کوردستان هه‌میشه له موعجیزه‌دا
Thursday, 19/04/2012, 12:00
له‌م ده‌راوه سه‌رسوڕ‌هێنه‌ره‌ی ئێمه‌دا وێنه‌و ڕوداوه‌کان واق وڕمێن و زه‌ین به‌رن که هه‌ریه‌کێکیان موعجیزه‌گه‌لێکن. ته‌شبیهات نه‌بێ له دیدی سه‌رسوڕمانه‌وه ئه‌گه‌ر بڕیاربوایه هاتنی په‌یامبه‌رێکی تری خودای بونی هه‌بوایه ئه‌وه ئه‌و په‌یامبه‌ره هه‌مو ئه‌م ڕوداو گه‌لانه‌ی به‌س بوو وه‌ک موعجیزه‌گه‌لێك به‌کاری بێنایا له بانگه‌شه‌ی په‌یامبه‌ریدا ئه‌وکات هیچ گومانێکی له دڵی بانگه‌شه لێکراودا نه‌ده‌هێشت ، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی پێشودا چاومان ته‌قیه‌وه به‌ڕوی چه‌مکه ڕوداوی کتو پڕی قایمقامی سلێمانیدا ، که هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه لێڵی و ناڕونی زۆری تیا به چاو ئه‌کرا . پرسیاری مه‌زنی هه‌ڵئه‌گرت ، وه‌ک ڕه‌شه‌بایه‌کی خێرا هه‌ڵیکرد که له پڕۆژه‌یه‌کی به‌به‌رنامه زیاتر له هیچی تر نه‌ئه‌چو . سه‌ره‌تا هه‌ر له خێرا دانانی که‌سێکی تر له‌جێگایدا وه‌ک قایمقام شوێن گرتنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی خێرا که ئه‌میش تاکو ئێستا له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا کارێکی تاقانه‌یه ، له‌م هه‌رێمه‌دا هه‌مومان بینه‌ری چۆڵی پۆسته‌کان بوین که هه‌ندێ جار چه‌نساڵێکی خایاندووه . دواتریش گواستنه‌وه و فڕاندنی قایمقام و دوسیه‌که‌ی له پۆلیسه‌وه بۆ ئاسایش که‌هیچ وێنه‌یه‌ك جگه له‌گومان نادا به‌ده‌سته‌وه . بابڵێین و گریمان قایمقام خۆی کۆتای به‌ژیانی خۆی هێنا ، به‌ڵام خۆ له پۆلیسیش توانای هه‌مان کاری هه‌بو ئه‌ی که‌واته ئه‌گه‌ر نێتی خراپ نه‌بو له‌م کاره‌دا هۆی گواستنه‌وه‌ی چی بوو . زۆرمان ئه‌زانین ده‌سه‌ڵاتی ئاسایش وپۆلیس و ئه‌وانی تریش هه‌ریه‌کێکیان له ژێر ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانی که‌سو که‌سانێکان . ئه‌مه تاکو ئێره ، زۆرێک له‌ئێمه ژوره‌کانی به‌ندین خانه‌مان بینیووه یان به‌دیمه‌نی گێرانه‌وه ئاشنای بوین به‌گشتی ، به‌تایبه‌تی تر زیندانی ئاسایش که له ژێر کۆنتڕۆڵ وچاودێریه‌کی باڵاتردایه ئه‌مه بۆتۆمه‌تبارێکی ئاسایی ، که‌واته بۆکه‌سێکی بڵندی وه‌ك قایمقام ئه‌م چاودێریه چه‌ند باره ئه‌بێته‌وه ، ئه‌میش له‌ڕێگای کامێرای چاودێری و چه‌مکه‌کانی تری چاودێریه‌وه . که‌واته چۆن توانرا که‌سێکی له‌و چه‌شنه به‌و شێوازه سه‌یره وه‌فات بکات ، ئه‌گه‌ر بڕیاربوایا قایم قامی کۆچکردو وه‌ها کارێکی بکردایه بۆچی له‌پاش ته‌واو بوونی دۆسیه‌که‌ی نه‌ی ئه‌کرد ، بۆچی پێش ده‌رچونی حوکمه‌که‌ی که‌وت بۆ وه‌ها که‌سێکی یاسایی جێی سه‌رنج و گومانه .!! هیچ که‌سێك باوه‌ڕناکا ئه‌و تۆمه‌ته مه‌زنه‌ی که‌قایمقامی له‌سه‌ربه‌ند کرابوو له‌ده‌سه‌ڵاتی وه‌هاکه‌سێکا بێت ، ناگونجێ که‌سانی باڵاتر تێوه نه‌گلابن ئه‌مه‌ش به پشت به‌ستن و ئامۆژگاری ڕوداو گه‌له‌کانی دۆسیه‌که . هه‌ربۆیه ئه‌م گومانه‌و چه‌ندان گومانی تر ناخ‌و بیری هه‌مومانی داپۆشیوه ، هه‌مومان ته‌شیش چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامێکی ڕونی دادگاین تاکو وه‌ڵامی هه‌مو پرسیاره بێ وه‌ڵامه‌کانمان بداته‌وه ، هاوسه‌نگیه‌کی دروستی ئه‌م هاوکێشه‌لاسه‌نگه بکات ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست