ده‌هه‌زار که‌س به‌شداری پیرۆزبایی نه‌ورۆزی قه‌ندیل بوو
Wednesday, 25/03/2009, 12:00
وێرای تۆپبارانی و بۆردمانی قه‌ندیل له لایه‌ن ئێران و تورکیاوه ، زیاتر له 10 هه‌زار که‌س جه‌ژنی نه‌ورۆزیان له قه‌ندیل پیرۆز کرد.
ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له گوندی پردهشالی هه‌رێمی ئاکۆیان سازکرا و ، به‌شداران له ڕانیه ، هه‌ولێر ، قه‌ڵادزێ ، چوارقورنه ، سه‌نگه‌سه‌ر ، ئامێدی ، حه‌ریر ، چۆمان ، ده‌ربه‌ندیخان ، ژاراوه و ، دیاناوه هه‌زاران که‌س هاتبوون و به‌گشتی زیاتر له ده هه‌زار که‌س به‌شداریان کرد.
له سه‌عاته‌کانی زووه‌وه به‌شداران خۆیان گه‌یانده جیی ئاهه‌نگه‌که.
ئاماده‌بوان به‌ده‌م گۆرانیه‌کانی گروپی ئاوازی چیا هه‌ڵپه‌ڕین و دروشمیان بۆ ئۆجالان وته‌وه‌و ئاڵای که‌جه‌که ، په‌چه‌ده‌که و په‌که‌که‌یان به‌رز کرده‌وه.
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی په‌چه‌ده‌که نه‌جیبه عومه‌ر وته‌یه‌کی پێشکه‌ش به جه‌ماوه‌ره‌که کرد و داوای له گه‌لی کورد کرد که پشتگیری له په‌چه‌ده‌که بکه‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مساڵی باشوری کوردستان دا.
هاوکات په‌یامی زۆر ده‌زگا و رێکخراوه خوێنداریه‌وه و ، پاشان گروپی ئیسماعیل سه‌رده‌شتی ، گروپی منداڵانی ئارینی کامپی په‌نابه‌رانی مه‌خمور گۆرانیه‌کانیان پێشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرد.
هه‌ر ئه‌مرۆش له هه‌رێمی باڵه‌یان ئاهه‌نگی نه‌ورۆز سازکرا و ، له‌وێ هه‌زاران که‌س به‌شداریان کرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست