێوه‌به‌رايه‌تي شه‌هيداني سلێماني كراوه‌ به‌ ساخته‌ كه‌چي ئه‌و كه‌سه‌ خه‌لَكي شاري هه‌ولێره‌و ئێستاش موچه‌كه‌ي له‌ سنووري به‌رِێوه‌به‌رايه‌تي شه‌هيداني هه‌ولێر وه‌رده‌گيرێ، ئه‌و كه‌سه‌ له‌ لايه‌ن برايه‌كه‌وه‌ به‌ ناوي پارێزه‌ر (ه-م-س) بۆكراوه‌و كۆي مامه‌لَه‌ش به‌ ساخته‌كاري و فێل كردن له‌ وه‌زاره‌تي شه‌هيدان ته‌واو كراوه‌و زياتر له‌ 4 سالَيشه‌ موچه‌ي شه‌هيدان وه‌رده‌گيرێ، ئه‌و كه‌سه‌ي به‌ شه‌هيد تۆمار كراوه‌، كه‌سێك بووه‌ له‌ شاري به‌غدا له‌ چێشتخانه‌يه‌ك كاري كردووه‌و له‌گه‌لَ لێداني حكومه‌تي سه‌دام حوسێن له‌ سالَي 2003 له‌ به‌غدا له‌ ناو چێشتخانه‌كه‌ي شوێن بزر بووه‌، به‌ڵام لاي ئێوه‌ به‌ شه‌هيد تۆمار كراوه‌، ئه‌و شێوازه‌ي شوێن بزربوونه‌ي ئه‌و كه‌سه‌ هيچ په‌يوه‌ندييه‌كي به‌ پرسي تۆماركردن به‌ شه‌هيد نايگرێته‌وه‌، بۆيه‌ مامه‌لَه‌ي كراوه‌ له‌ شاري سلێماني بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ له‌ هه‌ولێر هيچ گومانێكي لێنه‌كرێ و پارێزه‌ره‌كه‌ ئه‌نجامي داوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە