کوردستان .. ترۆپکی جیاوازیه‌کان
Monday, 07/01/2013, 12:00
له‌م چه‌رخی بیست ویه‌که‌دا که به‌چه‌رخی بوژانه‌وه‌وگه‌شه‌سه‌ندنی گشتی دائه‌نرێ له زۆربه‌ی نیشتیمانه‌کانی دنیادا به‌جۆرێك کاروانه‌کانی پێش که‌وتن له چاو بزربوون و باڵاترین ئاستیان تۆمارکردووه . که‌چی له‌م کوخه سه‌مه‌ره‌یه‌ی ئێمه‌دا ئاوه‌ژو به‌هه‌مو ئه‌دگارو ڕێساکان ، تاکو ئێستا ته‌لاره‌کان له‌سه‌ربنه‌مانی جیاوازی دروست ئه‌کرێن هه‌ر شه‌قام و ده‌راوێك ئاوێنه‌که‌ی جیاواز ئه‌بینرێ . ئه‌م باوه ناڕه‌وایه له‌دێره‌وه له‌م خاکه‌دا ڕوێنراوه هه‌ر له باڵاکردن دایه ، ده‌سه‌ڵاته یه‌ك له‌دوای یه‌که‌کانی ئه‌م ده‌راوه جیاوازی و نایه‌کسانی بینین ئاکاریان بووه ئێستاش به‌هه‌مان تاس و حه‌مام بگره خراپتریش دۆخه‌که به‌رده‌وامی هه‌یه کاربه‌ده‌ستان به‌چه‌ندان چاوی جیاواز ئه‌بینن و کار ئه‌که‌ن زمانێکی جیاواز ئه‌خافتن و کاریان به لاڕێدا بردن وپه‌کستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵگایه .
به سه‌رنج دانی دوو هاوڵاتی و دوو کۆڵانی هاوسێی یه‌ك یاخود دوو گوند و شاروناوچه ڕاستی ئه‌و جیاوازی و نایه‌کسانیه ئه‌بینین که ده‌سه‌ڵاتی کوردی چه‌ند وه‌خته پیاده‌ی کردووه . دوور له‌دژایه‌تی و زێد چێتی بۆ پشت قایمی باسه‌که دوگوندی وه‌کو هه‌ڵه‌دن و سه‌رگه‌ڵو به نمونه وه‌رئه‌گرین که له‌دێره‌وه ئه‌م دوگونده وه‌ك دوو برا وابون دوو به‌سته‌ی گۆرانیه‌ك بوون شان به‌شانی یه‌ك رۆڵیان بینی وه پشت به‌ستن به‌چه‌ندان به‌ڵگه‌ی زیندوو ئاشکرا گوندی هه‌ڵه‌دن یه‌که‌م قوربانی و نۆشه‌ری چه‌کی کیمیاییه له کوردستاندا تۆی خوێنه‌ریش بۆ دڵنیای کڵافه‌ی ڕامان و سۆراخ بکه‌ره‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵات له ئاست ئه‌م ڕاستیه‌دا نابینایه و هه‌وڵی ونکردنی ئه‌دات گه‌ر ڕوانی نێك به بارودۆخ و گوزه‌رانی ئه‌م دوو گونده دا بکه‌ین به ڕونی ئه‌بی نین سه‌دو هه‌شتا پله جیاوازن که ئه‌مه‌ش دژه به هه‌مو ڕێسا ویژدانی و مرۆییه‌کان ، هۆی ئه‌م جیاوازیه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بونی پشتی وانی و پشتگیری که‌س و لایه‌نانێك و گل دانه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌که به ئاڕاسته‌ی حه‌ز و مه‌رامی خۆیان .
گه‌ر ئه‌م نمونه‌یه گه‌وره بکه‌ین بۆ هه‌مو هه‌رێمه‌که ئه‌وا کارێکی دروست و به‌جێیه به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستان ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن دابه‌شکردنی کۆمه‌ڵگایه بۆ دو به‌ره و لایه‌نی دژ به‌یه‌ك تێر کردنی که‌س و به‌ره‌یه‌ك له‌سه‌ر خوانی که‌س و لایه‌نه‌که‌ی تر ، تاکو ئێستاش هه‌وڵ بۆ نه‌شوما کردنی ئه‌م بار‌و دۆخه ئه‌درێ ده‌سه‌ڵات له‌م هه‌رێمه‌دا له‌سه‌ر بنه مای تاك لایه‌نی گۆش بووه بۆ هه‌ندێك دره‌ختێکی ئاڵتونی و بۆ هه‌ندێکی زیاتر بێ به‌ر، پێویسته ئێمه‌ی لایه‌نی دووه‌م چیتر چاوه‌ڕوانی دره‌ختێکی زڕ نه‌بین ژینگه‌یه‌کی له‌بار نه‌بین بۆ به‌رده‌وام بونی ئه‌م بارودۆخه ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست