سه‌رۆك پاس بده تکایه
Friday, 15/06/2012, 12:00
ئه‌گه‌ربێت وڕامانێ له‌تابلۆکانی ڕابردو بکه‌ین سه‌رێك بکه‌ینه‌وه به‌باوه‌ڵه‌کانی مێژودا . ئه‌وا بینه‌ری چه‌ندین ته‌وژم و ڕوداوگه‌ل ئه‌بین که هه‌ر له‌زووه‌وه تائه‌و جێ یه‌ی چاو بڕئه‌کا و ئه‌و وێستگه‌یه‌ی په‌ی پێ براوه ئێمه‌ی کورد زمان هه‌میشه هه‌گبه‌مان پڕبووه له‌تاڵی و چه‌رمه‌سه‌ری ، که‌وتوینه‌ته به‌ر ته‌وژمه یه‌ك له‌دوای یه‌که‌کان و نێچیرو ژه‌مه چه‌وره‌که‌ی ناحه‌زه چڵێسه‌کان بوین . کاره‌سات و مه‌ینه‌تی کراوه‌ته تاجی سه‌ری نیشتیمانه‌که‌مان لاپه‌ڕه‌کانمان پڕیه‌تی له دیمه‌ن و بیره‌وه‌ری تاڵ ، گه‌ر هه‌ریه‌کێك له‌وانه بگرین له هۆکاره‌کانی ڕودانی ڕامێین له پشت هه‌ریه‌کێکیانه‌وه کۆمه‌ڵێ ڕوداو گه‌ل هه‌یه ،که شا هۆکارو سه‌رقافڵه‌ی ئاکامه‌کان کاربه‌ده‌ست وفه‌رمان ڕه‌وایه‌ك له‌دوای یه‌که‌که‌نمان پشکی شێریان له خولقان و ده‌رئه‌نجامه‌کاندا به‌رئه‌که‌وێت . هه‌میشه کاڵ فامی و کورت بیری وله‌خۆبای فه‌رمانڕه‌وایانمان بووه‌ته جڵه‌وی ده‌ستی ناحه‌زان و که‌لێنێکی گه‌وره‌یان له به‌رژه‌وه‌ندی داگیرکه‌ران دروست کردووه . زۆربه‌ی کات کاربه‌ده‌ستانمان ئه‌و تیره بون که له‌که‌وانی ناحه‌زانمان ترازاوه نیشانه‌که‌شی به‌رۆکی ڕۆڵه کانی نیشتیمانه‌که‌مان بووه . به‌درێژای زه‌مان زۆرینه‌ی ڕێبه‌رانمان کاریان له‌بار بردن و په‌کخستنی هه‌نگاوه هه‌مه‌چه‌شنه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی بووه . هه‌مو ئیشێکیان بۆبه‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی خۆیان بووه ، هه‌رگیز قبوڵی ژماره دوویان نه‌کردووه هه‌میشه ئاسته‌نگ بوون له‌به‌رده‌م یه‌کتریدا . بونه‌ته پاسی داگیرکه‌ران و سه‌رکه‌وتنیان تا ئه‌م کاته‌شی له‌گه‌ڵابێت . بۆیه ئێمه‌ی کورد تێکڕا له‌دوای هه‌مو باسه‌کانه‌وه‌ین هه‌میشه سه‌نگی هاوسه‌نگ کردنی هاوکێشه لاسه‌نگه‌کانی ناوچه‌که و جیهان بوین . هه‌رده‌م دره‌ومان له‌دوای هه‌مو دره‌وه‌کانی تره‌وه‌یه ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌سانێك بونه پاڵه‌و دره‌وکار که له بناواندا ئاگرو گێژه‌ڵوکه‌ن ، هه‌ربۆیه په‌رێزمان زۆرینه مایه پوچ ده‌رئه‌چێ . ئه‌م ئه‌نجامانه‌ش به‌رده‌وام ئه‌بن تا ئه‌م بارودۆخه به‌م چه‌شنه بێت . بۆیه پێویسته هه‌رچی زووه سه‌رکرده‌و ڕێبه‌رانمان به‌خۆیاندا بچنه‌وه ، به‌رگی له‌خۆبای و گه‌وره‌ی بدڕن ده‌ست بخه‌نه‌وه ده‌ستی گه‌ل تا له‌وه چوتر نه‌بووه هیمه‌تێکی مه‌ردانه بنێن . له‌وه زیاتر نه‌بنه ئاسته‌نگ چیتر ڕۆڵه‌کانی گه‌ڵ نه‌که‌نه قوربانی مه‌رامه تایبه‌تیه‌کانی خۆیان و ناحه‌زانمان . مێژو به‌ڕونی ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه که‌که‌س دۆستمان نیه‌و نابێ له‌که‌س خاتر جه‌م بین جگه له‌خوا . باچیتر ئه‌و ده‌ستانه نه‌گرین که ده‌ستمان ئه‌شکێنن ، ده‌با ئیتر پێشڕه‌وانی کورد ئه‌و گه‌وره‌ییه بۆخۆیان بچه‌سپێنن ئه‌گه‌ر له‌پێناویدا قوربانی گه‌وره‌ش بده‌ن چونکه ئه‌وه پێناسه‌ی گه‌وره‌ییه . تکایه له‌و ڕاستیه بگه‌ن گرنگ نیه کێییه گۆڵ ئه‌کات ئه‌وه‌ی گرنگه سه‌رکه‌وتنه چیتر کار بۆقوت دانی کات مه‌که‌ن . ئه‌و تاجه‌ی نه‌حه‌زئه‌ی کاته سه‌رت تاجێکی ئاگرینه سه‌ره‌نجام ئه‌سوتێنێت،هیچ خه‌ڵاتێك له ڕاگرتنی دڵی گه‌ل به‌نرختر نیه . ئه‌م گه‌له خۆشی نه‌دیوه چیتر مه‌که‌نه قوربانی کورسی و تاجی کاتی خۆتان . با هه‌ره‌وه‌زانه کار بۆ به‌دی هێنانی خه‌ونی له مێژینه‌مان بکه‌ین به‌راومان له گیا‌و گژ بژار بکه‌ین . یاخود گه‌ر ئه‌و هیمه‌ته له خۆتانا نابینن چی زوتره پاس به‌ڕێ بکه‌ن ده‌رگا دیوار کراوه‌کان بکه‌نه‌وه ، زۆرن ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕێی پاسێکن تاکو گۆڵی سه‌رکه‌وتن تۆمار بکه‌ن ..
ئـاری هه‌ڵه‌دنی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست