قه‌یرانی وه‌زاره‌ته‌که‌ی حـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــســـــــک.......
Monday, 09/11/2009, 12:00
وه‌زاره‌تی کاره‌با یه‌کێکه له وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزاریه‌کانی هه‌رێم ،که کابینه‌ی تازه ده‌توانێت ئه‌م وه‌زاره‌ته و کاره‌کانی بگه‌یه‌نێته ئاستی باشترین خزمه‌ت گوزاری بۆ گه‌رانه‌وه‌ی متمانه‌ی هاووڵاتیان به پارتی و یه‌کێتی . له‌دابه‌ش کردنی وه‌زاره‌تاکاندا ئه‌م وه‌زاره‌ته به‌ر حسـک که‌وت پاشئه‌وه‌ی بڕیاروابوو وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تیان بده‌نێ ،که‌ئه‌مه وه‌زاره‌تێکی شیاو بوو بۆیان چونکه ئه‌م حزبه حزبێکی عه‌شایروو دور له شارستانی و ده‌توانێت تاراده‌یه‌ک کێشه عه‌شایه‌ریه‌کان ئاڵۆزتربکات ،به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بونی کاندید بۆ پۆستی کاره‌با قه‌یرانێکی گه‌وره‌ی دروست کردووه له ناو ڕیزه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌دا هه‌رئه‌ندامه‌و رۆژانه موهاندسیکی کاره‌با ئه‌دۆزیته‌وه‌و تقدیم به کاکه حمه ئه‌کرێت، ئه‌م پۆسته حکایه‌تی پاشاکه‌ی وه‌بیر هێنامه‌وه ، ئه‌گێرنه‌وه دێرزه‌مان پاشایه‌ک ئه‌مرێت که‌سی له‌پاش به‌جێنامێنێ که‌له‌جێگاکای داینێن زۆر ئه‌گه‌ڕێن که‌سیان ده‌ست ناکه‌وێت بۆیه بڕیارئه‌ده‌ن که ڕۆژێک خه‌لقی شار کۆبکه‌نه‌وه و باز هه‌ڵده‌ن بازه‌که له‌سه‌ر کێ نیشته‌وه ئه‌وه ببێت به پادشا ، فه‌قیرێکی ده‌ربه‌ده‌ری شاران به سودفه ئه‌و ڕۆژه ڕێی ئه‌که‌وێته ئه‌وشاره‌و دوای قه‌ره‌بالخیه‌که ئه‌که‌وێت و ته‌ماشای ئه‌و وه‌زئه ئه‌کات ، پاش ئه‌وه‌ی که بازه‌که هه‌ڵئه‌ده‌ن به‌سه‌ر کابرای فه‌قیره‌که ئه‌نیشیته‌وه کابرا ئه‌بێت به پادشای وڵات ..... وه‌زاره‌ته‌که‌ی کاکه حمه‌ش ئیستا له سلیمانیدا بازه‌که‌یان هه‌ڵداوه بزانین به‌سه‌ر کێوه ئه‌نیشێته‌وه.........به‌داخه‌وه حزبێک له سه‌لاح و نه‌وزاد و عه‌به دروست بێت بێ‌شک که‌سیان نیه ببێت به مامۆستایه‌کیش نه ک وه‌زیـــــــــــــــــــــــــر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست