کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رونكردنەوەیەك لە سەركردایەتی كاتی دیموكراسیخوازانی كوردستانەوە

Wednesday, 03/02/2010, 12:00


كەسێك بەناوی مەكتەبی سیاسی دیموكراسیخوازانەوە بەیان نامەیەكی شاخداری بلاو كردۆتەوە كەهیچ شەرعیەتێكی نیەو ناوەرۆكەكەی هەموو درۆی شاخدارەودوورەلەراستیەوە كەلەم خاڵانەى خوارەوەخۆی دەبینێتەوە

1- رۆژی 26/1/ 2010 لەكاتی كۆبوونەوەی سەركردایەتیا لەناو كۆبوو نەوەكەدا گرژیەكەدروست بوو لەسەر پابەند نەبوونی حاجی مەلا بەرێكەتنەوەی مانگی سێ و پێشێل كردنی هەموو خاڵە كانی رێكەوتنەوەكە
2- ئەوكەسانەی كەهاتنەناو بارەگای هەولیر هەموو ئەندام مەڵبەندەكانی سلیمانی و شارەزوورو رانیەو شارباژیرو كەكووك و گەرمیان بوون و بۆئەوەهاتن كەبزانن سەركردایەتی بۆخۆیا لەكۆنفراس ئەدزنەوە گۆێ بە كادرەكانی خوارەوەنادەن ، بەئارەزووی خۆیان پارەو پولی دیموكراسیخوازان بەفیرۆدەدەن بۆبەرژەوەندی تایبەت.
3- كاتێك زانیمان وەزعەكە خەریكە لەكۆنترۆل دەرئەچێ و كورەكەی شوكرللە فێركرابوو كەپەلاماری ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی بدات وكێشەكە بكاتە شەری دەستەو یەخە خۆمان ئاسایش و پۆلیسمان لێ ئاگاداركردەوە ئەوانیش زۆر دلسۆزانەو بەوپەری هەست كردن بە لێپرسراوێتی هەموو كەسەكانیان كردەدەرەوە .
4- حاجی مەلا وەك سكرتێر ناوی هاتووەو لەهەلبژاردندا دەرچووە ، ئەمە هەر زۆر دوورە لەراستیەوە لەبەر ئەوەی حاجی مەلا بەهەلبژاردن نەبووەتەسكرتیر بەڵكوو وەك ناوبژی وان هاتەناو كێشەكەوەو پاشان لەبەر مووچەكەی مایەوە و پشتگیری لەشوكرللە بكات حاجی كۆنترۆڵەكەی بەدەست شوكرللە وەیە .
5- لەروون كردنەوەكەدا باس لەشەفافیەتی دارایی كراوە ، باس لەبەكارهێنانی دارایی نەكراوە بۆ تەكەتولاتی بەرپرسی دارایی و بەكارهێنانی بۆبەرژەوەندی تایبەت وداخڵ نەكردنی لەسجیلی رەسمیدا
6- باس لەروونكردنەوەی مەڵبەندەكان بیتوین ، گەرمیان دەكات ئەو دوو مەڵبەندە جگە لەبەرپرسی مەڵبەندەكە هیچ كام لەئەندام مەلبەندەكانیان لەگەڵدانیە بەرپرسی مەڵبەندەكان ئەڵقە لەگوێ شوكرللە ن
7- باس لەوەئەكات كە گوایە ئەوكارە بۆئەوەكراوە تاچەند كەسێك ببەنوو لەشوێنێك جیگایان بكەنەوە ، بەڵام ئەوە خەیاڵە ئەوان دەیكەنەوە ئێمە د یموكراسیخوازانین نەك ئەوكەسانەی لەرۆژانی نەهامەتیدا ریزەكانی دیموكراسیخوازانیان جی هیشتووە ویان تازەهاتوونەتەناو دیموكراسیخوازانەوەو خۆیان بەوارسی دیموكراسیخوازان دەزانن..
8- ئاماژەی بەوەكردووە كە گوایە دیموكراسیخوازان سێكەسن بەڵام بەپیچەوانەوە ئەوەی ماونەتەوە تەنها سێكەسن كەسی تریان لەگەڵدانیە مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی هەرئەوسێكەسەن .




سەركردایەتی كاتی بزووتنەوەی دیموكراسیخوازان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە