کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان لە ئەورپا بەرە و خوارە!

Wednesday, 14/01/2015, 12:00


کە سەرەتای ریفۆرم لە ناو یەکێتیدا چەکەرەی کرد بەشی هەرەزۆری ئەو پشتیوانی و ئاستە بەرزەی هۆشیاری خەڵک بوو بەسەرجەم چین و توێژەکانەوە، ڕەوەندی کوردیش لەوسەرەتا و دەستپیکەدا جێدەست و کاریگەری ئەوتۆیان هەبوو، کە ڕیفۆرمیش گۆڕا بۆ بزوتنەوەی گۆڕان لە هەموو وڵاتان وشارو شارۆچکەیەکی ئەوروپاو ئەمریکا و ئوسترالیا خەڵک خۆنەخشانە پەیتا پەیتا لە گۆڕان کۆئەبونەوە و گۆڕانیان گەورەترو کاریگەرتر کرد.
یەکەمجار بوو هێزێک لە باشوری کوردستاندا بەوخێراییە ئەوگەشە گەورە و کاریگەرە بکات و یەکەم جاریش بوو هێزێک بتوانێت بەناوی زۆربەی ڕەوەندی کوردییەوە خۆی نمایش بکات.

لە سایەی لوتبەرزی ئەوانەی هەرلەخۆیانەوە خۆیان بەسەر ئەم بزوتنەوە گەورەیەیی ناڕەزاییەیی خەڵکی کوردستاندا سەپاند لە گردەکەو لەدەرەوەی وڵات، رۆژ لەدوای ڕۆژ گۆران بەرەو بچوک بوونەوە و پوکانەوە هەنگاو دەنێت، لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا گۆران گیرۆدەی دەستی کۆمەڵێک خەڵی کۆڵەواری ناوسیاسەت وتازە هەڵتۆقیو وهیچ لەبارا نەبوە و گۆڕانیان بەرژگارو قەبارەیەک گەیاندوە ئیتر جێگای ئومیدی کەس نییە، ئەنجومەنکانی دەرەوە بەگشتی وهی وڵاتە گەورەکانی ئەوروپا ئەوانەی ژمارەیەکی زۆر لە رەوەندی کوردیان تێدایە (بەریتانیا، ئەڵمانیا، سوید، هۆڵەندا) هیچ نین جگە لە پێڕی سەرمێزی خواردنەوە و بەڕێکردنی شەوە سورەکان و هەندێکیشیان ئەوانەن کە تەنها یەک ئیرۆیان دەست بکەویت ئەیدەن بەدەم ئامیری قومارەوە.

لەم رۆژانەی داهاتوودا هەڵبژاردنی ناوخۆیی گۆڕانە لە دەرەوە، ئەو ژورەی کە لە گردەکە دروستکراوە و تەنها بەناو هی ڕەوەندی کوردییە، سەرپەرەشتی دەکەن و ئەوانیش دریخیان نەکردوە هەموو دۆست و ئەحبابەکانی خۆیان بەناوی هەڵبژاردن و لیژنەی سەرپەرەشتی هەڵبژاردنەوە هێناوەتە ئەوروپا و لە هەر وڵاتە و خانو هۆتێل گیراوە و ڕازاوەتەوە بۆ بەڕێکردنی شەوی برادەران.

ئەم نوسینە بەم کورتیە کۆتایی پێدێنم و بەڵێن بەخوێنەرانی ئازاد و سەربەرزی کوردستانپۆست دەدەم دەست لە پیس وپۆخڵی هیچ هێزو لایەنێک نەپارێزم و چیتر ڕێگە نادەین ئازایی وشەونخونی کوردستانپۆست بچێتە باخەڵی کۆمەڵێ سیاسی دۆگمای گۆڕانەوە کەهیچیان لە پارتی و یەکێتی باشتر نییە، لە ئەوروپا شکست وبچوک بونەوەی گۆڕان وەک مانگی چواردە وایە و پەنجە بۆڕاکێشانی ناوێت وهەموو کەس دەیبینێت، بەڵام ئەوانی سەرگەرمی بەڕێکردنی شەوی سورو دابەشکردنی پۆست و پەوپایەن لەگوێی گای تۆپیوی دەسەڵاتی ئاشبەتاڵ وشکستخواردودا پرخەیان دێ ولەسەرپشت لێی خەوتون، بەڵام سەرانی دۆڕاوی گردەکە، دەبێت لەهەڵبژاردنی داهاتودا کاڵەک بە ئەژنۆ بشکێنن، ئەوکات با شەخەڵ وپەخەڵی گردەکە و مەکۆکانی ناوە و ئەم ئەنجومەنانەی دەرەوە، کە بەشی زۆریان نەخۆشی دەرونیان هەیە فریایی ئاشبەتاڵی گۆڕان بکەون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە