یادی ٢٢ ساڵه‌ی کیمیابارانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه لهنهرویژبهرز ڕاگیرا
Friday, 19/03/2010, 12:00
له درێژه‌ی چالاکییه‌کانی گروپی کوردی له ڕێکخراوی دژ به ڕه‌گه‌زپه‌رستی نه‌رویژی و کۆمه‌ڵه‌ی کوردی سووریا و ماڵی ڕووناک‌بیری سه‌لام وکۆمه‌ڵه‌ی ئاشتی کوردستان و چه‌ندین لایه‌نی تر، که ساڵانه ڕێکده‌خرێن بۆ یاده‌وه‌ری یه تاڵه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان به تایبه‌تی کاره‌ساته‌کانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال، ئه‌مساڵیش له به‌رواری ١٦ی ٣ی ٢٠١٠، له شاری ئۆسلۆ، ڕێپێوانێکی هێمنانه ڕێکخرا به به‌شداری سه‌دان کوردستانی ودۆستی کورد‌و نه‌رویژی له‌به‌رده‌م وویستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئۆسلۆوه بۆ به‌رده‌م ته‌لاری سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومه‌تی نه‌رویژ.
هه‌ر له‌و ڕێپێوانه شکۆداره که بۆساڵ و ڕۆژی مهرگبارانی هه‌ڵه‌بجه ڕێکخرا بوو به‌شدار بوان چه‌ندین درووشمی نه‌رویژی یان بۆ ئه‌م یاده به‌رزکردبووه‌وه بۆ شه‌رمه‌زاری کردنی ئه‌نجام ده‌ران و هاوکارانی ئه‌و ڕژێمه‌ی که چه‌کی کۆکوژی به‌کار هێنا بۆ قرکردنی خه‌ڵکی سڤیل و مه‌ده‌نی.
هه‌ر له‌و ڕێپێوانه‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه، له‌به‌رده‌م بینای سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومه‌تی نه‌رویژی دا، چه‌ندین ووتاری تایبه‌ت به‌و ڕۆژه خوێندرانه‌وه.
ووتاری ده‌سته‌ی ئاماده‌کار، به زمانی کوردی له‌لایه‌ن دڵزار بالیسانییهوه خوێندرایه‌وه، هه‌روه‌ها به زمانی نه‌رویژی له‌لایه‌ن ئاری ناکام ه‌وه خوێندرایه‌وه.
پاشان پارچه‌یه‌ک شیعر له‌لایه‌ن محمد که‌ریمی یه‌وه خوێندرایه‌وه.
پارچه‌یه‌ک شیعری تر له‌لایه‌ن به‌فرین که‌ریمی یه‌وه به نه‌رویژی خوێندرایه‌وه.
ووتاری ڕێکخراوه‌ی دژبه ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی له نه‌رویژ له لایه‌ن یان ئێریک Jan Erik ه‌وه خوێندرایه‌وه
ووتاری سیاسه‌تمه‌دار و نووسه‌ری به‌ناوبانگی نه‌رویژی و دۆستی نزیکی کورد و نووسه‌ری کتێبی کوردستان ئارلین فۆڵکه ڤولد خوێنرایه‌وه‌و
ووتاری پارتی سۆسیال چه‌پی نه‌رویژی SV له‌لایه‌ن ئاکسهل هاگه‌ر Aksel Hager ه‌وه خوێندرایه‌وه.هه‌روه‌ها چه‌ندین ووتار و هه‌ڵبه‌ست تایبه‌ت به‌و یاده خوێنرایه‌وه و ڕێپێوانه‌که کۆتایی هات .
جێ ی ئاماژه پێ کردنه که ده‌سته‌ی که‌مپینی به‌جینۆسایدناساندنی جیهانی هه‌ردوو کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال له ووڵاتی نه‌رویژ ڕێکخه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌م جۆره چالاکییانه‌ن که ساڵانه له ووڵاتی نه‌رویژ ڕێکده‌خرێن. هه‌ر هه‌مان ده‌سته بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه، ١٧ی ٣ی ٢٠١٠ سیمینارێک ڕێکده‌خه‌ن له ناو ته‌لاری په‌رله‌مانی نه‌رویژ بۆ ڕێز گرتن و گفتۆگۆکردنی کاره‌ساته مه‌رگی یه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان
١٦.٠٣.٢٠١٠
ئۆسلۆ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست