کێ زۆرترین ده‌نگ ده‌هێنیت له نێوان هه‌موو کاندیده‌کانی گۆڕان له سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆک؟
Tuesday, 16/02/2010, 12:00
گه‌ر سه‌یری ناو‌و ڕابردوی کاندیده‌کانی (ی.ن.ک) بکه‌ین بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌فواد مه‌وسوم، سهودی پیره، ووسمان شوانی ،خه‌مان زرار، کێن. هه‌ر یه‌که‌یان چه‌ند جارێک پۆستی گه‌وره گه‌وره‌یان وه‌رگرتوه. نه له کوردستان نه له به‌غدا هیچیان بۆ کورد نه‌کرده‌وه، ته‌نها کارێک که به جدی کردبیان پاره کۆکردنه‌وه بوه.پاره‌ی خوێنی شه‌هیدان و پاره‌ی دزراوی میلله‌تی به‌ش مه‌ینه‌تی کوردستان بوه. له هه‌موش زیاتر خه‌ڵکی کوردستان له ده‌موچاوی هه‌ر هه‌موویان بێزار بوه،وا ده‌رده‌که‌وێت له ناو یه‌کێتی پیاوێک یان ژنێکی باشی تیا نه‌مابێت بۆیه هه‌ر ئه‌م ده‌مو چاوه سواوانه ده‌رده‌خه‌ن، که هه‌رگیز ته‌ڕ نابن .بیگومان ئه‌مه‌ش راسته، چونکه ئاغای تاڵه‌بانی هه‌ر هه‌مویانی خه‌ساندوه، سه‌دام ئاسایی پیاو ناهێلیت. گله‌ییش ناکرێت چونکه سیفاتی دیکتاتۆره‌کان هه‌ر وایه. پارتیش له شه‌رمانا ئه‌سله‌ن هه‌ر ڕووی نیه کاندیده‌کانی پیشانی خه‌ڵکی کوردستان بدات، چونکه یان کوڕی پیاوکوژه‌کانن یاخود کۆیله‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانین. له هه‌ردو حاله‌تدا نوێنه‌ری کوردستان نابن له به‌غدا. به‌لکو نوێنه‌ری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی‌و گیرفانی خۆیانن. ته‌نها شت که هه‌ردو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی‌و تاله‌بانی دڵیان پێ خۆشه ئه‌ویش باسکردنی ڕابردووه،هه‌ردوولا ئه‌سپی خۆیان له سه‌ر ڕابردوی براکوژی تاو ده‌ده‌ن، که ئه‌ویش له شه‌رمه‌زاری به‌رامبه‌ر به مێژوو هیچیتر نیه. کاره هه‌ره باشه‌کان که پارتی و یه‌کێتی کردبیان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بوه، هێنانی ده‌بابه‌ی به‌وس ، پیاوانی ئتتیلاوات،له‌شکری تورک،دزین و داگیر کردنی موڵک‌و ماڵی خه‌لک، تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نوسان و کاری تری تاوانباری بوه. جا ئه‌م کارانه‌ی که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ دا ده‌بێته هۆی شکستخواردنی پارتی و یه‌کێتی له هه‌لبژاردنی7-3 2010 . به‌ڵام چاره‌سه‌ر لای کێیه؟ به بۆ چونی من چاره‌سه‌ری جدی لای خه‌ڵکی به شه‌ره‌فی کوردستانه، هه‌ر ئه‌م خه‌ڵکه توانی به‌رخۆدان بکات، گیان له سه‌ر ده‌ست به‌رامبه‌ر دڕندانه‌ترین دیکتاتۆری ئه‌م سه‌رده‌مه انتیفازه بکات که ئه‌ویش سه‌ددامی گۆڕ به گۆڕ بوو.به واتایه‌کی تر هه‌ر ئه‌م خه‌ڵکه ئه‌م جاره‌یان له جیاتی تفه‌نگ به ده‌نگی خۆیان چاره‌نو‌سیان دیاری ده‌که‌ن. به ده‌نگدانیان به لیستی گۆران، ژیانی ئێستایان و دواڕۆژیان ڕزگار ده‌که‌ن. به بڕوای من موفاجه‌ئه‌ی ئه‌م جاره زۆر زۆر تایبه‌ت ده‌بێتو چاوه‌ڕێ نه‌کراو ده‌بێت، که ئه‌ویش ده‌نگهینانێکی زۆری لیستی گۆڕانه له هه‌ر هه‌شت پارێزگاکه، به تایبه‌تی له هه‌رسێ پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆک. له سلێمانی حاکم شێخ ڵه‌گیف زۆرترین ده‌نگه‌کان ده‌هێنێت، له هه‌ولێر دکتۆر کاوه موفتی ، له دهۆکیش دکتۆر بڕهان یاسین. چونکه هه‌رسێکیان خه‌ڵکی ناسراوی ڕابردو پاکن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست