ده‌مامك و سه‌رۆکی حوکمه‌ت
Monday, 11/02/2013, 12:00
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێ له ژیانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حوکمه‌ت بده‌ین قوڵ بینه‌وه و شیکارێك بۆ هه ڵوێست و سیفه‌ته‌کانی بکه‌ین هه‌رزوو ڕاستیه‌کمان بۆدهر ئه‌که‌وێت که له‌ژیانی بارزانیدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه ئه‌ویش خۆدزینه‌وه و قوتاربوونه له ڕوداوو واقیعه ناجێگیره‌کان و به‌کارهێنانی ده‌مامکی جۆر به‌جۆر به‌گوێره‌ی کار‌و ڕوداوه‌کان خۆشاردنه‌وه له پشتی که‌سانی تردا خۆ ون کردن له ته‌نگه‌ژه کان ئه‌م دیارده‌یه‌ش بۆته به‌شێك له ژیانی و ڕاسته‌یه‌که هه‌موان د‌رکی پێ ئه‌که‌ن . به گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ ڕووداوگهلهکانی حه‌ڤده‌ی شوبات و ده‌ڤه‌ری بادینان به‌جێ هێشتنی وڵات و خۆ بێ به‌ری کردن له ڕوداوه‌کان و دواتر وه‌رنه‌گرتنی حوکمه‌ت بۆ ماوه‌یه‌کی دریژ ئه‌ویش له‌به‌ر بوونی کێشه و ڕوداو گه‌له‌کان خۆپاراستن بوو له پڕیشکی ئاگره‌که ، دوای چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌و سه‌ردانی جیاواز و خۆده‌رخستن له نابه‌دڵی بوون له‌و کاره وپاشان وه‌رگرتنی حوکمه‌تی سه‌ره شوانی سه‌ره‌نجام پێکهێنانی کابینه‌یه‌کی پڕ به‌ڵێنی ڕاگه‌یه‌ند به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌موان ئه‌ی بینین دوباره بوونه‌وه‌ی دووباره‌کانه نه‌شونماکردنی هه‌مان بارودۆخی پێشووه ، بوونی کێشه‌و یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کان بارگاوی بونی شه‌قام به‌هۆی ڕوداوه‌کانی ناوچه‌که و ناڕوونی باروودۆخه‌که دیسان وای له جه‌نابی سه‌رۆك کردووه خۆپارێزانه هه‌نگاو بنێت و په‌نا به‌رێت بۆ به‌کارهێنانی مقاش و داشی جیاواز تاکو به‌دوور بێت له کڵپه‌و بڵێسه‌ی ئاگره‌که که‌هه‌میشه لهکوڵاندایه . به‌کارهێنانی نه‌یاران وکه‌سانی ناو حوکمه‌ته‌که‌ی له‌جێ به‌جێکردنی خواست و تۆمار کردنی گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی و خۆجوانی خۆیدا . خۆدهرنهخستنی و هه‌ڵهاتن له ته‌نگه‌ژه‌کان خۆبهدۆست نیشاندان هه‌مو ئه‌مانه کارتێکی هه‌میشه‌ی سه‌رۆکن ، جه‌نابی سه‌رۆك ته‌واوی بڕیار‌و کۆنتڕۆڵی هه‌موو جومگه‌کان به‌ده‌ستی خۆیه‌تی و له‌ودیو په‌رده‌وه داشه‌کان به‌ده‌ست و ڕوخساری که‌سانی تر ئه‌جوڵێنێ و لێدوانیان پێ ئه‌دات ئیتر به‌م جۆره هه‌م کاروانه‌که‌ی ئه‌گاته جێ و هه‌م به‌دوریش ئه‌بێت له ته‌ڵه‌زم و ته‌وژمه‌کانی شه‌قام ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست