کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامه یه ک بۆجه‌بار یاوه‌ر {سعید سه حافه که ی کوردستان}

Wednesday, 11/04/2012, 12:00






هه مومان ئاگادارین ماوه یه که به بۆنه ی لێدوانه تونده کانی مسعود بارزانی
به رابه ر نوری مالیکی گرژی و ئاڵۆزی که وتۆته نێوان حکومه تی عراق وهه رێمی کوردستان،
ئه وه ی به لای منه وه جێگای سه رنجه ئه ولێدوانه توندانه ی{جبار یاوه ر}ه که وه ک وته بێژی ره سمی هێزی پێشمه رگه قسه ئه کات وئه لێ ئێمه به هه موتوانا یه کمانه وه روبه روری هه ر ده ست درێژیه ک ئه بینه وه که له لایه ن حکومه تی نا وه نده وه بکریته سه ر هه رێمی کوردستان وده ستیان ئه برین،
من خۆم پێشمه رگه یه کم له هه ریمی کوردستان له گه ڵ سه دان پێشمه رگه یتر
ئه مڕۆبه بیستنی ئه و هه واڵه له لایه ن جبار یاوه ره وه ده ستمان کرد به پێکه نین وبه گشتی وتمان{ترحێو}له به ر چه ند هۆکارێک؛که زۆربه یان په یوه ندی به
 درۆوده له سه کانی جه‌بار یاوه‌ره وه هه یه،که له ساڵی2006وه له تیڤی ورۆژنامه کان ئه ڵێ موچه وخۆراک وجل به رگ وئیمتیازاتی پێشمه رگه وه ک هیزه کانی وه زاره تی دیفاعی حکومه تی عراقی لێدێ،
به ڵام ئه وه2012یه 6ساڵ به سه ردرۆشاخداره کانی جه‌بار یاوه‌ر  تێ ئه په رێ که چی نه مان بینی موچه ی پێشمه رگه گۆڕانکاری به سه ردابێت له کاتێکدا موچه ی
 سه رجه م فه رمانبه رانی حکومه تی هه رێم زیادی کردبه پۆلیس وئاسایشیشه وه موچه ی هه مویان ئه گاته ملوێنێک وزیاترله ملوێنێکیش سه رجه م فه رمانبه رانی حکومه تی هه رێمی کوردستان به پۆلیس وئاسایشه وه ده رماڵه ی {خێزان}واته ژن ومناڵیان بۆسه رف ئه کرێ
به ڵام تائیستاهێزی پێشمه رگه موچه ی{ژن ومناڵمان}ناده نێ،نازانم ژ ن ومناڵی بنه ماڵه ی پێشمه رگه به ئینسان نازانن ومافی ژیانیان پێ ره وانابینن،یا ژن ومناڵی ئێمه ی پێشمه رگه پێویستیان به پێداویستی رۆژانه نیه،له کاتێدامناڵی به رپرسه کان ته نانه ت خوێندنیشیان جیاوازه له خوێندنگاکانی حکومی ده رس ناخوێنن،ئه چن له خوێندنگای ئه هلی به پاره یه کی زۆرده رس ئه خوێنن،
باله بابه ته که ده رنه چین ئێستاله جه‌بار یاوه‌ر ئه پرسم چۆن له روتان هه ڵدێ ئێستاکه کوردستانمان هه ره شه ی عه ره بی له سه ره،ئه وعه ره بانه ی که مه سعود بارزانی وجلال تاڵبانی کردیانن به که ڵه گا به سه رکورده وه،به پشتیوانی پێشمه رگه خۆتان گڤ بکه نه وه هه ره شه یان لێ بکه ن؟ئێوه به رپرسه کانی کوردستان بێجگه له گیرفان پرکردنی خۆتان چیتان کردوه بۆ باشترکردنی ژیانی پێشمه رگه ؟
مه سعودبارزانی هه موجارکه قسه ئه کات ئه ڵێ من خۆم پێشمه رگه ر بوم شانازی به ناوی پێشمه رگه وه ئه که م،به ده ردی پێشینان ئه ڵێن{درۆ}فه قیره هه موکه س
پێ ئه وێرێ،
به ڵام تائیستا مه سعود بارزانی هیچ ئه مرێکی ده رنه کردوه بۆزیاد کرنی موچه ی پێشمه رگه،له کاتێکداکه به رزترین پله ی به رپرسیاره تی له حکومه تی هه رێم
له ده ستی مه سعودبارزانیدایه
که ئه گه ر بیه وێ ئه مرێک ده ربکات که س ده سه ڵاتی ئه وه ی نیه بتوانێ
جێبه جێی نه کات،
ئیستاله جه‌بار یاوه‌ر و گشت به رپرسه باڵاکانی هه رێمی کوردستان ئه پرسم که ئاواچاک ئه زانن که ئه گه رهێزی پێشمه رگه نه بێت ئێوه ناتوانن له ماڵه کانی خۆشتانداتێربخه وون ئه ی بۆئاوورێک له پێشمه رگه ی داماو ناده نه وه؟
ئێوه ئه بێ ئه وه چاک بزانن ئێمه که چه کی پێشمه رگایه تیمان له شان کردوه
ئه گه ر له به ر به رژه وه ندی ما ڵ و مناڵیشمان بێت،ئه گه ر بزانین خه ته رێک له سه ر کوردستانه و  ته هدیدمان ئه کات نه ک له لایه ن حکومه تی عێراقه وه بگره له لایه ن{تورک وفارس و هه رلایه نێک بێت،حازرین گیانی خۆمان به خت که ین له پێناوخاک و وڵاتماندا،چونکه ناوی پێشمه رگه زۆرپیرۆزه له زه مانی پێشه وا{قازی محمه ده وه}ئه وناوه بڕاوه به باڵای پێشمه رگه دا،به ڵام ئه وه ئێوه ن ناوی پێشمه رگه تان پیس کردوه وواتان کردوه دوشمنانی کورد به چاوی سوکه وه سه یری پێشمه رگه
بکه ن.
له کۆتاییدا به جه‌بار یاوه‌ر ئه ڵێم ئه گه ر مالیکی وعه ره به شۆڤینه کان له سه ر کێشه یه ک که مه سعود بارزانی به بۆنه ی {تاریق هاشمی}یاهه رکێشه یه کی شه خسی خۆی که بیه وێ شه ڕ هه ڵایسێنێ بۆکورد به کوشتدان هیچ جاوه ڕێیه کتان له
پێشمه رگه نه بێت که وه ک ساڵانی شه ری براکوژی خۆتان بۆبه کوشت
بده ن،دوایش{جنابی مسعود بارزانی ومام جلال }ده ست بکه نه وه ملیان بڵێن ئێمه وعاره به ره سه نه کان هه ر برابوین....

بۆیه ئه ڵێم جه‌بار یاوه‌ر خه یاڵتان خاوه
خۆبه کوشدان بۆ ئێوه باوی نه ماوه

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە