کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رونكردنەوەیەك لە هاوڕێ كرێكار سەبارەت بە هەواڵەكەى ڕۆژنامەى هاووڵاتى بەڕێز

Monday, 19/04/2010, 12:00


- رۆژنامەى هاووڵاتى لە ژمارە (620) یەكشەممە 18/4/2010 هەواڵێكى لە لاپەڕە یەك بڵاو كردۆتەوە كە لە ئەنجامى پەیوەندیەكى تەلەفۆنى هەواڵەكە داڕێژراوە لەم روە تێبینیم لەسەر هەندێك بڕگەى هەواڵەكە هەیە .
1- من نایشارمەوە كەلەدواى هەردوو هەڵبژاردنى 25/7/2009 و 7/3/2010 و دەرەنجامە هەرە خراپەكانى كەلە ئەنجامدا كۆمەڵێك هاورێ و دڵسۆزانى حزب لە نێوان خۆمان تاووتوێى ئەم بارو دۆخەمان كردوە , ئەویش لەپاش ئەوەى بێ ئومێد بوین لەوەى كە سەركردایەتى حزب بەتایبەتى ئەوانەى كە باڵا دەست بون هیچ هەنگاوێك بۆ چارەسەر بنێن بۆیە باس و خواس لە نێوان ئەو كۆمەڵە هاوڕێیە هەبوە كە لەو پەڕى هەست بە بەرپرسیاریەتى كردن و پەرۆشیمان بۆ حزب بەو كارە هەڵساوین .
2- ئێمە خۆمان بە رۆڵەى هەرە بەئەمەك و دڵسۆزەكانى حزب دەزانین هەرگیز بیر لەوە ناكەینەوە نەلە حزب جیا بینەوە نە(رێكخستنى نهێنى) لەناو حزب دروست بكەین بەڵكو پێمان وایە وەك هێزێكى فشار كار بكەین بۆ زیاتر بەهێز كردنى حزب و وەدەست هێنانەوەى متمانەى ئەو جەماوەرە دڵسۆزەى كە ساڵەهاى ساڵ پاڵپشتى حزب بون بەڵام بەداخەوە لە ئەنجامى كۆمەڵێك هۆكار لە حزبمان تۆراندن وەپێم وایە ئاشتبونەوە لەگەڵ ئەو خەڵكە هەروا بە ئاسانى نابێت بەڵكو پێویست بە گۆرانكارى دەكات وەهەروەها نەهێشتنى ئەو بەربەستانەى كە ئەو ئەنجامانەى لێ كەوتەوە تا ئەو رادەیەى پێموایە یەكریزى و بەهێز كردنى حزب بەندە بە ئەنجام دانى گۆرانكارى لە سیاسەتەكانى لە زۆربەى بوارەكانى كارى حزبیمان وە ناشیشارمەوە كە پشكى سەرەكى ئەو بارو دۆخەى حزب دەكەوێتە ئەستۆى كەسى یەكەم و دووەم لەو حزبە كە ناویانم هێناوەو بەهەردوو بەڕێزیشم وتوە جگە لەوەى لەگەڵ لێژنەى رێكخستنى ناوەندى حزبیش باسم لەوە كردوە بە ئامادە بونى هاوڕێیان (سرود و مامۆستا رەوەند)
3- سەبارەت بە كەسى یەكەم لەو (رێكخستنە نهێنیە !!) دەمەوێ رایگەیەنم كە ئێمە كەسى یەكەم و دووەممان نیە وە بەندە یەكێكە لە سەدان لەو دەنگە نارازیانەى كە بەو واقیعە تاڵەى حزب رازى نین و ئەوەندەى پێمان بكرێ هەوڵ دەدەین تیكۆشەرانى حزب رۆلى چالاكانەیان ببینن بۆ گەرانەوەى شكۆمەندى حزبى شیوعى كوردستان كە ئەگەر سیاسەتى چەوتى كاركردن نەبوایە ئێستاش قورسایى و سەنگى ئەو حزبە لە گۆرەپانەكە بونى خۆى هەبو چ بە ژمارەى دەنگ هێنان یاخود بە هەزاران لە ئەندامە دڵسۆزەكانى كەلەسەر ئاستى كوردستان بونیان هەیەو بەسەدان لە هەرە كورە تێكۆشەرەكانى رۆژانى تەنگانە وا لە كونجى مالەوەیان دانیشتون و ئامادەنین لە ژێر سێبەرى سیاسەتێك كار بكەن كە باش دەزانن لە مایە پوچى زیاتر هیچ بۆ حزب ناهێنێتە بەرهەم .
بۆیە دووبارەى دەكەمەوە كە حزبى شیوعى كوردستان ئێستا لەبەردەم دووریانێكى ترسناكدایە كە وا دەخوازێت كورە دڵسۆزەكانى لە هەر كوێیەك بن بە زووترین كات قۆڵى لێ هەڵماڵن و برینەكانى سارێژ بكەن كە باوەڕى تەواوم هەیە ئەو كارە ئەنجام دەدرێت و ناهێڵن حزبەكەیان زیاتر بەرەو هەڵدێر بچێت لەگەڵ دووبارە رێزم بۆ هەموو هاورێ و دڵسۆزانى حزب چ ئەوانەى رەخنەیان لێ گرتووم یاخود پاڵپشتیان كردوم لەو هەنگاوەم .
- سەربەرزى و سەرفرازى بۆ حزبى شیوعى كوردستان
- نەمرى بۆ شەهیدانى حزب
- پتەو تر بێت یەكێتى ریزەكانى حزب


هاوڕێ كرێكار
18/4/2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە