به په‌له: بڕیاڕه چه‌ند زیندانی بچنه زیندانی ئیمڕاڵی
Friday, 23/10/2009, 12:00
کاناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی خه‌به‌ر تورک Habar Turk ئه‌مڕۆ له هه‌واڵێک دا ڕایگه‌یاند که ده زیندانی دۆزی PKK، شیمانه‌ی گواستنه‌وه‌یان بۆ زیندانی تاکه‌که‌سی ئیمراڵی هه‌یه.
کاناڵه‌که ڕایگه‌یاند که ده زیندانی که ئه‌وانیش به تاوانی هاوکاری PKK گیراون و پێشتر سزای له سێداره‌دانیان به سه‌ر دا سه‌پێندراوه (به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی ئێعدام له تورکیه له ماوه‌ی ساڵانی دوایی حوکمه‌که‌یان بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی گۆڕاوه) داوایان کردووه که بۆ لای ڕێبه‌ره‌که‌یان له زیندانی دووڕگه‌ی ئیمڕالی ڕه‌وانه بکرێن و شیمانه ده‌کرێت که چه‌ند که‌س له‌وانه ، یانیش هه‌موویان بۆ ئیمڕاڵی ڕه‌وانه بکرێن.
کاناڵه‌که ناوی ئه‌و ده که‌سه‌ی به‌و شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
لوقمان لاچین
نه‌دیم ئۆزئاڵ
حوسێن یلدرم
یاشار جینباش
شاکر ئاک کورد
سه‌عید ئاک کورد
سه‌عید یلدرم
نیهاد ئه‌کمه‌ز
مسته‌فا ئۆکچول
ناییف ئۆزکلچ
عه‌داله‌ت باکان لیگنی
جێی ئاماژه‌یه که ئۆجه‌لان ماوه‌ی ده ساڵه به ته‌نیایی و له دژوه‌ارترین هه‌لومه‌رج له ژووره‌کانی تاکه‌که‌سی جه‌زیره‌ی ئیمراڵی به سه‌ر ده‌بات و له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگیانه‌ش دیسان وه‌ک پێشره‌و و ڕێبه‌ری جووڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی کورد درێژه‌ی به تێکۆشان داوه و به نووسینی چه‌ندین کتێبی فه‌لسه‌فی و کۆمه‌ڵناسانه و دانی پرێسپێکتیڤی تایبه‌تی، مۆری خۆی له مێژووی نوێی خه‌بات و تێکۆشانی گه‌لی کورد داوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست