ئیحسان فه‌تاحیان، به نهێنی به‌خاک سپێردرا
Saturday, 14/11/2009, 12:00
زیندانی سیاسی کورد ئیحسان فه‌تاحیان، له دژی بڕیاری دواخستنی جێبه‌جێکردنی سزاکه‌ی له لایه‌ن دادگاوه و، له دژی سه‌رجه‌م پێوانه‌کانی مافی مرۆڤ، دوێنێ سه‌رله‌به‌یانی له گرتووخانه‌ی شاری سنه بردرایه به‌ر په‌تی سێداره و، ئیدی ئه‌و خۆی کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
کاربه‌ده‌ستانی ڕژیم ڕایانگه‌یاندبوو، که ڕێگه نادرێ ته‌رمی ئیحسان فه‌تاحیان تا ڕۆژی جومعه به‌خاک بسپێردرێ، به‌ڵام بۆ ڕێگرتن له ناڕه‌زایه‌تیی گه‌ل له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، کاربه‌ده‌ستانی ڕژیم بنه‌ماڵه‌ی ئیحسانیان ڕاگه‌یاندووه که مافی به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی به‌خاکسپاردنیان نییه. ته‌رمی ئیحسان به په‌له ئه‌وڕۆ سه‌رله‌به‌یانی له قه‌برستانی باغی فردۆسی له کرماشان، به نهێنی، له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ڕژیمی ئێرانه‌وه نێژراوه.
ته‌رمی فه‌تاحیان له په‌راوێزی قه‌برستانی باغی فردۆوسی له کرماشان، له شوێنێک که جێگای هه‌ژاران و بێ که‌سانه، به‌خاک سپاردووه و، به پێی سه‌رچاوه‌کان ئارامگهری ئیحسان ناوونیشانی له‌سه‌ر نییه، ته‌نها به به‌ردێک نیشانه کراوه و، ناسینه‌وه‌ی مه‌حاڵه.
شیمانه ده‌کرێ که بنه‌ماڵه‌ی ئیحسان فهیتاحیان له لایه‌ن ڕژیمه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ کرابێ، تا ڕێوڕه‌سمی به خاکسپاردن به‌ڕێوه‌نه‌به‌ن و، به‌و شێوه‌یه ڕێ له‌به‌رده‌م ناڕه‌زایه‌تی و توڕه‌یی گه‌لی کورد بگرن.
پێش له‌سێداره‌دانی ئیحسان پارێزه‌ره‌که‌ی محه‌مه‌د موسته‌فایی، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند هه‌رچه‌نده پێشتر راگه‌یه‌ندرابوو جێبه‌جێكردنی جێبه‌جێکردنی له‌سێداره‌دانی ئیحسان دواخراوه، به‌ڵام ئێحسان له‌سێداره درا.
شایانی باسه سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی و بانگی ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ له ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیدا بۆ ڕاگرتنی سزای له سێداره‌دانی ئیحسان، ڕژیمی مرۆڤکوژی ئێران له دژی بڕیار و یاسا و ڕێساکانی خۆی و سه‌رجه‌م پێوانه‌کانی مافی مرۆڤ، چالاکی سیاسیی کورد ئیحسان فه‌تاحیانی 27 ساڵه‌ی له سێداره‌دا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست