کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چیتر با تیرۆری ئیسلامیه‌کان نه‌کرێته‌‌وه

Sunday, 30/01/2011, 12:00


له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا زۆر خه‌مبار بووم کاتێك جه‌ند بابه‌تێکم پێش چاوکه‌وت له‌ سایتی به‌ڕێزتانه‌وه‌ که‌ هێرشی تیایه‌ بۆ سه‌ر ئیسلامییه‌کانی کوردستان که‌ هه‌میشه‌ قوربانیی ده‌ستی یه‌کێتی و پارتی بوون پێشتریش. وه‌ك بابه‌ته‌کانی :(مه‌لا به‌ختیار و یه‌ککگرتووی ئیسلامی و بایز تاڵه‌بانی..) (‌ یه‌کگرتووی ئیسلامی پاره‌ی حه‌رام له‌ لۆکه‌ زاهیر داوا ده‌کات) هتد..من جگه‌ له‌وه‌ی که‌ ئه‌و ڕاستییه‌ ده‌ڵێم که‌ ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ناو گۆڕاندا وه‌ك سه‌رکه‌وتی کوبه‌ و دانای ئه‌حمه‌د مه‌جید و سالار عه‌زیز و چه‌ندانی تریش تاوانبارن به‌ تاوان دژی مرۆڤایه‌تی و ئه‌شکه‌نجه‌دان و کوشتنی نایاسایی ئه‌مڕۆش ده‌یانه‌وێت له‌ژێر ناوێکی تردا درێژه‌ بده‌نه‌وه‌ به‌ سه‌رکوتکردنی بیروباوه‌ڕیی میلله‌تی کوردو ئیسلامییه‌کان. له‌ کاتێکدا جاڕیی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ریی دژی یه‌کیه‌تی و پارتی لێ ده‌ده‌ن که‌چی هه‌ر هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانتاره‌کانی گۆران بوو له‌ به‌غدا که‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ سه‌رۆك هه‌ڵببژێردرێته‌وه‌. به‌ راستی سوکایه‌تی کردن به‌ پێشره‌وی یه‌کگرتووی ئیسلامی و دانانی وێنه‌که‌ی له‌ ته‌نیشت ئافره‌تێکی نیمچه‌ ڕووتدا ئه‌ته‌کیتی کاریی ڕۆژنامه‌نووسی ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌، ئه‌وان هێشتا ده‌سه‌ڵاتیان نه‌که‌وتووه‌ته‌ به‌ر ده‌ست به‌و جۆره‌ ده‌که‌ن ئه‌ی ئه‌گه‌ر بوونه‌ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام دڵنیام زه‌مه‌نی ده‌سه‌لاتیی میلله‌تان هاتووه‌ و چیدی که‌س قبوڵی ئیهانه‌ کردنی که‌سایه‌تی خۆی و بیروباوه‌ره‌که‌ی ناکات و له‌ پێناویدا راده‌په‌ڕێت، دانانی لۆگۆی پارتێکی ئیسلامی له‌دوای گۆرانییه‌کی له‌و شێوه‌وه‌ ته‌نیا سوکایه‌تی کردنه‌ و هیچی تر،که‌چی به‌ حه‌ماسه‌ته‌وه‌ که‌سانێك توهمه‌ی ئه‌وه‌ ده‌ده‌نه‌ پاڵ په‌یڕه‌وکردنی سه‌روه‌ریی یاسا ولێپرسینه‌وه‌ی دادگای مه‌ده‌نی به‌وه‌ی که‌ پاره‌ په‌یداکردن له‌ دوای ئه‌و هه‌ڵوێسته‌وه‌ بێت، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا بوو که‌ یه‌کگرتووی ئیسلامی داواکه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی گۆرانیبێژه‌که‌ داوای لێبووردنی کرد، گه‌ر لۆژیکانه‌ بیر بکه‌ینه‌وه‌ هه‌رگیز هه‌ڵوێستێکی له‌و جۆره‌ نه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گۆڕانکارییه‌ ، نه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ویسته‌کانی جه‌ماوه‌ره.
له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ با یاده‌وه‌ریه‌کانمان بگێڕینه‌وه‌ بۆ ساته‌وه‌ختێکی تاڵ و سته‌مێکی قێزه‌ونی ئه‌و تاقمه‌ مافیایه‌؛ کاتێك مامۆستا عبدالله‌ی قه‌سرێ له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا بوو له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌، له‌ لایه‌ن تورکیاوه‌ فرمان به‌ جه‌لالیه‌کان درا بۆسه‌ی بۆ دابنێنن و به‌ خوێنی سارد و به‌ ناوی جه‌نگی تیرۆره‌وه‌ خۆی و هاوه‌ڵه‌کانی شه‌هید بکه‌ن بۆ ده‌ست گرتن به‌سه‌ر ئه‌و جانتایه‌ی هه‌ڵی گرتبوو!! له‌ کاتێکدا ئه‌و ته‌نیا کۆمه‌ڵی ئیسلامی بوو، درێژه‌ی ڕووداوه‌که‌ له‌و‌ کرته‌ ڤیدیۆییه‌دا ده‌بینن که‌ چۆن به‌ دڕنده‌ترین شێوه‌ گیانی لاوی کورد ده‌کێشن و له‌سه‌ره‌تای کرته‌که‌دا کورته‌ی ئه‌و وتاره‌تان گوێ لێ ده‌بێت که‌ مامۆستا عبدالله‌ی قه‌سرێ هه‌فته‌یه‌ك پێش شه‌هید کردنی باسی کوشتنی به‌ ناحه‌ق ده‌کات

http://www.youtube.com/watch?v=xFJxvmsqjFU
ئه‌م تاوانه‌ی تریش که‌ له‌م کرته‌ ڤیدیۆییه‌دا ده‌یبینن بریتیه‌ له‌ کوشتن و کاول کردنی باره‌گاکانی یه‌کگرتوو به‌ ده‌ستی پارتی له‌ بادینان له‌ ساڵی 2005دا و تاکه‌ تاوانێکیش که‌ هه‌یان بوو بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بوو وه‌ك لایه‌نێکی ئازاد و ئیتر بڕیار به‌ جێ ده‌هێڵم بۆ سه‌نگی مه‌حه‌کی ویژدانی تاکی کوردی هوشیار و ڕۆشنبیر

http://www.youtube.com/watch?v=BbguGMv8SsU

به‌و هیوایه‌ی میلله‌ت به‌ هه‌موو چین و توێژه‌کانیه‌وه‌ ڕابپه‌ڕن دژی سته‌می ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌ مافیایه‌ی که‌ میلله‌ت له‌ 1991 دا دڵی خۆش بوو که‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی له‌ گۆڕنا که‌چی ئه‌و قه‌زه‌م و نه‌به‌کامانه‌ شوێنیان گرته‌وه‌و درێژه‌یان به‌ ڕێبازه‌کانی به‌عس دا دژی جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە