کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ڕێوبه‌ره‌كان و یاریده‌ده‌ره‌كان له‌ ده‌ڤه‌ری بیتوێن و پشده‌ر پێیه‌كیان له‌ كۆمیته‌یه‌و پێ یه‌كه‌ی تر له‌ قۆتابخانه‌

Friday, 26/02/2010, 12:00


یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان كه‌ به‌ناو رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆیه‌ و كار بۆ كۆكردنه‌وه‌ی مامۆستایان ده‌كات له‌م رێكخراوه‌دا به‌ڵام تا ئێستا نه‌یتوانیه‌وه‌ كۆنگره‌یه‌ك بكات بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستایان به‌ ده‌نگی خۆیان سكرتاریه‌تی ئه‌م رێكخراوه‌ هه‌ڵبژێرن ، به‌ڵام ئه‌وه‌ تا ئێستا خه‌ونه‌ و هه‌ رله‌ باره‌گا حیزبیه‌كانه‌وه‌ ئه‌م رێكخراوه‌ هه‌ڵده‌سوڕێ‌ ، هه‌ربۆیه‌ له‌ یه‌كێك كاره‌كانی تری ئه‌م رێكخراوه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسی كه‌رتی چوارقورنه‌ی یه‌كێتی مامۆستایانه‌وه‌ ئه‌مڕۆ به‌ قوتابخانه‌كاندا ده‌گه‌ڕا و داوای له‌ مامۆستایان ده‌كرد كه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌ كۆمیته‌ی چوارقونه‌ سازده‌كرێت بۆ مامۆستایان بۆ سه‌رخستنی لیستی هاوپه‌یمانی و ئه‌بێ‌ به‌شداربن و وه‌ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی بێت دوو وێنه‌ش له‌گه‌ڵ خۆی بێنێت بۆ ئه‌وه‌ی فۆڕمی بۆ پڕبكه‌ینه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ی گومانی تێدا نییه‌ یه‌كێتی مامۆستایان سه‌ر به‌ حیزبی ده‌سته‌لاته‌و له‌بن په‌رده‌ی سه‌ربه‌خۆیبوونه‌وه‌ كار بۆ حیزب ده‌كات و به‌رده‌وامیش بانگه‌شه‌ بۆ لایه‌نی ده‌سته‌لاتدار ده‌كات. مامۆستایه‌ك به‌ ناوی (ح_ م) كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت نه‌وه‌ك به‌ر نه‌قله‌كانی یه‌كێتی و پارتی بكه‌وێت ووتی" ده‌رسمان ده‌خوێند له‌ ناكاو وتیان له‌ده‌رسی سێیه‌مه‌و ده‌ر س ناخوێنرێت قوتابیه‌كان بنێرنه‌وه‌ پاشان مودیر كه‌وته‌ فسكه‌ فسكه‌و یه‌كێك به‌ییه‌كی مامۆستایانی له‌وه‌ ئاگادار كرده‌وه‌ كه‌وا له‌ كۆمیته‌ی ڕێكخستنی چوارقوڕنه‌ كۆڕ بۆ كاندیدێكی لیستی كوردستانی به‌ ناوی (عادل عبدالله‌) له‌سه‌ر لیستی كوردستانی ده‌گێڕدرێت ده‌بێت ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ك بین، منیش ووتم به‌خوا من ده‌رس ده‌ڵێمه‌وه‌ من سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ته‌ربیه‌م نه‌وه‌ك كۆمیته‌".
مامۆستا كه‌سایه‌تییه‌كی پیرۆزی هه‌یه‌ هه‌ڵبه‌ته‌ هیچ مامۆستایه‌كیش نییه‌ كه‌وا ئایدۆلۆجیاو فیكری تایبه‌ت به‌خۆی نه‌بێت به‌لام قوتابخانه‌ شوێنێكی پیرۆزو گشتییه‌ ناكرێت قوتابخانه‌كان بكرێته‌ شوێنی بانگه‌شه‌ی لیسته‌كانی سه‌ر به‌ده‌سته‌لات، له‌ یه‌كێك له‌ قوتابخانه‌كانی ده‌ڤه‌ری بیتوێن هیچ مامۆستایه‌ك ناوێرێت ده‌می بكاته‌وه‌ باسی لیسته‌كانی پۆپۆزیسیۆن بكات له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌ر ده‌ڵێت بانگه‌شه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن قه‌ده‌غه‌یه‌ ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا به‌ ئاشكراو به‌بێ‌ په‌رده‌ باس له‌ لیستی كوردستانی ده‌كرێت و به‌ شان و باڵیدا هه‌ڵده‌ڵێن.
له‌هه‌فته‌ی پێشووتر له‌ده‌رسی چواره‌مه‌وه‌ دوو قوتابخانه‌ به‌ناوی قوتابخانه‌ی بیتوێنی چوارقوڕنه‌و ئاسۆ ی بنه‌ڕه‌تی چۆڵ ده‌كرێن و زۆرینه‌ی مامۆستاكانی به‌ره‌و كۆمیته‌ به‌ڕیده‌كه‌ون چییه‌ بابای كاندیدی لیستی كوردستانی قسه‌یان بۆ ده‌كات زۆر ناشایستیانه‌ سوكایه‌تی به‌و قوتابیانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ بن خێوه‌ته‌كانن له‌به‌رده‌م به‌ڕیوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ڕانیه‌ كه‌ دوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن. كاندیدی لیستی كوردستانی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ %80 خه‌ڵكی كوردستان دامه‌زراوه‌ ناكرێت چیتر خه‌ڵك دابمه‌زرێت، نازانم ئه‌و كاندیده‌ی لیستی یه‌كێتی به‌چ به‌پێی چ ئامارێك ئه‌و سه‌ر ژمێریه‌ی كردبێت ناكات ئه‌ندام لق و كۆمیته‌كانیشی حیساب كردبێت ئه‌ینا ئێستا له‌ % 50 خه‌ڵًكی دامه‌زراو نییه‌و هیچ مووچه‌یه‌ك له‌ خه‌ڵك وه‌رناگرێت، له‌كاتێكدا هه‌موو هاولاتییه‌ك مافی خۆیه‌تی داوای داهاتی سالانه‌و مانگانه‌ی خۆی له‌ حكومه‌ت بكات.
به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌و سه‌هوی كردبێت و مووچه‌ خۆره‌ بندیواره‌كانی یه‌كێتی و پارتی و ئه‌ندامه‌ فه‌خریه‌كانییشی حیساب كردبێت بۆیه‌ وای زانیوه‌ زۆرینه‌ی خه‌ڵكی دامه‌زراوه‌ ناحه‌قیشی ناگرم له‌ سیاسه‌ت نازانێت و تازه‌ هاتۆته‌ نێو گه‌مه‌ی سیاسیه‌وه‌. به‌پَی چه‌ند زانیاریه‌ك ئێستا هه‌ر كه‌سێك په‌یوه‌ندی به‌كۆمیته‌كانی یه‌كێتیه‌وه‌ بكات ئه‌وا مووچه‌ی بۆ ده‌بڕدرێته‌وه‌، له‌و ڕۆژانه‌ له‌گه‌ڵ سایه‌قێكی گه‌نجدا بووم ووتی من ئه‌ندامی كۆمیته‌م له‌ سه‌روچاوه‌، وه‌ زیاتر له‌ مووچه‌یه‌ك وه‌رده‌گرم له‌ كۆمیته‌ش مووچه‌ وه‌رده‌گرم به‌لام سوێندی بۆ خواردم كه‌وا ده‌نگ به‌ لیستی یه‌كێتی نادات به‌ڵكو ده‌نگ ده‌داته‌ لیستێكی ئیسلامی به‌ بڕوای خۆی ده‌یوت ئیسلامییه‌كان پاكن و دزی ناكه‌ن.
له‌سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی تر له‌ زۆرێك له‌ قوتابخانه‌كان هه‌ندێك له‌ قوتابیان ئه‌ڵێی كۆمیته‌ی یه‌كێتی به‌كرێی گرتوون یه‌كسه‌ر دوای ده‌وام به‌سه‌یاره‌ به‌شه‌قامه‌كاندا ده‌وڕێنه‌وه‌و بانگه‌شه‌ بۆ لیستی هاوپه‌یمانی و كاندیدی یه‌كێتی ده‌كه‌ن. له‌ كۆتاییدا ئه‌وه‌ ده‌ڵێم كه‌وا هه‌ر حیزبێك گه‌ر جمهوری مه‌بده‌ئی نه‌ماو له‌ ده‌سته‌لاتیشدا نه‌ما ئه‌وا ئاماده‌یه‌ هه‌موو قوچ و قوچبنێك بكاته‌ باره‌گاو بۆ هه‌موو شوێنێكیش پاره‌ هه‌ڵده‌ڕێژێت و له‌ پێناو مانه‌وه‌ی خویدا سنوری چه‌ندین موقه‌ده‌سات ده‌په‌ڕێنی وه‌ك قوتابخانه‌و ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان بۆیه‌ پێویسته‌ خه‌ڵك مامۆستیانه‌ هۆشیارانه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن و قودسیه‌تی مامۆستایی بپارێزن خۆیان دوورخه‌نه‌وه‌ له‌ حیزبایه‌تی له‌نێو دام و ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی دام و ده‌زگای په‌روه‌رده‌یی هه‌موو كه‌سێك ئازاده‌.
http://www.zankokurd.org/Direje.aspx?Babet=Riportac&Jimare=266&Menu=Riportac

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە