کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فیرعۆنەكەى دەشتى هەریر هێلە سورەكانى بەزاند.

Monday, 22/03/2010, 12:00


هەر كەسێك بە رێگاى هاملتۆن تێپەریبێت و بە ناو ناحیەى هەریر رۆیشتبێت ئەوا كۆشكى فیرعۆنەكانى دیوە لە دەروازەى ناحیەكە دا ، دیارە ئە كۆشكانە بە رەنجى شان و كار و كاسبى دروست نەكراون و هەموو زولم و ستەمە لە خەلكى ناوچەكە كراوە و خەلكەكەش دەسەلاتى ئەیان نى یە بۆ ئەوەى بەرگرى لە خۆیان بكەن چونكە لە دەشتى هەریر فیرعۆنێك هەیە ئەویش (على حسین سورچى یە) و دەسەلاتى تەواوى بەسەر هەموو دام و دەزگاكانى حكومى و حزبى سەرجەم كایەكانى تریش هەیە بەلگەش بۆ ئەمە دروست كردنى ئەو هەموو كۆشكانەیە و حكومەت هیچ دەسەلاتى نى یە لەبەرامبەرى و هەر بەرپرسێكى ناوچەكەش چ حكومى چ حزبى بێت فرمانەكانى ئەو بشكێنێت ئەوا دوور دەخرێتەوە لە ناوچەكە دا ، بۆیە لە هەلبژاردنى ئەم جارە دا خەلكى هەریر لەلایەن پارتى پێ یان ووترابوو كە دەنگ بە كاندیدێكى ئەو سنورە بدەن بەلام بەهۆى تداخلاتى فیرعۆن و براكانى زۆربەى دەنگەكان بۆ پالێوراوانى سنورى لقەكەى فیرعۆن چوون كە سۆرانە (دیانا)یە بۆ یە چاوەروان دەكرێت رۆژێك دا بێت ئەم فیرعۆنە رێگاى سەرەكى هاملتۆنیش دابخات . بۆ یە خەلكى ناوچەكە چاوەروانى هاتنى موسایەك دەكەن ئەم فیرعۆنە لە ناوپەرێت .(لكل فرعون موسى ،لكل دجال عیسى).


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە