کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بـودجه‌ ... بـوخچه‌که‌ی داپـیره‌!

Friday, 22/06/2012, 12:00


ساڵانێکه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی سیسته‌می به‌ناو دیموکراسی له‌‌ هه‌رێمه‌که‌ماندا ساڵانه‌ له‌ ده‌مه‌و عه‌سرێکدا قووت و داهاتی خه‌ڵکی نیشتیمانه‌که‌مان له‌ ژێر ناوی بودجه‌دا که‌ تاوه‌کو ئێستا له‌لایه‌ن چه‌ندانێکه‌وه‌ قۆرخ کراوه‌ و لانه‌و لانی پێوه‌ ئه‌کرێ ، ڕازاوه‌ پۆش ئه‌کرێ و ڕه‌وانه‌ی په‌ڕله‌مانه‌که‌ی خۆیانی ئه‌که‌ن . تاوه‌کو به‌ چه‌پڵه‌ ڕێزان و کۆمه‌ڵێ هه‌نگاوی به‌رنامه‌ بۆ داڕێژراو قه‌شه‌نگ تری بکه‌ن . سه‌ره‌نجام به‌ خه‌رمانێکی شه‌نکراوی بێ چڕو چێو ی له‌ پێنوس ئه‌ده‌ن و های بۆ ئه‌کرێ ، وه‌ك چۆن له‌ ئێستا و پێش تریش بینه‌ری بوین . ئه‌مه‌ له‌کاتێکایه‌ که‌ ئه‌م به‌ناو بودجه‌یه‌ وه‌کو بوخچه‌که‌ی داپیره‌ پڕیه‌تی له‌ پریاسکه‌ی شێواوی گرێدراو که‌ ته‌نانه‌ت خۆشیان سه‌ریان لێی ده‌رناچێت . له‌م هه‌رێمه‌ داماوه‌ی ئێمه‌دا بودجه‌ کراوه‌ته‌‌ سابات وچه‌ترێك که‌ له‌ ژێریدا چه‌ندین لابه‌لای وچه‌وتی هه‌یه‌ و بۆته‌ دارده‌ستی به‌ده‌ست هێنانی خواستی ناحه‌زانه‌ی گروپ و چه‌مكێك ، وه‌کو یاریه‌ك به‌ ئامانجی خۆیان داشه‌کانی ئه‌جوڵێنن و پلانه‌ کانیانی پێ جێبه‌جێ ئه‌که‌ن . ئه‌وه‌ی جێی نیگه رانیه‌ پێچه‌وانه‌ ناونان و پیا هه‌ڵدانی نا به‌جێ یانه‌یه‌ ، بودجه‌ گرنگیه‌کی زه‌به‌نده‌ی هه‌یه‌ به‌ جومگه‌ی مانه‌وه‌و گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگا دائه‌نرێ شاڕێگای فه‌راهه‌مکردنی خواسته‌کانی کۆمه‌ڵگاو ته‌ڵه‌زمی پڕکردنه‌وه‌ی بۆشی و پێویستیه‌کانه‌ . بودجه‌ قوڵپێکه‌ چاوگه‌که‌ی تاك و نیشتیمانه‌ به‌هاوبه‌شی بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ خزمه‌تی تاك و نیشتیماندا سه‌رف بکرێت و به‌ئاڕاسته‌ی ڕه‌وتی ئه‌وان ڕێی پێ بکرێت. عێراق به‌گشتی و کوردستان به‌تایبه‌تی خاوه‌نی سامانێکی سروشتی وهه‌مه‌جۆره‌ی زه‌به‌نده‌یه‌ که‌توانای دابین کردنی به‌شی زۆری پێداویستیه‌کان و ژیانێکی شاهانه‌ی تاکه‌که‌نی هه‌یه‌ به‌و مه‌رجه‌ی ڕاستگۆیانه‌ دابه‌ش بکرێت و له‌ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ گشتیه‌کاندا بێت . به‌ڵام وه‌ك هه‌میشه‌ ئه‌ی بینین له‌ گه‌ڵ ئه‌وداهاته‌ به‌رینه‌دا چه‌ندان کێشه‌و که‌له‌به‌ری گه‌وره‌ هه‌یه‌ و هه‌ر له‌به‌رده‌وامیدایه‌ ، ئه‌وه‌ی شاسواری کێشه‌کانه په‌ڕله‌مانه‌ که‌ ئه‌رکی دایکایه‌تی خۆی پێشێل کردووه‌ وپشتی کردۆته‌ ڕۆڵه‌کانی ، بۆته‌ ده‌سبێنی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی کاسانێکی دژ به‌ کۆمه‌ڵ و ده‌ستی چه‌پڵه‌ ڕێزانیان و ڕه‌وت و جڵه‌وی خواسته‌کانیان . بۆ په‌ڕله‌مان که‌ بانگه‌شه‌ی ده‌نگی گه‌ل ئه‌کات چی زوتره‌ ئه‌بێ به‌خۆیدا بچێته‌وه‌له‌ سروشتی خۆی چیتر لانه‌دات و ببێته‌ پاڵاوگه‌یه‌کی دۆست به‌کۆمه‌ڵ و ببێته‌ سه‌نگه‌ری خواسته‌کانی کۆمه‌ڵگا و جه‌ربه‌زانه‌ چاوه‌ داخراوه‌کانی بکاته‌وه‌ تاوه‌کو چیتر دوباره‌کان دوباره‌ نه‌بنه‌وه ،‌ ده‌ست بنێته‌وه‌ ده‌ستی کۆمه‌ڵ و چی زوتره‌ ئه‌و کۆت و به‌ندانه‌ بشكێنی که‌ تێی کراوه‌ به‌ده‌نگێکی دلێرانه‌ هاوار بکات نه‌خێر . کار بۆ گێڕانه‌وه‌ی چوه‌کان بکات وزامن و هه‌وڵی داهاتوویه‌کی پڕشنگدار بکات وه‌کو میراوێك جۆبارو سه‌رچاوکان له به‌ربه‌ست و خه‌وش وخاڵ بپارێزێت تاوه‌کو کۆمه‌ڵگایه‌کی دروست وجوان بنیات بنێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە