هه‌ڵسووکه‌وتی گه‌ریلاکانی کورد له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی به‌دیلگیراوی تورک
Monday, 11/07/2011, 12:00
- دوێنێ له ناوچه‌ی لیجه‌ی سه‌ر به ئامه‌د له باکووری کوردستان، 2 سه‌ربازی تورک له لایه‌ن هه‌په‌گه‌وه به د‌یل گیران. له گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوه‌دا بابه‌تی به‌دیل گرتنی سه‌ربازانی ئه‌رته‌شی تورک له لایه‌ن په‌که‌که‌وه، دیسان که‌وته‌وه ڕۆژه‌ڤه‌وه.
- له ساڵی 1992وه‌وه، له 8 چالاکیدا به گشتی 37 سه‌ربازی تورک به‌دیل گیراون. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌رته‌شی تورک له به‌رامبه‌ر گه‌ریللای به‌دیل گیراو، سه‌ربازانی تورک که تا ئێسته له لایه‌ن گه‌ریللاکانی کورده‌وه به د‌یل گیراون، ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌کانیان کراونه‌وه.
- شه‌وی ڕابردوو له چالاکیه‌کی کۆنتڕۆلی ڕێگه‌دا له نزیک گوندی فیس گرێدراوی ناوچه‌ی لیجه‌ی ئامه‌د، 2 سه‌ربازی پسپۆڕی تورک و کارمه‌ندێکی ته‌ندرووستی، له لایه‌ن گه‌ریللاکانی هه‌په‌گه‌وه به‌دیل گیران و ده‌ست به سه‌ر که‌ره‌سته سه‌ربازیه‌کانیاندا گیرا.
- دوای ڕووداوه‌که، به به‌شداریی هه‌زاران سه‌ربازی تورک، له هه‌رێمه‌که ئۆپه‌راسیۆن ده‌ستیپێکرد.له گه‌ڵ ئه‌و چالاکیه‌ی هه‌په‌گه، ژماره‌ی سه‌ربازی به‌دیلگیراوی تورک له لایه‌ن ته‌ڤگه‌ری ئازادییه‌وه گه‌یشته 37 سه‌رباز، که له 8 چالاکیدا به ئه‌نجام گه‌یشتوون و به‌م شێوه‌یه‌ن:
- ساڵی 1992 له سه‌ر ڕێی وان-ته‌توان، گه‌ریللاکانی په‌که‌که 2 سه‌رباز که یه‌کیان فه‌رمانده بوو، و مه‌لایه‌ک به د‌یل ده‌گرن. ئه‌و چالاکیه له ڕۆژه‌ڤی جیهاندا ده‌نگی دایه‌وه. دوای ماوه‌یه‌ک، هه‌ردوو سه‌ربازی به‌دیل گیراو، له چوارچێوه‌ی په‌یمانی ناونه‌ته‌وه‌یی شه‌ڕدا، ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌کانیان کرانه‌وه.
- ئۆگوستی ساڵی 1993 له ناوچه‌ی هه‌زۆی سه‌ر به باتمان، له چالاکیه‌کی ڕێبڕیندا، گه‌ریللاکانی په‌که‌که 13 سه‌ربازیان به د‌یل گرت. ئه‌وانیش له چوارچێوه‌ی ڕێساکانی شه‌ڕدا،دوای ماوه‌یه‌کی کورت ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌کانیان کرانه‌وه.
- مانگی دێسامبری 1994 له ناوچه‌ی قلابانی سه‌ر به شرنه‌خ، سه‌ربازێک له لایه‌ن ژنه گه‌ریللاکانی په‌که‌که‌وه به‌دیل گیرا و ساڵی 1996 له ڕێگه‌ری شاندێکه‌وه ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌که‌ی کرایه‌وه.
- مانگی ژولیی 1996، گه‌ریللاکانی په‌که‌که، له دژی سه‌ربازگه‌ی بێسۆسن، چالاکیه‌کیان پێک هێناو، 8 سه‌ربازیان به د‌یل گرت. پاشان پارله‌مانته‌ری پارتی ڕه‌فا فه‌تحوڵڵا ئه‌رباش، سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌وکات ئاکی بیرداڵ و سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی پشتیوانی له قوربانیانی شه‌ڕ، له ئۆگوستی هه‌مان ساڵدا، چوونه هه‌رێمی زاپ و فه‌رماندارانی په‌که‌که 8 سه‌ربازه‌که‌ی ڕاده‌ستی شانده‌که کرده‌وه.
- مانگی ژولیی 2005 گه‌ریللاکانی هه‌په‌گه، له سه‌ر ڕێی ئه‌رزنجان سه‌ربازێکیان به د‌یل گرت. مانگی ئۆگوست، گه‌ریللا ئه‌و سه‌ربازه‌شیان ڕاده‌ستی شاندێکی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ به سه‌رۆکایه‌تیی سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش کرد.
- مانگی ئۆکتۆبری 2005، گه‌ریللاکانی هه‌په‌گه له چالاکیه‌کی کۆنتڕۆڵی ڕێگه‌دا پۆلیسێکیان به د‌یل گرت و مانگی ژانوویه‌ی 2007 له هه‌رێمی حه‌فتانین، ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌که‌ی کرایه‌وه.
چالاکیی به‌دیلگرتنی سه‌ربازانی ئه‌رته‌شی تورک، که به شێوه‌یه‌کی هه‌ره به‌رچاو، له کوردستان، تورکیه و جیهاندا ده‌نگی دایه‌وه، چالاکیه‌که‌ی 22ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 2007 بوو، له دژی سه‌ربازگه‌ی ئۆرامار، که له ئه‌نجامدا 8 سه‌ربازی تورک له لایه‌ن گه‌ریللاکانی هه‌په‌گه‌وه به د‌یل گیران.
- له ئه‌نجامی هه‌وڵه‌کانی پارله‌مانته‌رانی ده‌ته‌په‌دا، له مانگی نۆڤامبری هه‌مان ساڵدا، له هه‌رێمی چه‌مچۆ، ئه‌و 8 سه‌ربازه له لایه‌ن گه‌ریللاکانی هه‌په‌گه‌وه، به ڕێوڕه‌سمێک ڕاده‌ستی شاندێکی ده‌ته‌په کران.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست