له لورستان هێرش کرایه سه‌ر گه‌ل، 6 ژن بریندارن
Friday, 12/11/2010, 12:00
کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای داگیرکردنی سامان و موڵکی خه‌ڵک، له وه‌ڵامی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی جه‌ماوه‌ردا، هێز به‌کارده‌به‌ن. هێزه‌کانی ڕژێم به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی لووله‌ی نه‌وت له پارێزگای لوڕستان، ده‌ستیان داوه‌ته داگیرکردنی زه‌وی خه‌ڵک له گوندی" گندابه شیراوه‌ند" له شاری" کوهده‌شت". و به‌جێی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی جووتیارانی ئه‌و هه‌رێمه به به‌کارهێنانی هێز وه‌ڵامی خه‌ڵک ده‌ده‌نه‌وه. ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته خه‌ڵکی گوندی" گندابه شیراوه‌ند" له دژی ئه‌و کرده‌وه‌یه ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین، و له به‌رامبه‌ردا هێزه‌کانی ڕژێم به ڕه‌وانه‌کردنی هێزێکی سه‌ربازی زۆر بۆ ئه‌و ناوچه‌یه هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و له ئه‌نجامدا چه‌ندین که‌س بریندار بوون. زانرا که 6 ژن بریندار بوون، هه‌روه‌ها نزیکه‌ی 7 کچی گونده‌که ده‌ستبه‌سه‌ر بوون. له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا خه‌ڵکی گونده ئه‌فسه‌رێکی هێزه سه‌ربازیه‌کان به بارمته ده‌گرن تا ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر کراوان ئازاد ده‌کرین.
به گوێره‌ی زانیاریه‌کان پێکدادانی خه‌ڵکی ناڕازی و هێزه حکوومه‌تیه‌کان له‌و هه‌رێمانه تائێستاش به‌رده‌وامه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست